المطلع
عاجل

post-image

نێچیرڤان بارزانی: ده‌بێ كێشه‌ی بودجه‌ و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ زوویی چاره‌سه‌ر بكرێت


19:11 عێراق
2024-01-13
51796

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ به‌غدا به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی یادی بیست و یه‌ك ساڵه‌ی شه‌هیدكردنی (ئایه‌توڵلا محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌كیم)دا كرد كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی سه‌ركۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی عێراق و دیپلۆماتكاران و میوانان به‌ڕێوه‌ چوو.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە: له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كردو له‌به‌شێكی وتاره‌كه‌دا هاتووه‌" ئەمڕۆ پێكه‌وه‌ لە یادێکی گرنگدا بەشدارین، کە ڕۆژی شەهیدی عێراقی و یادی (21) ساڵەی شەهیدکردنی ئایەتوڵڵا محەمەد باقر حەکیمه‌ (قُدِّسَ سِرُّهُ). گەلی عێراق بۆ ڕزگاربوون لە چەوسانەوە و لەناوبردنی تیرۆر، زۆر شەهیدی داوە. باشترین وەفاداری بۆ یاد و ڕۆحی شەهیدان، گەشەپێدانی ئاوەدانی و خۆشکردنی ژیان و گوزه‌رانی خەڵکی عێراق و دابینکردنی دواڕۆژێکی گەشە بۆ نەوەی ئێستا و داهاتوو.
شەهیدی میحراب، شەهیدی دەستی تیرۆر، ئایەتوڵڵا محەممەد باقر حەکیم، لە دوورەوڵاتیدا، ڕابەر و هاندەرێکی سەرەکیی یەکبوونی خەبات و کاری پێکەوەییی لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی بوو. یەکبوونی ئەوكات، بۆ ڕزگارکردنی گەل بوو لە چەوساندنەوە و له‌ دیکتاتۆری.
ئێستا ئێمه‌ کە لە عێراقی ئازادکراو لە دیکتاتۆری، یادی شەهید ئایەتوڵڵا محەمەد باقر حەکیم دەکەینەوە، دەبێ بە دوو شێوە، بە کردەوە وەفاداریی خۆمان بۆ شەهیدی میحراب و هەموو شەهیدان نیشان بدەین. ئەویش به‌ نەهێشتنی هەموو جۆرێكی چەوساندنەوە و ناعه‌داله‌تی، له‌گه‌ڵ دوورکەوتنەوەی هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکان، لە گواستنەوەی ڕکابەری و ناکۆکیی سیاسیی نێوانیان، بۆ ناو کۆمەڵگە و نەتەوە و پێکهاتەکانی تری عێراق.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتی" جگە لەو ڕابردووە، ئەمڕۆ ئێمه‌ سەرچاوەیەکی گرنگ و گەورەی یاساییمان هەیە بۆ پێشکەوتن و بەهێزکردنی پێکەوەژیانی هاوبەشی پێکهاتەکانی عێراق. لە ساڵی ٢٠٠٥ـەوە دەستوورێکمان هەیە. ڕۆحی ده‌ستوور بریتییە لە دروستکردنی دیموکراسی، دادپەروەری و دابەشکردنی دەسەڵات و سیستەمی فیدرالی. جێبەجێکردنی دەستوور وەک خۆی، ڕابردووی جوانی کۆمەڵگەمان دەپارێزێت و ئێستا و داهاتووشمان باشتر دەکات.
بۆیه‌ ئێستا کە لێرە زۆر لە به‌ڕێزان سەرکردە و بەرپرسانی گەورەی عێراقی دانیشتوون، داوا دەکەم هەموومان پێکەوە پابەندی ئەو دەستوورە بین. دەستوور، یەکسانیی هەموو پێکهاتە و هەرێم و پارێزگاکانی عێراق و سه‌قامگیریی وڵات دەپارێزێت.
بەڕێزان..
ئێستا له‌به‌ر نەبوونی بودجە و مووچە لە هەرێمی کوردستان، فەرمانبەران و خەڵک لە دۆخێکی زۆر خراپدا دەژین. ئەوە کاریگەرییەکی زۆر خراپی کردووەتە سەر هەموو کەرتەکان لە هەرێمی کوردستان. زۆر پێویستە ئەو کێشە گەورەیە، بە زوویی چارەسەر بکرێت. ئەمەش بەرپرسیاریه‌تیی هەموومانە، چونکە هەرێمی کوردستان و فەرمانبەرانی هه‌رێمی كوردستان، بەشێکن لە عێراق.
بۆیه‌ داوا لە ته‌واوی سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان، فراکسیۆنەکان و هه‌موو ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەم، پشتیوان بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بودجه‌ و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
بەڕێزان..
حکوومەتی عێراقی فیدراڵی بە سەرۆکایەتیی برای بەڕێزمان محەمەد شیاع سوودانی، بە باشی کاری کردووە، ئەوەش پێگەی عێراقی بەهێز کردووە. ئەو شێوە کارکردنە، دەتوانێ پێگەی عێراق بەهێزتریش بکات. بەڵام پێشێلکردنی دەسەڵاتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە هێرش بۆ سەر نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان و هێزه‌كانی هاوپەیمانان و پێشمەرگە، کاری حکوومەت تێکدەدات و ئاڵۆزییەکی زۆر و هەمەلایەنە لە عێراق دروست دەکات.
ئەو هێرشانە زیانێکی زۆریان بە ئاسایش و ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان گەیاندووە، بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی دڵەڕاوکێ بە هەموو بازاڕی عێراقدا بڵاو ببێته‌وه‌، هەروەها دەرفەتی داوەتە تیرۆریستانی داعش کە هێرشەکانیان زۆرتر بکەن.
هێزەکانی هاوپەیمانان لەسەر داوای عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش هاتوون. پێویستە دەرفەت بدرێتە حکوومەتی فیدرالی و به‌ڕێز سەرۆک وەزیران سوودانی بەپێی پلانێکی هاوبەش و له‌ زه‌مینه‌یه‌كی ئارام و بێ كێشه‌دا گفتوگۆیان له‌‌گه‌ڵدا بكات، بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر داهاتووی هاریكاریی نێوان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و عێراق.
عێراق دەوڵەتێکی خاوه‌ن دەزگای نیشتمانیییه‌، دەبێ ئەو دەزگایانە کاری خۆیان بکەن، بە پێچەوانە خەڵکی عێراق دەخرێتە کێشە و ئاڵۆزیی تازەوە، لە کاتێکدا عێراق ئێستا زیاتر لە هەموو شتێکی دیکە پێویستی بەوەیە سەقامگیرییەکەی تێک نەدرێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

2026-09-15 18:20 1479
أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

2026-09-15 17:30 1729
الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

2026-09-15 16:41 2387
مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

2026-09-15 15:54 2396
الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 3646
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 4088
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 7016
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 7369
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 4288
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 4392
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 5906
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 5799
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 6234
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 6864
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 15979
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 16371
العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

2026-09-14 16:44 12565
ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

2026-09-14 15:41 9855