المطلع
عاجل

post-image

سەرۆکی گرووپە چەکدارەکانی تەحریر شام داوا دەکات حەشدی شەعبی عێراق ڕووبەڕوویان نەبێتەوە


18:38 عێراق
2024-12-05
48475

ئەبو مەحەممەد جۆلانی، سەرۆكی دەستەی تەحریری شامی سووری توندڕەو پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەكات و داوای لێدەكات رێگری بكات لەوەی حەشدی شەعبی دەستوەردان لە دۆخی سوریادا بكات.
جۆلانی، سەرۆكی چەکدارانی تەحریر شام-ی ئۆپزسیۆنی سووریا لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا باس لەوەدەكات كە، هەندێک لە سەركردە سیاسییەكانی عێراق نیگەرانیان بۆ دروست بووە لەبارەی ئەوەی كە ڕووداوانەی لە سووریا روودەدات بگوازرێتەوە بۆ عێراق، "ئەو شتە هەڵەیە".
سەرۆكی دەستەی تەحریری شام هێرشی گروپەكەی و گروپە چەكدارەكانی دیكە لە سووریا بۆ شارەکانی حەماە و کۆنترۆلکردنی شاری حەلەب و ئیدلب لە باکووری سووریا بە "شۆڕشی گەل" ناودەبات لە دژی ستەمی رژێمی بەشار ئەسەد، هەروەک خۆی باس لێکرد و دەشڵێت: شۆڕش لە سووریا هیچ پەیوەندییەكی بە دۆخی ناوخۆی عێراقەوە نییە.
ئەبو مەحەممەد جۆلانی دەشڵێت: تكامان لە سەركردە عێراقییەكان لەسەرو هەمویشیانە مەحەممەد شەیاع سودانی، سەرۆکوەزیران ئەوەیە كە نەهێڵێت عێراق و لایەنەکانی ناو عێراق دەستێوەردان لەو دۆخەی ناو سووریا بکەن و رێگری بكات لە ناردنی حەشدی شەعبی بۆ سووریا.

ئەم پەیامە لەکاتێکدا، دوێنی چوارشەممە 4ـی کانوونی یەکەم، سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی عێراقی ئامادەیی تەواوی چەکدارانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکانی عێراقی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گرووپە "تیرۆریستيەکان" ڕاگەیاند.
لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، فالح فەیاز، سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی عێراق ڕایگەیاند: حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق، گوتیشی: فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان هەموو ئاسانکارییەکی بۆ پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکان دابینکردووە کە ئاسایشی وڵات دەپارێزن، بە گەلی عێراق ڕادەگەیەنین کە عێراق بە سەقامگیری دەمێنێتەوە و دەزانین چۆن شەڕی تیرۆریستان بکەین.
ئەوەش دوای ئەو مەترسیانەی لە ناوخۆی عێراق دەرکەوت، دوای ئەوەی گرووپە چەکدارە توندڕەوکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا سەربە تورکیا، هێرشیان کردەسەر شارەکانی حەلەب و حەماە و ئیدلب لە سووریا، ئەمەش مەترسی بۆ ناوخۆی عێراق درووستکرد لە مەترسیی نزیکبوونەوەی ئەو گرووپە توندڕەوانە لە سنووری عێراق.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

2026-10-30 21:28 1327
كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 2665
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 3452
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 2957
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 3936
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 3895
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 3555
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 5036
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 6559
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 6570
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 5141
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 5128
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 11040
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 8061
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 9099
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8901
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7566
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8808