المطلع
عاجل

post-image

زیاتر لە چوارسەد گوند لە هەرێمی کوردستان بەهۆی لەشکرکێشی و بۆردوومانی تورکیا چۆڵکراون


15:52 كوردستان
2024-09-08
35756

وەعد قدو، پەرلەمانتاری شەبەکی پارێزگای نەینەوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی "المعلومه" بە ئاماژە بە نایاسایی لەشکرکێشی هێزەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: لەشکرکێشی ئەو هێزانە بە بیانووی بوونی هێزەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆتە هۆی ئاوارەیی دانیشتووانی زیاتر لە 450 گوندی کوردنشین.
ڕاشیگەیاندووە: ئەنقەرە دەبێ کێشەی ناوخۆیی خۆی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان لە چوارچێوەی خاکی وڵاتەکەی خۆیدا یەکلا بکاتەوە و عێراق لەو کێشەیە نەگلێنێت و بەغداش پێویستە بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکیی لەگەڵ تورکیا، هێزەکانی پەکەکە لە خاکی عێراق دووربخاتەوە.

جێی ئاماژەیە، لەماوەی هەفتەکانی ڕابردوو تورکیا لەشکرکێشی چڕی هێزەکانی بۆ ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆک کرد، بەبیانووی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان کە ئەم لەشکرکێشی و بۆردوومانانە بووە هۆی ئاوەربوونی دەیان گوند و تەنها لە ماوی هەفتەی ڕابردوو 6 هاوڵاتی سڤیلی هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی بۆردوومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ خاکی هەرێمی کوردستان کە سیانیان ئەندامی یەک خێزان بوون، لەبەرامبەردا حکومەتی هەرێمی کوردستان و هیچ لایەنێکی ئەمنی و پەیوەندیدار لە هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی ئەو بۆردوومانانەی تورکیا نەکردووە.
چەندین ساڵە سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان بوونی هەیە و زیاتر لە چل بارەگای سەربازی بۆخۆی و هێزەکانی لە پارێزگای دهۆک و ڕۆژهەڵاتی هەولێر دروستکردووە بە بیانوی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان، لەکاتێکدا هێرشە فڕۆکەوانیەکانی تورکیا بوونە هۆی کوژرانی زیاتر لە 140 هاوڵاتی سڤیلی هەرێمی کوردستان لەماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا و لەسەرتای ئەمساڵ بەگوێرەی ڕێکخراوەی CPT، دە هاوڵاتی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هێرشەکانی تورکیا گیانیان لەدەستداوە کە ئەمانە تەنها ژمارەی ڕاگەیندراوەکانە، لەبەرامبەردا چەندین هاوڵاتی تری مەدەنی لە شەنگال کراونەتە ئامانج.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشتر گووتی: دەبێت خەڵکی عێراق بزانن ئایا ڕێککەوتنێک لەنێوان ئەنقەرە و بەغدا یان ئەنقەرە و هەولێر هەیە کە ڕێگە بە وڵاتانی دراوسێ بدات عێراق وەک خاکی خۆیان مامەڵە لەگەڵ بکەن ئەگەر ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە هەبێت، ئەوا دەبێت خەڵک ناڕەزایەتی ئاراستەی دەسەڵاتدارانی عێراق و کورد هەبێت، بەڵام ئەگەر ڕێککەوتن نەبووە، ئایا نابێت پەنجە بۆ تورکیا وەک داگیرکەر ڕابکێشین؟!.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 0
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 2245
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 3181
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 3318
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 3118
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4677
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 5854
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 6168
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4784
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4909
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10948
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7967
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8831
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8749
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7183
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8657
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15923
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 8193