المطلع
عاجل

post-image

سودانى پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا دەکات


18:21 عێراق
2024-02-06
27653

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی کرد لە وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا خاتوو هانکى بروینسلۆت و شاندەکەی یاوەری کە تیایدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و گرنگی بەهێزکردنی هەماهەنگییان کرد لەسەر ئاست و بوارە جۆراوجۆرەکان.

نوسينگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:-لە میانەی دیدارەکەدا سودانی جەختی لەسەر پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بەتایبەتی لە بواری ئابووری و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی هۆڵەندا لە بواری کشتوکاڵ و ئاودا و هەڵوێستەکانی هۆڵەندا و هەوڵەکانی بەرزنرخاند لە ئاگربەست و هێرشەکانی سەر غەزە و پشتیوانیکردنی مرۆیی و فریاگوزاری بۆ گەلی فەڵستین لە دۆخی سەختی مرۆییاندا.

سودانی ئاماژەی بە پەرۆشی حکومەت کرد بۆ بەردەوامبوون لە هەماهەنگی لەگەڵ نێردەی ناتۆ لە عێراق کە هۆڵەندا لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا سەرۆکایەتی دەکات، هەروەها پێویستی بەردەوامبوونی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ نێردەکەدا هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ئەو وتوێژەی کە دەبێتە هۆی کۆتایی هێنان بە ئەرکەکانی بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و بەردەوامبوون لە هەماهەنگیکردنی ئەو هاوکارییانەی کە لەلایەن نێردەی ناتۆوە پێشکەش دەکرێن لە بوارەکانی مەشق و ڕاهێنان و ڕاوێژکردن بۆ هێزە ئەمنییەکانمان، ئەمەش لە چوارچێوەی گەشەی ئاشکرای تواناکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق و شکستهێنان بە پاشماوەکانی داعشدا کە چیتر مەترسی دروست ناکەن بۆ سەر دەوڵەتی عێراق.

سەرۆک وەزیێان باسی لە ئەگەری هەماهەنگی دوو قۆڵی کرد لە بواری بەندەرەکاندا لەگەڵ پێشکەوتنی بەردەوام لە تەواوکردنی بەندەری فاو و پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیژی و پێشوازی لە بەشداریکردنی کۆمپانیا هۆڵەندییەکان کرد لەم پڕۆژانەدا.

لە لای خۆیەوە، وەزیری بروینسلۆت خواستی حکومەتی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەمستردام لە داهاتودا، کە بە دەرفەتێکی دەزانێت بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوبەشی دوو قۆڵی و هەڵوێستی هۆڵەندای دووپاتکردەوە سەبارەت بە پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی ئاگربەست  لە غەزە و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ململانێکان لە ناوچەکەدا و کردنەوەی ڕێگا بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان و هەوڵەکانی فریاگوزاری.

هەروەها هەڵوێستی خۆی دەربڕی بۆ بەردەوامبوون لە وتوێژی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کۆتاییهێنان بە بوون و ئەرکەکانی و هەنگاونان بەرەو پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیماندا.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

2026-09-15 22:05 1001
أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

2026-09-15 21:49 1548
الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

2026-09-15 18:20 2986
أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

2026-09-15 17:30 2874
الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

2026-09-15 16:41 3166
مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

2026-09-15 15:54 3374
الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 4085
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 4887
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 10693
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 10454
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 4707
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 4719
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 7059
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 6769
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 6585
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 7235
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 17565
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 17786