المطلع
عاجل

post-image

سەید حەکیم پێشوازی کرد لە یاریدەدەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان


22:12 عێراق
2023-11-09
23842

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم، گرنگترین ئاڵنگارییە بنەڕەتیەكانی بەردەم عێراقی دەستنیشان كرد، و رایگەیاند: عێراق پشت بە خۆی دەبەستێت لە چارەسەركردنی كێشەكانیدا، و دەیەوێت بەڕووی هەموو لایەكدا كراوە بێت و مامەڵەیەكی هاوسەنگ لە پەیوەندییەكانیدا بكات.
سەید حەكیم لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لەگەڵ یاریدەدەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان و سەرۆكی تیمی سەربەخۆ بۆ پێداچوونەوەی ستراتیژی نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق ڤۆڵكەر پێرس و شاندی یاوەری كۆبووینەوە،و سروشتی ئەو بارودۆخە سەختەمان ڕوونكردەوە كە عێراق لە ماوەی گەشتەكەیدا لە بیست ساڵی ڕابردوودا بەسەریدا تێپەڕیوە، و ئاماژەمان بە گۆڕانكارییە گەورەكانی عێراق كرد كە لە قۆناغی دیكتاتۆرییەوە بۆ سیستەمی دیموكراسی.
هەروەها سەید حەكیم ستایشی، بوونی نوێنەرایەتی یونامی كرد وەك دەربڕینی پشتیوانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئەزموونی دیموكراسی لە عێراق لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا، و قوربانیدانی نوێنەرایەتییەكەشی لە ماوەی كاركردنیدا بەرز نرخاند.
ئاشكراشیكرد: عێراق لە هەوڵی پەرەپێدانی دۆخی خۆیەتی، بەو پێیەی عێراقی ساڵی 2023 تەواو جیاوازە لە ساڵی 2003، و ئاماژەی بە پێشكەوتنەكانی دیمەنی سیاسی كرد، لەوانە پێكهێنانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت وەك هاوپەیمانی فەرمانڕەوا و پشتیوانیەكی بەهێزی حكومەت، هەروەها بوونی چەندین هاوبەشی لە نێوان هێزە سیاسییەكان سەرەڕای هێڵ و ئاڕاستە جیاوازەكان.  سەید حەكیم جەختیكردەوە: عێراق دەیەوێت بەڕووی هەموو لایەكدا كراوە بێت و مامەڵەیەكی هاوسەنگ لە پەیوەندییەكانیدا بكات لەسەر بنەمای بەرژوەندیەكانی، و وتیشی: عێراق پشت بە خۆی دەبەستێت لە چارەسەركردنی كێشەكانیدا، و بە باشترین شێوە توانای دیاریكردنی پێویستی و جۆری هاوكارییە نێودەوڵەتییەكانی هەیە، هەروەها كە ئەولەویەتە بنەڕەتییەكانی گەشەپێدانی ئابوورییە لە بوارەكانی كشتوكاڵ، پیشەسازی، گەشتوگوزار و وەبەرهێنان، تەكنەلۆژیا، و كەرتی بانكی.  هەروەك سەید حەكیم ڕایگەیاند: ئاڵنگارییە سەرەكییەكانی بەردەم عێراق بریتین لە ئابووری، گۆڕانی كەشوهەوا، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لاوازی ئیداری، بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، چارەسەركردنی كاریگەرییەكانی تیرۆر، نوێكردنەوەی كۆمەڵگاكان، بەرەنگاربوونەوەی كۆچی پێچەوانە لە لادێكانەوە بۆ شار، و داواكاری بنەماكانی مافی مرۆڤ.
وتیشی: لەم ئاڵنگارییانەدا عێراق پێویستی بە هاوكارییە لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان بە پێی ئەو ئەولەویتانەی كە دایدەنێت، و جەختیشی لە ویستی عێراق بۆ ڕۆڵی مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان و پێدانی ڕۆڵی زیاتر بە دەزگاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان كردەوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 845
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 1608
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 1505
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4211
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 5025
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 5158
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4486
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4539
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10882
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7626
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8526
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8538
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6914
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8341
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15444
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7583
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14441
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9952