المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك کۆمار پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی ئوردن دەکات


08:58 عێراق
2024-04-16
24184

سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە بەشر خەساونە سەرۆك وەزیرانی ئوردن.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە :-لە میانی دیدارەکەدا، لە شوێنی مانەوەی لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەچو،  پرس و پێشهاتە ناوچەیی و عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان تاووتوێ کران، لە دیارترینیان پەرەسەندنە بەردەوامەکان لە کەرتی غەززە و دەستدرێژییە بەردەوامەکان بۆسەر فەڵەستینییەکان، لەوبارەیەوە سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لەسەر پێویستی یەکخستنی هەوڵەکان لەپێناو وەستاندنی پەلامارەکان بۆسەر گەلی فەڵەستین و کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە ئازار و نەهامەتیەکانیان، هەروەها گەیاندنی هاوکارییەکان پێیان، جگەلەوەی پێویستە مافی چارەی خۆنوسینیان پێ بدرێت لە دامەزراندنی دەوڵەتێك، کە پایتەختەکەی قودسی شەریف بێت. 
هاوکات سەرۆك کۆمار پێویستی پشتیوانی شانشینی هاشمیی ئوردن و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەم دۆخە سەختەدا بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکانی ناوچەکە و بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، دوپاتکردەوە.
سەرۆك کۆمار ئاماژەیکرد بە سەرکەوتنی گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا و ستایشی ئاستی ئەو هاریکارییەی کرد، کە ئوردن پێشکەشیکردوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و فراوانکردنی تا پەیوەندیی سیاسی و ئەمنی و ئابوری و تەندروستی و ژینگە و وزە بگرێتەوە، بەشێوەیەك کە خزمەت بە خواست و بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بکات.
هەر لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییە مێژوویی و هاوبەشەکانی نێوان هەردوو گەلی عێراق و ئوردن کرا و سەرۆك کۆمار ستایشی هاوئاهەنگی و هاریکاریی دووقۆڵیی کرد سەبارەت بە مەسەلە جۆراوجۆرەکانی سەر گۆڕەپانی عەرەبی و ناوچەیی.
لە بەرامبەردا سەرۆك وەزیرانی ئوردن پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ عێراق دوپاتکردەوە لە هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری، ویستی شانشینی ئوردنیشی بۆ عێراقێکی بەهێز و سەقامگیر و یەکگرتوو دوپاتکردەوە

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

بارزاني: بعض المسيرات التي استهدفت أربيل انطلقت من الموصل

بارزاني: بعض المسيرات التي استهدفت أربيل انطلقت من الموصل

2026-07-27 14:14 338
أسعار صرف الدولار تعاود الارتفاع في العراق

أسعار صرف الدولار تعاود الارتفاع في العراق

2026-07-27 11:31 2167
طقس العراق.. ارتفاع في درجات الحرارة بدءاً من الغد

طقس العراق.. ارتفاع في درجات الحرارة بدءاً من الغد

2026-07-27 09:52 2557
أمريكا.. إطلاق نار يقطع مهرجاناً شهيراً ويسفر عن سقوط ضحايا

أمريكا.. إطلاق نار يقطع مهرجاناً شهيراً ويسفر عن سقوط ضحايا

2026-07-27 09:34 2351
الذهب يرتقي بأكثر من 1% مستفيداً من تراجع النفط والدولار

الذهب يرتقي بأكثر من 1% مستفيداً من تراجع النفط والدولار

2026-07-27 09:02 2639
تراجع أسعار النفط بنسبة 4% عقب توقف الضربات بين واشنطن وطهران

تراجع أسعار النفط بنسبة 4% عقب توقف الضربات بين واشنطن وطهران

2026-07-27 08:20 2360
"المطلع" تنشر أسماء المحافظات العراقية التي عطلت الدوام الرسمي خلال الأربعينية

"المطلع" تنشر أسماء المحافظات العراقية التي عطلت الدوام الرسمي خلال الأربعينية

2026-07-26 22:10 7784
ضمن حراك إقليمي موسع.. الزيدي يزور الرياض الخميس لتوقيع مذكرات تفاهم

ضمن حراك إقليمي موسع.. الزيدي يزور الرياض الخميس لتوقيع مذكرات تفاهم

2026-07-26 21:00 6351
العراق يعزي سوريا في ضحايا حادث طريق دير الزور - دمشق

العراق يعزي سوريا في ضحايا حادث طريق دير الزور - دمشق

2026-07-26 20:19 5313
رئيس الجمهورية لرئيس الحكومة اللبنانية: العراق يدعم استقرار لبنان

رئيس الجمهورية لرئيس الحكومة اللبنانية: العراق يدعم استقرار لبنان

2026-07-26 19:01 5433
إيران تؤكد انتظام الملاحة بمضيق هرمز وتقدم المحادثات مع عمان

إيران تؤكد انتظام الملاحة بمضيق هرمز وتقدم المحادثات مع عمان

2026-07-26 18:05 4511
ارتفاع طفيف بأسعار الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

ارتفاع طفيف بأسعار الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

2026-07-26 17:48 5387
الزيدي وسلام يترأسان مباحثات بغداد لتعزيز الشراكات الاقتصادية والاستقرار الإقليمي

الزيدي وسلام يترأسان مباحثات بغداد لتعزيز الشراكات الاقتصادية والاستقرار الإقليمي

2026-07-26 16:22 6422
الشرع يكشف خريطة دمشق الأمنية ويتمسك بالجولان ويرفض التدخل في لبنان

الشرع يكشف خريطة دمشق الأمنية ويتمسك بالجولان ويرفض التدخل في لبنان

2026-07-26 15:08 5440
وزير الصدر يعلن القبض على "مندسين" بين زوار الأربعينية في النجف

وزير الصدر يعلن القبض على "مندسين" بين زوار الأربعينية في النجف

2026-07-26 14:04 7654
فتح طريق بغداد – جرف النصر لتسهيل حركة زائري الأربعينية باتجاه كربلاء

فتح طريق بغداد – جرف النصر لتسهيل حركة زائري الأربعينية باتجاه كربلاء

2026-07-26 13:03 6023
رئيس الوزراء اللبناني يصل إلى العاصمة بغداد

رئيس الوزراء اللبناني يصل إلى العاصمة بغداد

2026-07-26 12:48 6206
تراجع جديد للدولار في بورصات بغداد وأربيل

تراجع جديد للدولار في بورصات بغداد وأربيل

2026-07-26 12:33 6025