المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك وەزیران پردی قورتبە كردەوە


09:01 عێراق
2024-04-04
79087

 

 


سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شیاع سودانی، پردی قورتبە لە ناوچەی باب شەرقی دەكاتەوە و نزیكبوونەوە لە دەستپێكردنی ڕێگای بازنەیی چوارەم لە بەغدا ڕادەگەیەنێت
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا بڵاویکردەوە ": سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە پردی قورتبەی لە ناوچەی باب شەرقی ناوەڕاستی بەغدا كردەوە، كە یەكێكە لە پڕۆژەكانی پاكێجی یەكەمی نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە پایتەخت.
سودانی لە وتارەكەیدا ، "ستایشی هەوڵەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەكانی كرد لەگەڵ كارمەندەكانی كە جێگای دەستیان دیارە لە بەدیهێنانی ئەم دەستكەوتە، لەگەڵ لایەنەكانی پاڵپشتی لە ئەمیندارییەتی بەغدا و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ و تیمی بەدواداچوون و هەموو لایەنە كەرتییەكانی دیكە، هەروەها سوپاسی ئەو كۆمپانیا
یە ئۆكراینییەی كرد كە پڕۆژەكە جێبەجێ كرد".
بەگوێرەی راگەیندراوەكە سەرۆك وەزیران "پیرۆزبایی لە خەڵكی بەغدا كرد بۆ كردنەوەی ئەم پردە، كە بەرگەی ئەو قەرەباڵغییەیان گرت و هێشتا بەردەوامە، بەڵام ئەمە بەرهەمهێنەر دەبێت بۆ گەیشتن بە ئەم دەستكەوتە، هەروەها سودانی جەختی لەوە كردەوە كە ئەم پڕۆژەیە لە نێو دەستنیشانكردنی كێشە درێژخایەنەكانی پایتەختدایە و دەبێتە هۆی قەرەباڵغی هاتوچۆ و بەفیڕۆدانی كات و كێشە ژینگەییەكان، ئەمەش ئاماژەدانە بەوەی كە قەرەباڵغییەكە لەگەڵ بەغدا و ئەم پایتەختە دێرینەدا ناگونجێت و پلانمان هەیە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە بێت".
هەر بە گوێرەی راگەیندراوەكە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند" زیاتر لە 490 پرۆژەی دواكەوتوومان تەواو كردووە و بەڵێن دەدەین ئەو پڕۆژانەی كە ماون تەواویان بكەین، بەغدا پێویستی بەو پڕۆژانە هەیە كە ئاسانكاری بۆ هاتووچۆ دەكەن و ئەمەش پێشەكییەكە بۆ ڕووداوەكانی گەشەپێدانی گشتگیر،هیچ گەشەیەكی ئابووری بەبێ تۆڕی ڕێگاوبان و فرە ئامرازی گواستنەوە نابێت".

لەوتارەكەیدا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران وتیشی " بە 19 پڕۆژە دەستمان پێكردووە و ئەمڕۆ پردی (قورتبە) دەكەینەوە وەك پڕۆژەیەكی شارستانی كە بە شێوەیەكی جیاواز جێبەجێ كراوە لە ڕووی دیزاین و جێبەجێكردن لە ناوچەیەكی قەرەباڵغدا ، جەختی لەوە كردەوە كە"زۆربەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانمان لە ڕابردوودا دوا دەكەوتن بەهۆی ناكۆكی و نەبوونی هەماهەنگی و ڕێكارەكانی نێوان فەرمانگەكان"، هەروەها وتیشی" تیمێك لە هەموو وەزارەت و دامەزراوە كەرتییەكان هەیە كە تیایدا هەمووان كێبڕكێ دەكەن بۆ ئەنجامدانی كارەكان".
سوودانی ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە"ناوی (حكومەتی خزمەتگوزاری) تەنها دروشمێك نییە، بەڵكو بەرنامەیەكی دەستنیشانكردن و وەزارییە كە لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندكراوە و پاڵپشتی حكومەت كرا بۆ جێبەجێكردنی پلانەكانی "، جەختی لەوەیش كردەوە كە"ئەمڕۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە هەموو شوێنێكی عێراق جێبەجێ دەكرێن، و لە هەموو شوێنێكیش بەدواداچوونی ڕۆژانە هەیە لەگەڵ بەرپرسان، چی پڕۆژەی دواكەوتوو بن یان نوێ".

هەر بە گوێرەی راگەیندراوەكە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند" زیاتر لە 490 پرۆژەی دواكەوتوومان تەواو كردووە و بەڵێن دەدەین ئەو پڕۆژانەی كە ماون تەواویان بكەین، بەغدا پێویستی بەو پڕۆژانە هەیە كە ئاسانكاری بۆ هاتووچۆ دەكەن و ئەمەش پێشەكییەكە بۆ ڕووداوەكانی گەشەپێدانی گشتگیر،هیچ گەشەیەكی ئابووری بەبێ تۆڕی ڕێگاوبان و فرە ئامرازی گواستنەوە نابێت".

لەراگەیندراوەكەدا سودانی وتیشی پلانمان داڕشتووە و پڕۆژەكانمان لە پڕۆژەی میترۆی بەغدا چووەتە بواری جێبەجێ كردنەوە و دەستمان كردووە بە پڕۆژەی گواستنەوەی بەكۆمەڵ و بەردی بناغەی ڕێگای بازنەیی بۆ بەغدا دادەنێین ، ئەم پڕۆژانە لە ماوەیەكی كەمتر لە ماوەی گرێبەستەكەدا تەواو دەكرێن و پێشبڕكێیەك هەیە لە نێوان پارێزگاكان و وەزارەتەكان و كۆمپانیاكان، ئەو كۆمپانیایەی كە جیاوازە لە جێبەجێ كردن بەگوێرەی پلانەكە، ئێمە تەواوی دەسەڵاتەكانی خۆمان بەكاردەهێنین بۆ ئەوەی پڕۆژەی دیكەی پێبدەین لە بەغدا یان پارێزگاكان.
هەر لەچوارچێوەی وتارەكەیدا سودانی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد "ساڵی 2024 یان وەك ساڵی دەستكەوتەكان ڕاگەیاند و لە هەموو بەشەكانی وڵاتەكەماندا دەستكەوتی دەبێت و داواكاری لە خوای گەورە كرد لە قوربانییەكانی ڕووداوە ئازاربەخشەكەدی هارسە خۆش بێت و سەبووری و دڵنەوایی بە كەسوكارەكانیان ببەخشێت "، وتیشی "فەرمانمان دەركردووە و بڕیارێك لە ئەنجومەنی وەزیران دەدرێت بۆ چارەسەركردنی بارودۆخی ئەو قوتابخانانەی كە لەسەر لێواری ڕێگاكان و ناوچە دوورەكانن، جگە لە هەندێك ڕێكار بۆ لایەنە كەرتییەكان".
لە كۆتایی وتارەكەیدا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەڵێنی خۆی دووپات كردەوە كە بەردەوام دەبین لە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی كە كاریگەری لەسەر هەموو خواست و هیواكانی هاوڵاتیان هەیە".
جێی ئاماژەیە كە پردی چوارڕێیانی قورتبە دووەم پڕۆژەی تەواوكراوە لە چوارچێوەی یەكەم پاكێجی پڕۆژەكانی نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە بەغدا، دوای پردی فایق حەسەن لە چوارڕێیانی كۆلێژی هونەرە جوانەكان، كارەكانی لە ماوەی 200 ڕۆژدا تەواو بوو، واتە دوو مانگ پێش ئەو بەروارەی پلانی بۆ داڕێژرابوو، چونكە وا بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا تەواو بكرێت.
رێژی تەواوی پردەكە دەگاتە 700 مەتر و پانییەكەی 20 مەتر دەبێت و دوو ڕێڕەوی ڕۆیشتنی تێدایە لەگەڵ دوو ڕێڕەوی هاتن و لە تونێلی گۆڕەپانی تەیەرانەوە دەست پێدەكات و بەسەر ڕێگای محەمەد قاسم دا تێدەپەڕێت، هەروەها كارەكە فراوانكردنی ڕێڕەوی زەوی بۆ هەموو لایەنەكانی پردەكە لەخۆ دەگرێت، جگە لە گۆڕینی شێوەی بازنەیی گۆڕەپانەكە بۆ لاكێشەیی بۆ ئەوەی بەشێوەكی گونجاو هاتووچۆی پێدا بكرێت.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

2026-09-15 22:05 3932
أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

2026-09-15 21:49 3252
الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

2026-09-15 18:20 4541
أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

2026-09-15 17:30 3724
الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

2026-09-15 16:41 4308
مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

2026-09-15 15:54 4343
الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 4733
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 5792
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 16744
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 16728
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 5367
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 5273
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 8737
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 8586
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 7380
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 7689
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 19531
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 19643