المطلع
عاجل

post-image

سەرۆکایەتی کۆمار لە بارەی لێدوانەکانی ئەحمەد جبوری رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە


14:37 عێراق
2024-04-09
36079

هەندێك لە کەناڵەکانی راگەیاندن لێدوانێکی ئەحمەد عەبدوڵڵا جبوری لە کەناڵی ئاسمانیی سۆمەرییەیان بڵاوکردۆتەوە، کە باس لەوە دەکات جەنابی سەرۆك کۆمار خۆی بەدوورگرتوە لە دەرکردنی مەرسومی کۆماری بۆی تا وەک پارێزگاری سەڵاحەدین دابمەزرێت، کە ئەوەش لەبەربونی هەڕەشە و فشاری لایەنە کاریگەرەکانی ناو پرۆسەی سیاسی بوە. لەم بارەیەوە رایدەگەیەنین ئەم لێدوانە بە تەواوی دورە لە راستییەوە و جەنابی سەرۆك ئەرکی دەستوریی خۆی جێبەجێکردوە بۆ پاراستنی دەستور و یاسا،  هەروەك خۆبەدورگرتنی لە دەرکردنی مەرسومی کۆماری  بەهۆی بونی نوسراوێکی فەرمانگەی تۆماری تاوانەکان/ وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (بەغداد / م1 /6553) لە 2024-2-12 بوو، کە ئاماژەی بە دەرکردنی (6) شەش بڕیاری کۆتایی تەواو لەسەر ئەحمەد عەبدوڵڵا جبوری داوە و هەندێکیان  تاوانی شەرەف بون، هەروەها دوو لەوانە یاسای لێبوردنی گشتی گرتونیەتییەوە، لەگەڵ بونی (7) حەوت دۆسیە، کە لێکۆڵینەوەیان تێدا دەکرێت. بۆ زانیاری بەگوێرەی یاسای پارێزگا رێکنەخراوەکان لە هەرێمێکدا، ژمارە (21)ی ساڵی 2008ی هەموارکراو و یاسای هەموارکراوی یەکەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و قەزاکان ژمارە (12)ی ساڵی 2018 لە مادەی (7/ سێیەم)دا مەرجی ئەوە دانراوە هەر کەسێك پۆستی پارێزگار وەربگرێت دەبێت خاوەنی رەفتار و ناوبانگ و ئاکاری باش بێت و بە تاوانی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی و تاوانی شەرەف حوکم نەدرابێت، تەنانەت ئەگەر  لێخۆشبوونێکی پێشووش گرتبێتیەوە. هەروەك نوسراوێکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ژمارە (ق. م / س / 208) لە 2024-2-7  گەیشتە سەرۆکایەتی کۆمار، کە ئاماژە بە هەمان ناوەڕۆکی نوسراوەکەی فەرمانگەی تۆماری تاوانەکان دەکات بە ئاماژەدان بەوەی چەند بڕیارێکی کۆتایی لە دژی کەسی پەیوەندیدار دەرچووە، هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، کە دۆسیەیەك هەیە لای فەرمانگەی خۆپارێزی و تائێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.
سەرەڕای وەرگرتنی هەردوو نوسراوەکەی فەرمانگەی تۆماری تاوانەکان و دەستەی دەستپاکی فیدراڵی و بۆ نەهێشتنی هیچ گومانێك، سەرۆکایەتی کۆمار نوسراوێکی ئاراستەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد بەپێی نوسراوێکی (بلا) لە 2024-2-19 بەمەبەستی پرسیارکردن بۆ رادەی شیاوی دەرکردنی مەرسومی کۆماری بۆ دامەزراندنی بەڕێز ئەحمەد عەبدوڵڵا جبوری وەک پارێزگاری سەڵاحەدین لەگەڵ هەبونی ئەو حوکمانە لەسەری، ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەگوێرەی نوسراوی ژمارە (33 / نوسینگە/ م . و / 2024) وەڵامی دایەوە، کە نابێت مەرسومی کۆماری دەربکرێت، بە پشتبەستن بە هاتنی ئەو نوسراوە، سەرۆکایەتی کۆمار خۆی لە دەرکردنی مەرسومی دامەزراندنەکە بەدورگرت. لەکاتێکدا ئەم راستیانە بۆ رای گشتی روندەکەینەوە، دوپاتیدەکەینەوە کە جەنابی سەرۆك کۆمار بەپەرۆشە بۆ پاراستنی دەستور و پابەندبون بە بڕگەکانی یاساکارپێکراوەکان، ئەو لێدوانانەی بەڕێز ئەحمەد عەبدوڵڵا جبوری-یش لە درۆ و هەڵبەستراو زیاترنین، کە مەبەست لێی چەواشەکردنی رای گشتی و زیانگەیاندنە بە شکۆی سەرۆکایەتی کۆمار .
سەرۆکایەتی کۆمار مافی خۆیەتی رێكکاری یاسایی بەرامبەر بەڕێز جبوری بگرێتەبەر، داواش لە کەناڵەکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات پێش بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان، وردتر بەدواداچون بکەن.

فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

2026-10-30 21:28 2000
كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 2863
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 3586
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 3039
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 4069
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 3976
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 3638
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 5072
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 6679
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 6696
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 5141
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 5128
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 11040
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 8061
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 9227
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 9070
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7612
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8851