المطلع
عاجل

post-image

قوباد تاڵەبانی پێشوازی کرد لە كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامی ئێران


19:19 كوردستان
2023-11-29
36060

ئەمڕۆ چوارشەممە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نەسڕوڵڵا ڕەشنودی كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر چەند بابەتێكی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ كرد.
نوسینگەی راگەیاندی قوباد تاڵەبانی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پێشوازی كرد لە نەسڕوڵڵا ڕەشنودی كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و پێكەوە چەند بابەتێكی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ كرد.
ئاشكراشیكرد: لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی چوارشەمە لە هەولێر بەڕێوەچوو، باس لە چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئێران بە تایبەت لەڕووی بازرگانییەوە كرا، لەو چوارچێوەیەشدا  شێوازی چارەسەركردنی گرفتەكانی بەردەم كاروبارەكانی كۆمپانیا ئێرانییەكان و ئاسانكاریكردن بۆیان تاوتوێ كران.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، كە جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئاماژەی بەوەدا: لە هەرێمی كوردستان دەرفەتی گەورە بۆ وەبەرهێنان لە بواری جیاوازدا هەیە و حكومەتی هەرێمیش كارئاسانی پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دەكات.
لە بەرامبەریشدا كونسوڵی گشتی ئێران ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ كارئاسانیكردن بۆ بازرگانانی هەرێم و بەهێزتركردنی پەیوەندیی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران.
هەروەها لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا  لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا. قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكرد؛ هەوڵی جدی هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی موچە و بودجەی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆكان لەوبارەیەوە بەردەوامن، وتیشی: بە لایەنی كەمەوە دەبێت بە خێرایی لەسەر چارەسەركردنی كێشەی موچە رێكبكەوین و پێویستە ئەو تێگەیشتنە لە بەغدا دروست ببێت كە نابێت پرسی موچە تێكەڵ بە كێشەكانی دیكەی نێوان هەرێم و بەغدا بكرێت.
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق و بە تایبەتیش لە كەركوك كرا. هەردوولا هیوایان خواست پرۆسەی هەڵبژاردنەكان لە كەشێكی ئارامدا بەڕێوەبچێت و ئەنجامەكەی لە بەرژەوەندیی هەموو هاوڵاتییانی عێراقدا تەواوببێت.  سەبارەت بە دۆخی كەركووكیش جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند: ئێستا لە كەركوك جیاوازی دەكرێت لەنێوان پێكهاتەكانی ئەو شارەدا و دەبێت لە دوای هەڵبژاردنەكان دۆخێك بێتە ئاراوە كە هەموو پێكهاتەكان هەست بە دڵنیایی بكەن لەوەی چیتر پەراوێز ناخرێن و بەبێ هیچ جیاوازییەك خزمەت بكرێن.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

2026-10-31 00:00 2861
ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

2026-10-30 23:41 3391
قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

2026-10-30 22:30 3796
متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

2026-10-30 21:28 4357
كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 4587
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 4969
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 4402
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 4884
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 5048
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 4653
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 5727
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 7915
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 7694
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 5546
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 5441
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 11835
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 8921
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 9740