المطلع
عاجل

post-image

دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم: دژی ئه‌و لێدوانانه‌ین کە سوکایەتی بە ئایینە جیاوازەکان دەکەن


21:56 كوردستان
2024-02-10
78282

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان له‌وه‌ڵامی وته‌كانی ئاوات حسامەددین، كه‌ وه‌ك نوێنەری ئایینی زەردەشتیەکان له کوردستان خۆی ناساندوه‌، رایگه‌یاند، دژی ئەو جۆرە لێدوانانەن کە سوکایەتی بە ئایینە جیاوازەکان دەکەن و شعوری هاوڵاتیان بریندار دەکەن.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی لێدوانی هاوڵاتییەکی ئایینی زەردەشتی کە "سوکایەتی بە پیرۆزیەکانی ئایینی ئیسلام دەکات"، رایگه‌یاند، "دوای ئەوەی هاوڵاتییەک کە خۆی وەک نوێنەری ئایینی زەردەشتیەکان له کوردستان ناساندوە بەناوی (ئاوات حسامەددین) لە چاوپێکەوتنێکیدا قسەو وشەی نەشیاو بەرامبەر پیرۆزیەکانی ئایینی ئیسلام بەکارده‌هێنێت ئەوەش بە سوکایەتی هەژمار دەکرێت و پێچەوانەی یاساو ڕێنماییە بەرکارەکانە لە هەرێمی کوردستان و بەوەش نیگەرانی گەورەی دروستکردوە لەناو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە زۆرینەیان موسڵمانن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌وان "دژی ئەو جۆرە لێدوانانەن کە سوکایەتی بە ئایینە جیاوازەکان دەکەن و شعوری هاوڵاتیان بریندار دەکەن و پشێوی بڵاودەکەنه‌وە ئەوەش بەشێکە لە وتاری ڕق و کینەو توند ڕەوی دروست دەکات و زۆرجاریش دەبێتە مایەی پەرچە کردارو وەڵام دانەوە، کە هیچی لەبەرژەوەندی ئەو پێکەوە ژیانە جوانەی هەرێمی کوردستان نیە کە هەموان شانازی پێوە دەکەین و هیچ کێشەیەک نیە لەنێوان ئایینەکان". 
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، "وێڕای سه‌ركۆنه‌کردنی ئەو قسەو لێدوانە بەرامبەر ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە هەمانکاتدا سه‌ركۆنه‌ی هەر جۆرە پێشێلکاری و سوکایەتیەک دەکەین بکرێتە سەر هەر ئایین و ئایدیایەک و دەبێت دەزگا یاساییەکان و قەزائیەکان ڕوبەڕوی یاسایان بکەوە بۆ ئەوەی نەبێتە کلتورو ڕێگری بکرێ لە دوبارە بونەوەی".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، "لە نزیکەوە چاودێری ئەو بابەتە دەکەین و لەسەر خەت دەبین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەهەمان کات داواکارین سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێم ئەو کەیسە بجوڵێنن و ڕێکاری یاسایی بگرنە بەر بەرامبەر ئەو کەسە".
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوا لەدەزگا راگەیاندنەکان و کەناڵەکان دەکەن نەبنە بەشێک لەبڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە پەیام و کردارانەی پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤ و سوکایەتین بە ئایینەکان و چین و توێژەکان لەناو کۆمەڵگە چونکە ئەوانیش دواتر بەشێک دەبن لە بەرپرسیارێتی یاسایی.

ئاوات حسامەددین له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا وتی، چه‌ند جارێك قورئانی پیرۆزی خوێندوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام "قه‌ناعه‌تی پێنه‌كردوم" و نه‌یتوانیوه‌ لێی تێبگات، ئه‌و قسانه‌ی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 595
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 1216
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 2347
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 3484
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 3375
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 3234
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4797
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 5934
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 6186
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4882
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4941
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10968
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 8034
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8909
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8801
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7247
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8674
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 16012