المطلع
عاجل

post-image

سودان پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئیمارات ڕادەگەیەنێت


22:17 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-05-06
48340

ئەنجومەنی بەرگری و ئاسایشی سودان پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئیمارات ڕاگەیاند و هۆكارەكەی بۆ پاڵپشتیی ئەبوزەبی لە هێزەکانی پشتیوانی خێرا گەڕاندەوە و بانگهێشتی کارمەندانی باڵیۆزخانەی سودانی لە ئەبوزەبی كرد.

ئەنجومەنی بەرگری و ئاسایشی سودان، ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "زیاتر لە دو ساڵە هەمو جیهان بەدواداچون بۆ تاوانی دەستدرێژیکردنە سەر سەروەری سودان، یەکپارچەیی خاکی سودان و ئاسایشی هاوڵاتیانی دەكەن كە لە لایەن ئیماراتی عەرەبی و لە ڕێگەی بە وەکالەتی ناوخۆیی و میلیشیای تیرۆریستی و یاخیبوی هێزەکانی پشتیوانی خێرا و پشتیوانە سیاسییەکەیەوە ئەنجامی دەدات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کاتێک ئیمارات دڵنیا بو لە شکستی بریکارەكانی، کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانمانەوە شکستیان پێ هێنرا، پشتیوانییەکانی زیاتر کرد و زیاتر لە تواناکانی خۆی تەرخانکرد بۆ دابینکردنی چەکی ستراتیژی پێشکەوتو بۆ یاخیبون".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، "یاخیبوان بەردەوام بون لە کردنە ئامانجی دامەزراوە گرنگەکان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان لە وڵاتەکەدا، لەم دواییانەشدا کۆگاکانی نەوت و گاز، بەندەر و فڕۆکەخانەی پۆرت سودان، وێستگەکانی کارەبا و هۆتێلەکانی کردوەتە ئامانج، كە ژیان و ماڵی ملیۆنان هاوڵاتی مەدەنی دەخاتە مەترسییەوە، ئەوەش بابەتێکە کە هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە و نێودەوڵەتی دەکات، بەتایبەتی ئاسایشی دەریای سور".
ئەنجومەنی بەرگری و ئاسایشی سودان دوپاتی کردەوە کە "لە ئەنجامی ئەم دەستدرێژییە بەردەوامە، ئەنجومەنی ئاسایش و بەرگری بڕیاری داوە بە ناساندنی ئیمارات وەک دەوڵەتێکی شەڕانگێز، بڕینی پەیوەندیە دیپلۆماسیەكان لەگەڵیدا و کشانەوەی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی گشتی سودان لە ئیمارات.

ئەوەشی خستەڕو، هاوتەریب لەگەڵ  مادەی 51ـی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان کە مافی بەرگریکردن بە دەوڵەتان دەدات، "سودان مافی خۆیەتی بە هەمو شێوەیەک وەڵامی دەستدرێژی بداتەوە بۆ پاراستنی سەروەری وڵات و یەکپارچەیی خاکەکەی، هەروەها بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و بەردەوامیی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

2026-09-15 15:54 1241
الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 2685
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 3254
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 4617
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 5474
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 3552
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 3792
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 4896
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 4628
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 6096
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 6625
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 14953
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 15207
العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

2026-09-14 16:44 11740
ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

2026-09-14 15:41 9523
الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

2026-09-14 14:51 6903
جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

2026-09-14 14:07 11830
السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

2026-09-14 13:20 12474