المطلع
عاجل

post-image

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پلانی دوای داخستنی سندوقەکانی دەنگدان ڕادەگەیەنێت


18:28 عێراق
2025-11-07
38013

ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، پلانی ئەمنیی خۆی بۆ پاراستنی ناوەندەكانی هەڵبژاردن خستەڕوو، كە لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە دەستیپێكردووە، و جەختیشیكردەوە: لە دانانی پلانێكی تەواو بۆ دوای داخستنی سندوقەكانی دەنگدان.
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی 2025 فەریقی یەكەم ڕوكن قەیس محەمەداوی، بەپێی ئاژانسی فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردنەكان، لە كاتی پێكهێنانیەوە لە مانگی پێنجدا بە فەرمانی دیوانی، دەستی بە جێبەجێكردنی ئەركە جۆراوجۆرەكان كردووە بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەكی ئارام و سەقامگیر، و وتیشی: لیژنەی باڵای ئەمنی چەندین ئۆپەراسیۆنی پێشوەختەی ئەنجامداوە كە لە چەندین تەوەردا دابەشكرابوون، لەوانە ڕاوەدوونانی پاشماوەی چەتەكانی داعشی تیرۆریستی و ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی ورد و ئۆپەراسیۆنی زەمینی وردبینیكراو لە ناوچە دیاریكراوەكاندا، كە هاوكات بوو لەگەڵ هەوڵی هەواڵگری و چاودێری وردی ئاسمانی، ئەمەش ڕۆڵی هەبوو لە بەدەستهێنانی ئەنجامی جۆری و سەركەوتنی گەورە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: تەوەرێكی تر بریتی بوو لە چاودێریكردنی سەرپێچییەكانی هەڵبژاردن، بەو پێیەی دەزگا هەواڵگرییەكان توانیان هەوڵەكانی دڕاندنی وێنەی بانگەشە و فرۆشتنی كارتی دەنگدان پووچەڵبكەنەوە، جگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گوتاری رقوكینە و تائیفی و هەموو ئەوانەی كە زیان بە ئاشتی كۆمەڵایەتی دەگەیەنن، لەم بوارەدا ئەنجامی ئەرێنی كاریگەریان بەدەستهێناوە.
ئاشكراشیكرد: لە نێو تەوەرە گرنگەكانیشدا لیژنەی سیبرانیە كە تایبەتە بە بەدواداچوونی لایەنە تەكنیكییەكان و پاراستنی سیستەمە ئەلیكترۆنییەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ئەوە جگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ماڵپەڕانەی كە هەوڵی ناوزڕاندنی عێراق یان بڵاوكردنەوەی پڕوپاگەندەی چەواشەكارانە یان ئامانجگرتنی پرۆسەی هەڵبژاردن دەدەن.
سەبارەت بە پلانی دوای داخستنی سندوقەكانی دەنگدانش، ڕوونیكردەوە: هەموو ناوەندەكانی دەنگدان بەبێ هیچ جیاوازییەك، دەكەونە ژێر ڕێكارەكانی ژماردن و جیاكردنەوەی دەستی و بەراوردكردنی ئەنجامەكان لەگەڵ ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی كۆمسیۆن، و لەم قۆناغەدا هێزە ئەمنییەكان پاراستنی ناوەندەكان و نووسینگەكانی كۆمسیۆن و كۆگاكان و ناوەندەكانی تۆماركردن بەهێز دەكەن.
وتیشی: پلانیش گواستنەوەی كەرەستەی هەڵبژاردن و فلاش میمۆرییە بۆ ناوەندە تایبەتەكان لە پارێزگاكان، و پاشان بۆ سەنتەری نیشتمانی لە بەغدا، بە سەرپەرشتی كارمەندانی باوەڕپێكراو و پاسەوانی ئەمنی توند، لەكاتێكدا فڕۆكەكانی هێزی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی فلاش میمۆری لە پارێزگا دوورەكان و فڕۆكە هێلیكۆپتەرەكانی سوپا بۆ گواستنەوەیان لە قەزا و ناحیەكانەوە بۆ ناوەندەكانی شارەكان بەكاردەهێنرێن.
جەختیشیكردەوە: هێزە ئەمنییەكان یەدەگی ناوەندی و خۆجێیی و پلانێكی وردیان بۆ مانۆڕكردن بەپێی كاتە دیاریكراوەكان ئامادەكردووە، بۆ دڵنیابوون لە تەواوبوونی پرۆسەی گواستنەوە بە سەلامەتی و وردبینییەكی زۆر تا گەیشتنی سەرجەم كەرەستەكان بە سەنتەری نیشتمانی لە بەغدا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

2026-10-31 00:00 4798
ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

2026-10-30 23:41 4822
قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

2026-10-30 22:30 4674
متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

2026-10-30 21:28 5948
كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 5958
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 6220
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 5322
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 6110
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 5979
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 5543
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 6161
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 9477
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 9003
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 6008
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 6194
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 12980
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 10108
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 10890