المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار پێشوازی لەسەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەکات


16:55 عێراق
2023-10-22
39738

سەرۆک کۆمار، دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ، عەلی باپیر و شاندی یاوەری .
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لەراگەیەندراوێکدا رایگەیاند:"لەمیانی دیدارەکەدا تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتەکانی کرا، کە تیایدا سەرۆک کۆمار جەختی لە پێویستی یەکخستنی هەوڵی هەموو هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری و باشترکردنی ژیان و بارودۆخی خزمەتگوزاری هاوڵاتیان".
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی دیالۆگ لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان کرد بۆ گەیشتن بە چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە پێی دەستوور و یاسا و بە شێوەیەک کە مافەکانی هەموو هاوڵاتیان مسۆگەر بکات و جەختیشی لەوە کردەوە کە پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی بەهێز و سەردانی شاندەکانی هەردولا بەردەوامە و ویستێکی باشیش بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانە هەیە.
هەروەها بەڕێزیان، ئاماژەی بە پێشکەوتنە ئەرێنییەکان کرد کە حکومەت گرنگییەکی گەورەی بە سەقامگیری ئاسایش داوە، جگە لە دابینکردنی خزمەتگوزاری، بەردەوامبوون لە پرۆسەی چاکسازی، ڕێگریکردن لە گەندەڵی، چاککردنەوەی ژێرخانی ئابوری و دەستپێکردنی پرۆژە ستراتیژییەکان، هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق بەهۆی جەنگ و توندوتیژی و تیرۆر و دیکتاتۆرییەوە زۆر ئازاری چێشێوە، کە ڕەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر زۆرێک لە بوارەکانی ئابووری و خزمەتگوزاری و ژیانی ژینگەیی هەبووە.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەو پڕۆژە یاسایانە کرد کە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کراون بۆ دەنگدان لەسەریان، وەک پڕۆژە یاسای ئەنجومەنی باڵای ئاو، پڕۆژە یاسای هەموارکردنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە لەبارەی خانووبەرە، پڕۆژە یاسای دەستەی باڵای بەهێزکردنی ژنان،  جگە لە پڕۆژە یاسای هەموارکردنی یاسای ماددەی هۆشبەر و ماددە دەروونییەکان و پڕۆژە یاسای گێڕانەوەی سامانی گەندڵی .
سەرۆکی کۆمار باسیشی لە قەیرانی ئاو و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق کرد و ئاماژەی بە نەبوونی ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی یان دووقۆڵی نێوان وڵاتان کرد کە مافی هەمووان مسۆگەری دەکات لە پشکی ئاوی دادپەروەرانە، جگە لە نوێ نەکردنەوەی سیستەمی ئاودێری. 
لە لای خۆیەوە، عەلی باپیر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆمار و جەختی لە گرنگی بەرجەستەکردنی ئاسایش و سەقامگیری و دەستەبەرکردنی مافەکانی هاوڵاتیان و بەدیهێنانی خواستەکانیانی کردەوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

2026-09-15 22:05 2489
أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

2026-09-15 21:49 2292
الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

2026-09-15 18:20 3521
أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

2026-09-15 17:30 3130
الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

2026-09-15 16:41 3798
مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

2026-09-15 15:54 3829
الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 4562
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 5339
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 12883
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 12900
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 5013
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 4840
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 7514
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 7411
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 6823
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 7402
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 18487
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 18700