المطلع
عاجل

post-image

وەزارەتی گواستنەوە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ گروپی بەندەرەكانی ئەبوزەبی واژۆدەکات


00:48 عێراق
2024-04-04
101786

وەزیری گواستنەوە ڕەزاق محیبس سەعداوی، واژۆكردنی یاداشتنامەیەکی لێكتێگەیشتنی نێوان كۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی بەندەرەكانی عێراق و گروپی بەندەرەكانی ئەبوزەبی ڕاگەیاند.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە: وەزیری گواستنەوە ڕەزاق محیبس سەعداوی، پێشوازی لە وەزیری دەوڵەت بۆ بازرگانی دەرەكی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی سانی بن ئەحمەد زیودی كرد، بەمەبەستی تاوتوێكردنی كاری هاوبەش و بەرزكردنەوەی هاوكاری لە كەرتەكانی گواستنەوەدا.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەیەكدا هەردوولا باسیان لە بەهێزكردنی هاوبەشی ئابووری و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكانی نێوان عێراق و ئیمارات لە كەرتەكانی گواستنەوەدا كرد.
بەپێی بەیاننامەكە، سەعداوی رایگەیاند: عێراق كاردەكات بۆ بەهێزكردنی توانا ئابوورییەكانی لەڕێگەی پڕۆژەی زەبەلاحەوە لەكەرتی گواستنەوەی دەریایی و كەشتیوانی، و وتیشی: پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان ئامانجی بەستنەوەی ڕۆژهەڵاتە بە ڕۆژئاواوە.
ڕوونیشیكردەوە: ئەم پرۆژەیە یەكێكە لە دیارترین پرۆژە ئابوری و لۆجستیكییەكان لە عێراقدا، كە پێویستی بە توانا و لێهاتوویی گونجاو هەیە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: كە كۆبوونەوەكە بریتی بوو لە واژۆكردنی یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە نێوان كۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی بەندەرەكانی عێراق و گروپی بەندەرەكانی ئەبوزەبی، كە ئامانج لێی دابینكردنی شارەزایی پێویست بۆ كەرتی گواستنەوەی عێراقە بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژەكان بە نوێترین شێوازی بەڕێوەبردن لە جیهاندا.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: كە وەزیری بازرگانی دەرەكی ئیمارات جەختیكردەوە: كە ئامانجی سەردانەكەی بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان ئیمارات و عێراق، و بەرزكردنەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتی برایە لەڕێگەی گەڕان بەدوای دەرفەتی هاوكاری كە بەرژەوەندی هاوبەش بەدەستبهێنێت.
لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە، كە فەرحان فرتوسی بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بۆ بەندەرەكانی عێراق ڕوونیكردەوە: هاوكاریكردن لەگەڵ گروپی بەندەرەكانی ئەبوزەبی ئامانجی پەرەپێدانی بەندەر و ناوچە ئابوورییەكانی عێراقە، و جەختیشیكردەوە: ئێمە پێكەوە كاردەكەین بۆ داڕشتنی سیاسەتێكی هاوبەشی كاركردن لەڕێگەی گرێبەست لەگەڵ هێڵە گەورەكانی كەشتیوانی نێودەوڵەتی، بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی نوێ بۆ بەرزكردنەوەی بازرگانی و وەبەرهێنان و بەدەستهێنانی گەشەی ئابووری و خۆشگوزەرانی بۆ وڵات.
لە بەرامبەردا، كاپتن محەمەد جومعە ئەلشامسی، سەرۆكی جێبەجێكاری گروپی بەندەرەكانی ئەبوزەبی رایگەیاند: یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن كاردەكات بۆ بەرزكردنەوەی بازنەی هاوكارییەكانمان و پابەندبوونمان بە بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی برا.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 3264
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 3761
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 4168
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4183
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3979
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10862
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7516
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8314
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8422
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6792
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8043
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15318
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7414
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14229
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9852
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7300
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6888
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 10060