المطلع
عاجل

post-image

سەرۆکایەتی کۆمار لە ساڵیادی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجەدا رێوڕەسمێکی ماتەمینی رێکدەخات


16:32 عێراق
2024-03-16
29663

بە چاودێری و ئامادەبوونی سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ شەممە 16-3-2024 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد، بەبۆنەی ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لەلایەن رژێمی پێشووەوە، سەرۆکایەتی کۆمار رێوڕەسمی ساتێك وەستانی ماتەمینی رێکخست.
لەڕێوڕەسمەکەدا هەریەک لە قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆك و نوێنەرانی نێردە دیپلۆماسیەکان لە بەغداد و لێپرسراوانی باڵا و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی کۆمار و هەرێمی کوردستان بەشدارییان کرد.
رێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سورەتی فاتیحە بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و عێراق دەستیپێکرد، دواتر بەڕێز د.کامیل کەریم دلێمی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار وتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا جەختیکردەوە، بەئامانجگرتنی هاووڵاتیان لە هەڵەبجە بەچەکی کیمیایی، تاوان و کردەوەیەکی قێزەونە، کە ویژدانی زیندووی مرۆڤایەتی هەژاند و جیهانی بەئاگاهێنایەوە سەبارەت بەڕەفتاری ستەمکاری و خوێنڕێژی و ئەوەی دیکتاتۆریەت ئەنجامی دەدات لە بەکارهێنانی یەکێک لە قێزەونترین چەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر هاووڵاتیانی سڤیلی کورد.
هەروەها د.دلێمی رایگەیاند، بەردەوامبوون لە بونیادنانی ئەزموونی دیموکراسی لەدەوڵەتێکی فیدراڵیدا یەکێکە لە گرنگترین وانە پێویستەکان بۆ رێگریکردن لە دوبارەبونەوە و گەڕانەوە بۆ ستەمکاری، هاوکات ڕێز و ستایشی بۆ قوربانیان و خێزانەکانیان و شاری هەڵەبجە وەک سیمبولێکی نیشتمانیی پایەبەرز و شکۆمەند دەربڕی.
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار، جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی کاری دڵسۆزانەش کردەوە بۆئەوەی شاری هەڵەبجە ببێتە پارێزگا لە هەرێمی کوردستاندا، هەروەها خزمەتگوزارییەکان پەرەیانپێبدرێت و پێداویستییەکانی هاووڵاتیانی لەژیانێکی ئازاد و شکۆمەند و ئارامدا دابینبکرێت.

ئەمەش دەقی وتەکەی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمارە:

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لە ساڵیادی پڕئازاری تاوانی کیمیابارانی هاووڵاتیانی هەڵەبجەدا، لێرە لە سەرۆکایەتی کۆمار ئەم یادە بە توڕەیی و دڵتەنگییەکی زۆرەوە بەبیردەهێنینەوە، هەروەها بە ڕێز و ستایشەوە یادی ئەو قوربانیدانە مەزنانەی گەلەکەمان دەکەینەوە، کە پێشکەشیانکرد لەبەرەنگاربونەوەی زوڵم و ستەمکاریی دیکتاتۆریەت و بێباکی لە بەرامبەر گشت بەها مرۆییەکان.
ئەم تاوانە کردەوەیەکی قێزەون بوو، کە ویژدانی زیندووی مرۆڤایەتی هەژاند و جیهانی بەئاگاهێنایەوە بەرامبەر بە رەفتاری خوێنمژانەی ستەمکاری و  دیکتاتۆریەت، کە قێزەونترین چەکی  قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی دژی هاووڵاتیانی سڤیلی کورد بەکارهێنا.
تاوانی هەڵەبجە و قوربانییەکانی خاڵێکی جیاوازە لەمێژووی ستەمکاریدا، نەك تەنها لە وڵاتەکەماندا، بەڵکو لە تەواوی مێژووی دیکتاتۆرەکانی وڵاتە جۆراوجۆرەکاندا، تاوانێکی بێ وێنەیە لەمێژوودا لەڕووی هەڵسوکەوتی وەحشیگەرانەی ستەمکاران دژی گەلەکانیان.
گرنگترین وانە، کە ئەم تاوانە دوپاتیدەکاتەوە، بریتییە لە بەهاکانی ئازادی و دیموکراسی بۆ پاراستنی ژیانی مرۆڤایەتی لە لادانی ستەمکاری و پاراستنی سەلامەتیی مرۆڤەکان و مافی ژیانیان لە وڵاتەکانیان بە ئاسایش و ئاشتی و ئازادی و شکۆمەندی.
لەبەرئەوە بەردەوامبون لەبونیادنانی ئەزمونی دیموکراسی لەدەوڵەتێکی فیدراڵیدا، یەکێکە لە گرنگترین وانە پێویستەکان بۆ رێگریکردن لە گەڕانەوە بۆ ستەمکاری.
لەم بۆنە ئازاربەخشەدا، کاتێك یادی قوربانیدانە مەزنەکانی گەلەکەمان دەکەینەوە، ستایشی گەورەیی ئەو قوربانیدانانە دوپاتدەکەینەوە و بە ڕێز و پێزانینەوە یادی شەهیدان دەکەینەوە، سڵاو لەو خانەوادانە دەکەین کە ستەمیان لێکرا و بە ڕێزێکی زۆریشەوە دەڕوانینە شاری هەڵەبجە وەك هێمایەکی نیشتمانیی پایەبەرزی خاوەن شانازی و شکۆمەندی.
لەم بۆنەیەدا جەخت لە گرنگی بەردەوامبوونی کاری دڵسۆزانە دەکەینەوە بۆئەوەی شاری هەڵەبجە بکرێتە پارێزگا لە هەرێمی کوردستاندا، هەروەها پەرەبدرێت بە خزمەتگوزارییەکان و پێداویستییەکانی هاووڵاتیانی لەژیانێکی ئازاد و شکۆمەند و ئارامدا دابینبکرێت.

سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی عێراق..
شانازی بۆ خانەوادە بەخشندەکانیان.
شکۆمەندی بۆ هەڵەبجه.
دوبارە سڵاوی خوداتان لێ بێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 268
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 1274
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 1411
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4024
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 4895
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 5042
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4454
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4303
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10882
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7626
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8509
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8501
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6914
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8208
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15444
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7583
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14441
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9952