المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار چاوی بە قەداسەتی پاپا کەوت


16:02 عێراق
2023-11-18
36211

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار رایگەیاند"د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆمار و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەم، ئەمڕۆ شەممە،لە ڤاتیکان چاویان بە قەداسەتی پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیکان کەوت".
لەسەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار سوپاسی قەداسەتی پاپای کرد بۆ سەردانیکردنی عیراق و جەختی لەوە کردەوە، کە عیراقییەکان بە خۆشەویستی و شانازییەوە ئەو سەردانە یاد دەکەنەوە، کە چەمکەکانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و قوڵی پەیوەندییەکانی نێوان ئایینەکانی ناوخۆ و دەرەوەی عیراق لەخۆدەگرێت.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا، کە ناوچەکەمان پێویستی بە پەرەپێدانی بنەماکانی برایەتی و لێبوردەیی هەیە، هاوکات جەختی لە بایەخی هەوڵە هاوبەشەکان کردەوە بۆ برەودان بە بنەماکانی دیالۆگ و هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان گەلان، هەروەها بانگهێشتکردن و نوێژ و پەیامە گشتییەکانی ڤاتیکان کاریگەرییەکی مەعنەوییان هەیە لە ئارامی و دیالۆگ و بەرجەستەکردنی لێکتێگەیشتن.
بەڕێزیان رایگەیاند، عیراق هەنگاوی گەورەی ناوە لە هێنانەکایەی ئاسایش و سەقامگیری سیاسی و کارە لە پێشینەکانی ئەمڕۆمان بریتییە لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی ئاستی بژێویی هاووڵاتیان و ئامادەکردنەوەی ژێرخانی ئابوری و گەشەپێدانی ئابووری بۆ بەدیهێنانی گەشەسەندنێکی فراوان. سەرۆک کۆمار جەختی لەوەش کردەوە، عیراق بە پەرۆشە بۆ بەرەوپێشبردنی دیموکراسی و فرەیی و رێزگرتن لە ماف و ئازادییەکان. هەروەک ئاماژەی بەوەکرد، کە پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان باشە و ویستێکی هاوبەش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەگوێرەی دەستور و یاسا.  سەرۆک کۆمار باسیشی لە بارودۆخی کریستیانەکان کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە پێکهاتەیەکی سەرەکین لە بونیادنانی وڵاتدا و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانییەکەی، هەروەها حکومەتیش بەپەرۆشە بۆ گەڕانەوەی ئاوارە مەسیحی و ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکە بۆ ناوچەکانیان و یەکلاکردنەوەی ئەو دۆسیە مرۆییە لە رێی دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانێکی شیاو بۆیان و پاراستنی بونی مەسیحییەکان و فرەیی لە وڵاتدا.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوە کرد، کە دەرگاکانی سەرۆکایەتی کۆمار کراوەن لەبەردەم مەسیحییەکان بۆ بەدەنگەوەچونی داواکاری و بابەتەکانیان، بە شێوەیەک کە بژێوی و سەقامگیرییان مسۆگەربکات.
هەروەک سەرۆک کۆمار باسی لەوەکرد، کە عیراق پەیوەندییەکی باشی هەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهاندا لەسەر بنەمای رێزگرتنی بەرامبەر و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان. هەروەها باسی لە بارودۆخی فەڵەستین و غەزە کرد و ئاماژەی بەوەدا، کە عیراق بەتوندی پێشێلکارییەکان و هێرشە بەردەوامەکانی دژ بە فەڵەستینیەکان سەرکۆنە دەکات و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەکات هەوڵی زیاتر بدات بۆ راگرتنی هێرشەکان و پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی و مسۆگەرکردنی گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان.
لەبەرامبەردا، قەداسەتی پاپا پێشوازی لە سەردانەکەی سەرۆک کۆمار کرد و جەختی لە پشتیوانی ڤاتیکان کردەوە بۆ هەوڵەکانی عیراق لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئایین و پێکهاتەکاندا. هەروەها ئاماژەی بە رۆڵی پێکهاتەی مەسیحی کرد لە برەودان بە هاوئاهەنگی و هاوکاری و قوربانیدانیان لەپێناو عیراقێکی گەشەکردو پێشکەوتو و پابەندبوونیان بە ناسنامەی نیشتمانییەوە.
هەروەها قەداسەتی پاپا جەختی لە بایەخی بەهێزکردنی هەلی ئاشتی لە جیهاندا کردەوە، چونکە جەنگەکان مانای شکستن.
دواتر لە نێوان سەرۆک کۆمار و قەداسەتی پاپا دیاری ئاڵوگۆڕ کرا.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 1954
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 2491
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 2518
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 3715
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 3570
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 3391
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4827
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 6156
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 6252
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4976
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4941
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10968
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 8034
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 9030
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8880
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7397
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8751
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 16012