المطلع
عاجل

post-image

لاهور تاڵەبانی: هەردوو پارتی دەسەڵاتدار دەرسیان وەرنەگرت لە هەڵەکانی رابردوو


23:41 كوردستان
2023-08-07
31680

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشوتری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکدا سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی پارێزگاکان ڕایگەیاند، "هاووڵاتیە ڕەسەن و خۆشەویستەکانی پارێزگای کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکانی شەنگال و شێخان و مەخمور و دوزخورماتوو و خانەقین و مەندەلی، 
وەک ئاشکرایە بەپێی ئەو وادەیەی کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق دیاریکردووە، رۆژی 18ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەرێوە دەچێت، ئەم هەڵبژاردنەش کە ماوەیەکی زۆرە ئەنجام نەدراوە، گرنگییەکی گەورە و مێژوویی هەیە و ئەنجامەکەشی دەبێتە بنەمایەک بۆ پیشاندانی سەنگ و پێگەی کورد لە کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان و سەلماندنی خەڵکە ڕەسەنەکەی و خاوەندارییەتی خاکەکەی".
هاتووەش، "ئێمە لە سۆنگەی پەرۆشیمان بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەمان لە کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان، هەوڵماندا کە کورد بە یەک لیست بەشداری ئەو هەڵبژاردنە بکات، هەر بۆیە بە بێ هیچ بەرژەوەندیی و دەستکەوتێکی سیاسی و کەسی وتایبەتی، لە پێناو پێکهاتەی ڕەسەنی شارەکەو نەفەوتان و پەرتەوازەنەکردنی دەنگی کورد و راست کردنەوەی باڵانس و پارێزگاریکردنی کورد لە ژمارەی کورسییەکانی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، یەکەم دەستپێشخەرییمان بێ جیاوازی بۆ لایەنە کوردستانیەکان راگەیاند و پرۆژەی (هاوپەیمانی گەل)مان پێشکەشکردن بۆ پێکهێنانی لیستێکی هاوبەش". 
ڕاشیگەیاند، "ئێمە بۆ ئەو مەبەستە سەردانی چەند لایەنێکی سیاسیمان کرد و ئەوانەشی سەردانمان نەکردبوون پرۆژەکەمان بۆ ڕەوانەکردن، داوای هەڵوێستمان لێکردن، لەگەڵ ئەوەی هەموو ئامادەییەکمان نیشاندا بۆ سەرخستنی کورد لەم هەڵبژاردنەدا، تەنانەت ئامادەبووین کاندیدشیمان نەبێت، تەنیا ئامانجمان سەرکەوتنی کورد و خەڵکە ڕەسەنەکەی ناوچەکە وکۆکردنەوەی لایەنەکان بوو لەچوارچێوەی لیستێکی هاوبەشدا، بەڵام بەداخەوە زۆرینەی لایەنە سیاسیەکان وەڵامەکەیان ئەرێنی نەبوو و ئامادەنەبوون بە یەک لیستی هاوبەش لەم هەڵبژاردنەدا بەشداربن، لەکاتێکدا خۆیان ئاگاداری ئەو سیستمەن کە بۆ ئەم هەڵبژاردنە پەیرەو دەکرێت کە لە بەرژەوەندی یەک لیستی هاوبەشدایە نەک فرە لیستی، بەڵام زۆرینەی لایەنە سیاسیەکان لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان ئەوەیان لەبەرچاو نەگرت". 
لاهور تاڵەبانی وتیشی: "بەداخەوە بەشێکی زۆر لە لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان بەتایبەت هەردوو پارتی دەسەڵاتدار کە دیارە دەرسیان وەرنەگرتووە لە هەڵەکانی رابردوو، دەیانەوێت بەردەوامی بدەن بە نەهامەتییەکان و جارێکیتر کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان بکەنەوە قوربانی کێشە و ململانێی سیاسیی و بەرژەوەندییە حزییەکانیان".
دەرکەوت هەموو ئەو دروشمانەی کە بەناوی کورد و نیشتیمانپەوروەرییەوە بە خەڵکیان دەفرۆشتەوە لە دروشمی درۆینە زیاتر نەبووە چونکە ئامادەنەبوون بۆ یەکجاریش دەستبەرداری حزبایەتی بن و لە پێناوی میللەتەکەمان یەکڕیزی هەلبژێرن، بەڵکو دەیانەوێت ببنەوە بە بارگرانی بۆ خەڵکی کەرکوک و ناوچەی کێشە لەسەرەکان، تەنانەت قۆڵبادان و ململانێ سیاسیەکانیشیان لە کوردستان گەیشتۆتە ئەو ئاستەی وا خەریکە بەتەواوەتی قەوارەکە بخەنە بەر مەترسی پیلانگێڕییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان کە بە خوێنی رژاوی هەزاران شەهید و خەباتی چەندین ساڵەی دەیان هەزار پێشمەرگە و تێکۆشەر و قوربانیدانی ئەم گەلە ستەمدیدە و زوڵملێکراوە بەدەستهاتووە.
هەموولایەکیش دەزانن کە پێگەو سەنگی ئێمە لە کەرکوک و ئەوناوچانە چۆنە و چەندە، بەڵام لە ژێر ناوی یەک لیستی کوردستانی نەبێت بە هیچ شێوەیەکیتر و بە لیستی جیاواز بەشداری هەڵبژاردن ناکەین و یاری بە چارەنوسی خەڵک و خاکەکەیەوە ناکەین، بۆیە داوای لێبوردنتان لێدەکەین.
بەم پەیامەش خەڵکی خۆشەویستی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دڵنیا دەکەینەوە، دڵ و گیانمان لەگەڵیاندایەو خۆمان بە خزمەتکاریان دەزانین،
لاهور شێخ جەنگی وتیشی: "دەنگ بەو کاندیدانە بدەن کە بە شایستەو راستگۆیان دەزانن بۆ خزمەتکردنی ناوچەکانی خۆیان جا لەهەر لیست و لایەنێکبن".
هاوڵاتیانی بەرێز لەئێستادا یەکگرتوویی تەواوی لایەنە سیاسیەکان و خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکێشە لەسەرەکان زۆر پێویستە نەک بۆ وەدیهێنانی خەونی گەورە، بەڵکو بۆ لەدەست نەدانی زیاتری خەون و ئاواتەکانمان بەهۆی پەرتەوازیی و نەگرتنەبەری سیاسەتێکی حەکیمانە.
جارێکی تر دەمانەوێ بەڕوونی بەخەڵکی کوردستانی رابگەیەنین کە لەداهاتوو هەر ئەنجامێکی نەخوازراو رووبدات ئەوا ئەو لایەنانە لێی بەرپرسیارن کە خەمی چارەنووسی کەرکوک و خەڵک و خاکی ئەو ناوچانەیان نیە و سڵ لە وێرانبوونی ناکەنەوە و بە فرە لیستی بەشداری لەم پرۆسە گرنگ و هەستیارەدا دەکەن، دەبێت ئەوەش باش بزانن مێژوو ڕەحمیان پێناکات و دادگای مێژوو حکومیان ئەدات.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

العراق.. أمطار خفيفة وتباين في درجات الحرارة

العراق.. أمطار خفيفة وتباين في درجات الحرارة

2026-10-31 09:04 1048
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

2026-10-31 00:00 5388
ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

2026-10-30 23:41 5486
قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

2026-10-30 22:30 5476
متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

2026-10-30 21:28 6618
كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 6309
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 6740
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 5521
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 6907
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 6395
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 5893
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 6578
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 10184
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 9543
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 6327
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 6374
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 13294
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 10221