المطلع
عاجل

post-image

فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ئیدانەی هێرشی سەر ناوچەی جەرف نەسر دەکات


14:47 عێراق
2023-11-22
84310

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، محەمەد شیاع سودانی، ئیدانەی ئەو هێرشەی كرد كە ناوچەی جەرف نەسری كردە ئامانج، هاوكات دەزگا ئەمنییەكانی راسپارد كرد بۆ جێبەجێكردنی ئەركە  یاسایەكانیان.
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەت لە راگەیندراوێكدا بڵاویکردەوە:" حكومەتی عێراق جەخت لەوە دەكاتەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو هەڵكشانەی ئەم دواییە دەكات كە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە گۆڕەپانی عێراقدا ڕوویداوە، وەك هەڵكشانێكی مەترسیدار كە پێشێلكارییەكی قبوڵنەكراو بۆ سەر سەروەری عێراق لەخۆ دەگرێت، لە هەموو بارودۆخێكدا پابەندین بە پاراستن و بەرگریكردن بە پێی ئەركە دەستووری و یاساییەكانی حكومەت".
ئاماژه ی به وه شدا: "بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەین كە ناوچەی جورف ئەلنەسری كردە ئامانج، وە بەبێ ئاگاداری دەزگاكانی حكومەتی عێراق ڕوویدا، ئەمەش پێشێلكردنی ڕوونی سەروەرییە و هەوڵێكە بۆ تێكدانی دۆخی ئاسایش و سەقامگیری ناوخۆیی، چونكە حكومەتی عێراق تایبەتمەندە بە جێبەجێكردنی یاسا و لێپێچینەوە لە پێشێلكاران، ئەوەش مافێكی تایبەتی خۆیەتی و هیچ لایەنێكی دەرەكی مافی ئەوەی نییە لەبری ئەو ڕۆڵ بگێڕێت، ئەمەش بە پێی سەروەری دەستووری عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەكان قبوڵكراو نییە".
هەر بە پێ راگەیندراوەكە جەخت لەوە كردوەتەوە" كە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق پشتیوانی لە كاری هێزە چەكدارەكانمان دەكات لە ڕێگەی مەشق و ڕاهێنان و ڕاوێژكردنەوە، و ئەوەی كە ڕوویدا پێشێلكردنی ئاشكرای ئەو ئەركەیە كە ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پێناویدا بوونیان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە خاكی عێراقدا، بۆیە داوا دەكرێت بە شێوەیەكی تاكلایەنانە هەڵسوكەوت نەكات و پابەند بێت بە سەروەریی عێراق و بە هیچ شێوەیەك قبوڵی پێشێلكردنی ناكرێت".  
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی "حكومەتی عێراق جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئەو لە ڕووی دەستورییەوە لایەنی بەرپرسیارە لە نەخشاندن و جێبەجێكردنی سیاسەتەكانی دەوڵەت و پاراستنی سیستەم و سەقامگیری و بەرگریكردن لە ئاسایشی ناوخۆ، بۆیە هەر كردەوەیەكی چەكداری یان چالاكییەك كە لە دەرەوەی دامەزراوە سەربازییەكان ئەنجام بدرێت كردەوەیەكی ئیدانەكراوە و چالاكییەكە لە دەرەوەی یاسا و بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی دەخاتە مەترسییەوە و هەر تاخمێكی چەكداری  پابەندی ئەم بنەمایە نەبێت ئەوە دژی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی كار دەكات و حكومەت ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ بەرگریكردن لە بەرژەوەندییە باڵاكانی عێراق".  
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە" فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی فەرمانی بە هەموو هێزە چەكدارەكان و هەموو دەزگا ئەمنییەكان كردووە كە ئەركەكانیان ئەنجام بدەن و یاسا جێبەجێ بكەن و ڕێگە نەدەن هیچ لایەنێك زیان بە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەكە بگەیەنێت كە لە ڕێگەی قوربانیدانی هەزاران شەهیدی ڕۆڵەی گەلەكەمان و هێزە ئەمنییە پاڵەوانەكانمانەوە بە هەموو جۆرەكانیەوە بەدەست هاتووە، بۆیە پاراستنی لە ئەستۆی هەمووانە و نابێت هیچ لایەنێك بە هیچ شێوەیەك پشتگوێی بخات".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 3264
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 3761
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 4168
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4183
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3979
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10862
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7516
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8314
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8422
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6792
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8043
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15318
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7414
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14229
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9852
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7300
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6888
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 10060