المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەپێویستی سوود وەرگرتن لەمێژووی عێراق و کلتور و شارستانییە دێرینەکەی


22:30 عێراق
2024-04-30
35345

سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، پێشوازیکرد لە بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی عەرەبی پەروەردەو ڕۆشنبیری وزانست دکتۆر محەمەد ولد ئەعمەر و شاندەکەی یاوەری .

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:-لەمیانەی دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 30-4-2024 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی دکتۆر ئەحمەد فەکاک  بەدرانی وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارە دێرینەکان. سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە جیهان پێویستی بە ڕاپەڕینێک هەیە لە بواری فێرکردن و ڕۆشنبیری و هونەردا و ئاماژەی بەوەدا کە گەلی عێراق چەندین ساڵ ڕووبەڕووی بارودۆخێکی سەخت بوونەوە کە بە هۆیەوە لەم بوارانەدا زۆر دواکەوتن.
هەر لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە لە گرنگی فێرکردن و ڕۆشنبیری لەژیانی گەلان و کلتوور زمانی پەیوەندی و نزیکبوونەوەی نێوان نەتەوەکان و وڵاتانە و ڕێگایەکیشە بۆ پێشخستنی وڵاتان.
ڕەشید دوپاتی لە پێویستی کارکردن بۆ پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە کردەوە لەڕێگای بڵاوکردنەوەی کلتووری خۆشەویستی و هەماهەنگی و چەسپاندنی بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ لەنێو هەمووان و پێویستی کارکردنی حکومەتەکان بۆ باشترکردنی واقیعی کلتووری و پەرەپێدانی پەروەردە و فێرکردن.  
سەرۆک کۆمار جەختیشی کردەوە بۆ بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پەروەردە و ڕۆشنبیری و زانستی عەرەبی لە پێویستی سوود وەرگرتن لە مێژووی عێراق لەبوارە کلتووری و شارستانییە کۆنەکانی و هەوڵدانی زیاتر بۆ گواستنەوەی ئەم مێژووە بۆ تەواوی نەتەوەکان و گەلان بۆ ئاشنا بوون دەربارەی بوارە زیندەوەکانی ئەم وڵاتە مەزنە.
سەرۆک کۆمار هەروەها تیشکی خستە سەر ئەو ئاستەنگانەی  کە ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبنەوە و دوپاتیشی لەوە کردەوە کە پێویستە بگەینە چارەسەرێکی ڕەوا و گشتگیر بۆ کێشەی فەڵەستین و پێویستی ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر غەزە و فراوانکردنی قەبارەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ خێزانە گەمارۆدراوەکان.
لەلای خۆیەوە د. محەمەد ولد ئەعمەر، ڕونکردنەوەیەکی سەبارەت بە کارەکانی ڕێکخراوەکە خستەڕوو و ئاماژەی بەوەدا کە ڕێکخراوەکەیان چەندین کۆنفرانس و سیمیناری ئەنجامداوە کەچەندین ڕاسپاردە و بڕیاری بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی وڵاتانی ناوچەکە دەبنەوە لەسەر ئاستی پەروەردە و ڕۆشنبیری پێشکەش کردوە.
هەروەها ولد ئەعمەر،  باسی لەو ئاستەنگانە کرد کە ڕووبەڕووی ڕێکخراوەکە دەبنەوە لە ڕووی توێژینەوەی زانستی و گەشەپێدانی ئابووری و کاریگەری تەکنەلۆژیا لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی.
د.محەمەد ولد ئەعمەر، جەختیشی کردەوە کە عێراق وڵاتێکە شایەنی ئەوەیە بەهای کلتووری و شارستانیەتی خۆی پێبدرێت و دوپاتیشی لەوە کردەوە کە هەمەجۆری نەژادی لە گۆڕەپانی عێراقدا بە ڕونی لە دیمەنی کلتووریدا بەدی دەکرێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الإتحاد الأوروبي يقدم 100 مليون يورو إضافية للجيش اللبناني

الإتحاد الأوروبي يقدم 100 مليون يورو إضافية للجيش اللبناني

2026-06-04 18:23 1462
رحيل المرجع الديني الكبير محمد إسحاق الفياض وبيانات التعزية تتوالى

رحيل المرجع الديني الكبير محمد إسحاق الفياض وبيانات التعزية تتوالى

2026-06-04 10:01 3555
العمل: السلة الغذائية تصل إلى 7 ملايين مستفيد من الحماية الاجتماعية

العمل: السلة الغذائية تصل إلى 7 ملايين مستفيد من الحماية الاجتماعية

2026-06-04 17:19 4132
القبض على المجرم "ابن الحجية" في بغداد الجديدة

القبض على المجرم "ابن الحجية" في بغداد الجديدة

2026-06-04 16:26 2765
الحرس الثوري ينفي استهداف مطار الكويت: صواريخ باتريوت الأمريكية وراء تدميره

الحرس الثوري ينفي استهداف مطار الكويت: صواريخ باتريوت الأمريكية وراء تدميره

2026-06-03 23:01 5665
المؤبد وغرامة ضخمة لمجرم مدان بنقل المخدرات في النجف

المؤبد وغرامة ضخمة لمجرم مدان بنقل المخدرات في النجف

2026-06-03 22:16 5714
التعليم تعلن تغيير عقوبة الغش في الامتحانات

التعليم تعلن تغيير عقوبة الغش في الامتحانات

2026-06-03 21:02 14780
الأمن الوطني يوقع بشبكة احتيال إلكتروني تمارس التسويق الوهمي بالديوانية

الأمن الوطني يوقع بشبكة احتيال إلكتروني تمارس التسويق الوهمي بالديوانية

2026-06-03 18:02 5602
حركة النجباء تؤكد رفضها نزع السلاح وتسليمه للدولة: موقفنا واضح

حركة النجباء تؤكد رفضها نزع السلاح وتسليمه للدولة: موقفنا واضح

2026-06-03 17:01 6364
بشكل عاجل... الكويت تطلب مغادرة دبلوماسيين إيرانيين من أراضيها

بشكل عاجل... الكويت تطلب مغادرة دبلوماسيين إيرانيين من أراضيها

2026-06-03 17:26 6189
الإيبولا يلغي مواجهة دولية بين الكونغو وتشيلي قبل المونديال

الإيبولا يلغي مواجهة دولية بين الكونغو وتشيلي قبل المونديال

2026-06-03 12:04 6879
ترامب يتحدث عن تقدم نووي مع إيران وطهران ترد: المفاوضات مجمدة بسبب لبنان

ترامب يتحدث عن تقدم نووي مع إيران وطهران ترد: المفاوضات مجمدة بسبب لبنان

2026-06-03 16:30 6160
بسبب التقصير... إعفاء مدير مشروع حرية - دغارة في الديوانية وتكليف بديل عنه

بسبب التقصير... إعفاء مدير مشروع حرية - دغارة في الديوانية وتكليف بديل عنه

2026-06-03 13:28 8542
العوادي يتابع خطة الداخلية لاستعدادات عيد الغدير في النجف الأشرف

العوادي يتابع خطة الداخلية لاستعدادات عيد الغدير في النجف الأشرف

2026-06-03 14:01 14955
الحكومة تُشكل لجنة لتنفيذ إجراءات فك الارتباط بالحشد وحصر السلاح بيد الدولة

الحكومة تُشكل لجنة لتنفيذ إجراءات فك الارتباط بالحشد وحصر السلاح بيد الدولة

2026-06-03 15:43 6857
فشل التصعيد يفتح باب التفاوض... إيران تفرض أوراق القوة من بيروت إلى هرمز

فشل التصعيد يفتح باب التفاوض... إيران تفرض أوراق القوة من بيروت إلى هرمز

2026-06-01 21:35 11681
الخطوط الجوية العراقية تعلن تعليق رحلاتها لبيروت حتى إشعار آخر

الخطوط الجوية العراقية تعلن تعليق رحلاتها لبيروت حتى إشعار آخر

2026-06-01 19:01 22885
باريس سان جيرمان يتوج بدوري أبطال أوروبا للمرة الثانية بفوزه على الآرسنال

باريس سان جيرمان يتوج بدوري أبطال أوروبا للمرة الثانية بفوزه على الآرسنال

2026-05-30 22:03 19227