المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك وەزیران: پرۆژەی رێگای گەشەپێدان رێڕەوێكی گەورەی ئابوورییە كە بەندەری فاو لە رێگەی توركیاوە بە ئەوروپاوە دەبەستێتەوە


16:21 عێراق
2024-02-16
33775

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: كە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان رێڕەوێكی گەورەی ئابوورییە كە بەندەری فاو لە ڕێگەی توركیاوە بە ئەوروپاوە دەبەستێتەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا  رایگەیاند : سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئامادەی سیمینارێك بوو، كە لە پەراوێزی سەردانە فەرمییەكەی بۆ هۆڵەندا و بە ئامادەبوونی كۆمەڵێك بازرگان و نوێنەری 40 كۆمپانیای هۆڵەندی بەڕێوەچوو.
بەپێی بەیاننامەكە سەرۆك وەزیران، ئاماژەی بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ هۆڵەندا و خواستی پەرەپێدانیان كرد، بەتایبەتی لە ڕووی ئابوورییەوە، و جەختیشیكردەوە: كە عێراق ئەمڕۆ بە دۆخی بوژانەوەدا تێدەپەڕێت، لە ئاستە جیاجیاكاندا، دوای تێپەڕاندنی قۆناغی شەڕی داعش، كە گەلی عێراق سەركەوتنی بەدەستهێنا، بە پاڵپشتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هۆڵەنداش لەنێو ئەو وڵاتانەدا بوو كە پاڵپشتی ئەم هەوڵانەیان كرد.
ئاشكراشیكرد: لەژێر ڕۆشنایی ئامادەیی و كارامەیی دەزگا ئەمنییەكانی عێراق، داوامان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرد كۆتایی بە ئەركەكانی لە عێراق بهێنێت كە 10 ساڵی خایاند، و وتیشی: حكومەت ئەولەویەتی هەیە، لەوانە چاكسازی لە ئابووری عێراق و ناتوانین بە تەنها بەردەوام بین لە پشتبەستن بە داهاتی نەوت. 
رونیشیكردەوە:  ئێمە لەسەر دوو ڕێگا دەڕۆین: یەكەمیان بەدیهێنانی چاكسازییە لە كەرتە جیاوازەكانی ئابوری و بانكی و دارایی و وەبەرهێنانی غاز، ئەوی تریان جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانەیە كە هەلی كار دەڕەخسێنن و پێداویستیەكانمان بۆ خزمەتگوزاری و كاڵا پڕبكەنەوە، و وتیشی: عێراق ساڵانە بە بەهای دەوروبەری 70 ملیار دۆلار كاڵا هاوردە دەكات، لەگەڵ هۆڵەنداش ساڵانە بە بەهای نزیكەی 500 ملیۆن دۆلار هاوردەمان هەیە.
راشیگەیاند: ئێمە دەستمان بە بەرنامەیەك كرد بۆ بەكارهێنانی ئاو بە شێوەیەكی گونجاو، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو بارودۆخەی كە ناوچەكە و جیهان بەدەستیەوە دەناڵێنن، و تیشی: ئێمە پاڵپشتی جووتیارانمان كرد لە بەدەستهێنانی سیستەمی ئاودێری هاوچەرخ، هەوڵیش دەدەین وەبەرهێنان لە ئەزموونی سەركەوتووی هۆڵەندا بكەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كەمی ئاو لە عێراق.
جەختیشیكردەوە: یەكێك لە دەرەنجامەكانی كۆبوونەوەكە لەگەڵ حكومەتی هۆڵەندا پێكهێنانی ئەنجومەنی هاوكاری نێوان عێراق و هۆڵەندایە، بۆ بەدواداچوون بۆ سەرجەم دۆسیەكان بە لیژنەی كشتوكاڵ و ئاویشەوە.
تەئكیدیشیكردەوە: كە سەركەوتوو بووین لە پەسەندكردنی بودجەی سێ ساڵە، كە پەیامی سەقامگیرییە لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان بەبێ دواكەوتن، و وتیشی: سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان لەگەڵ كەرتی تایبەت خەریكی جێبەجێكردنی پڕۆژەكان دەبێت دوور لە حكومەت، كە ڕۆڵی ئەوان پلان و ڕێكخستن دەبێت، حكومەت، بۆ یەكەمجار، گەرەنتی سەروەری دەداتە كەرتی تایبەت تا 85٪ بۆ هەر پڕۆژەیەك كە جێبەجێ دەكرێت.
ئاشكراشیكرد: ئێمە پێویستمان بە كۆمەڵێك كارگە هەیە كە كەرەستەی بیناسازی بۆ شارە نوێیەكان دابین بكەن، و وەبەرهێنان لە سەرچاوە سروشتییەكاندا بكەن، و وتیشی: عێراق پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی پەسەند كرد، كە ڕێڕەوی گەورەی ئابوورییە كە بەندەری گەورەی فاو بە ئەوروپا لە ڕێگەی توركیاوە دەبەستێتەوە، تا دەگاتە بەندەری ڕۆتەردام.
رونیشیكردەوە: ڕێگای گەشەپێدان كات و تێچووی گواستنەوە كەم دەكاتەوەو هێڵی ئاسنینی بێ وەستان لەخۆدەگرێت، و بەندەری گراند فاوی گەورە لە ناوەڕاستی ساڵی 2025دا دەكرێتەوە، یەكێك لە كەشتییەكانیش بە شێوەیەكی ئەزموونی لە یەكێك لە پێنج جێگاكەی لەنگەری گرتووە.
سەرۆك وەزیران راشیگەیاند: ئێمە ڕەشنووسی یاسای هەمواركردنی ئابووریمان پێشكەشكرد، كە ژینگەیەكی سەرنجڕاكێش بۆ كەرتی تایبەت دەڕەخسێنێت، و ڕێگە بە ڕێژەی خاوەندارێتی كۆمپانیای بیانی تا 100% دەدات، و وتیشی: دەستمان كردووە بە چاكسازییەكی ڕیشەیی لە كەرتی دارایی و بانكی، و ڕێوشوێنەكانی پەیوەست بە پابەندبوون بە ستانداردە جیهانییەكان لە گواستنەوەی داراییدا، و بانكە نێودەوڵەتی و عەرەبییەكانیش دەستیان كرد بە كردنەوەی لقەكانیان لە عێراق. 
جەختیشیكردەوە: لە ئێستادا سەرجەم نەتەوەكان لە عێراق كار دەكەن، لەسەر ئاستی یەكێتی ئەوروپاش كۆمپانیای فەرەنسی و ئیتاڵی و ئەڵمانی و ئیسپانی و نەمسایی هەیە، هەروەها كۆمپانیای ئاسیا و عەرەبی و وڵاتانی ناوچەكەش بونیان هەیە، و وتیشی: ئیرادە و كردار لەسەر هەموو ئاستەكانی دامودەزگاكانی دەوڵەتی عێراق هەیە، بەمەبەستی هەنگاونان بەرەو واقیعێكی باشتر.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

2026-09-15 22:05 3521
أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

2026-09-15 21:49 3144
الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

2026-09-15 18:20 4352
أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

2026-09-15 17:30 3598
الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

2026-09-15 16:41 4216
مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

2026-09-15 15:54 4197
الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 4733
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 5777
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 15698
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 15644
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 5179
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 5086
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 8353
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 8153
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 7117
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 7488
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 19098
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 19249