المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار: گرنگیدان بە نەینەوا پێویسته‌ بۆ تێپەڕاندنی ئەو سەختییانەی داعش بەجێی هێشتووە


16:40 عێراق
2024-02-16
36755

سەرۆک کۆمار، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ هەینی جەختی لە گرنگیدانی پێویست بە نەینەوا بۆ تێپەڕاندنی ئەو سەختییانەی داعش بەجێی هێشتووە كرده‌وه‌، هاوکات جەختی لە سەر پێویستیی هەموو بەرپرسێک کردەوە بۆ گەیاندنی پەیامی خۆی بە هاووڵاتیانی خۆی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “سەرۆک  کۆمار، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە سەرۆکی فراكسیۆنی پەرلەمانی بابلیون، ئەسوان    کلدانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئەحمەد حەسوود و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەن كرد.”
ئاماژەی بەوەشکرد" لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە ئەندامانی ئەنجومەن کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکانیان، هیوای سەرکەوتن  بۆیان خواستن لە ئەرک و کارەکانیاندا، ئاماژەی به‌ڕادەی ئەو بەرپرسیارێتیەیكرد کە لەسەریانه‌  کە بریتییە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە خەڵکی پارێزگا و چەسپاندنی سەقامگیری ئاسایش و ئابووری و پێشخستنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان پێکهاتەکانی پارێزگای نەینەوا.
هه‌روه‌ها وتی"پێکهاتە جیاوازه‌کانی پارێزگاکە سەرچاوەی هێزن بۆ یەکگرتوویی و پاراستنی پێكهاته‌ی کۆمەڵایەتی و گەل، جەختیشی لەوە کردەوە كه‌پێویستە هەموو بەرپرسێک ئەرکی خۆی لەبەردەم هاووڵاتیانی خۆیدا بە ڕاستگۆیی و دەستپاکییەوە بەجێبهێنێت و شەرەفی بەرپرسیارێتی بە دڵسۆزیەوە هەڵبگرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو" كه‌گرنگیدان بە پارێزگاری نەینەوا و دانیشتووانەکەی پێویسته‌ بەمەبەستی تێپەڕاندنی ئەو سەختییانەی داعشی تیرۆریستی بەجێیان هێشتووە، داوای لە ئەنجومەنی پارێزگاکە کرد  پێداویستییەکان دەستنیشان بكه‌ن، و ئەولەویەت و گرفتانەی بەردەم پارێزگاکە دیار بكه‌ن، و بە هەماهەنگی له‌گه‌ڵ سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و حکومەتی ناوخۆیی کاربکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان .
سەرۆکی کۆمار لە درێژەی قسەکانیدا، سەبارەت بەدۆخی خراپی ئاوارەکان، و پێویستی چارەسەرکردنی ئەم پرسە بە گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان بە پشتبەستن بە بڕیاری داخستنی کەمپەکان، وتی" پشتیوانیکردن لە ڕێوشوێنەکانی حکومەت كه‌لەم بواره‌دا ئه‌نجامی داوه‌ گرنگه‌، هه‌روه‌ها كار وپرۆژه‌كانی دیكه‌ كه‌له‌ لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئه‌نجام ده‌درێت بۆ نۆژەنکردنەوەی ناوچە ئاوارەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، بەتایبەتی تەندروستی و پەروەردەیی.
له‌لای خۆشیانەوە سەرۆکی فراكسیۆنی بابلیۆن و ئەندامانی شاندی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دووپاتیان کردەوە كه‌لە هیچ هەوڵێکدا بۆ باشترکردنی دۆخی پارێزگا و هاووڵاتیانی و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی پارێزگاکەی پاشگز نابنه‌وه‌،  وسوپاس وپێزانین خۆیان بۆ سەرۆکی کۆمار ده‌ربری بۆ گرنگیدان بە پارێزگای نەینەوا و پشکنینی بەردەوامی بۆ بارودۆخی دانیشتووانەکەی.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 944
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 2793
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 2829
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 2782
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4676
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 5695
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 5680
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4784
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4729
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10948
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7967
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8752
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8749
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7042
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8486
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15759
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 8103
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14762