المطلع
عاجل

post-image

سەرۆکایەتی کۆمار داوا لە بەغدا و هەولێر دەکات هاوکار بن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت


21:10 عێراق
2026-03-17
66703

سەرۆکایەتی کۆمار، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە کە دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق کارێکی گرنگە و بەرژەوەندی باڵای وڵات دەستەبەر دەکات.
سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیندراوێكدا کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاند: "لەو بارودۆخە هەستیارەی ئێستادا کە وڵاتەکەمان تێیدا تێپەڕ دەبێت، جەخت لە پابەندبوونمان بە یەکڕیزی نیشتمانی هەموو ڕۆڵەکانی گەلی عێراق دەکەینەوە، لەگەڵ پێویستی دوورکەوتنەوە لە ناکۆکییە لاوەکییەکان کە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی ناکەن"، جەختیشی کردەوە کە "ئەم قۆناغە پێویستی بە تەبایی و یەکگرتوویی زیاتر هەیە، نەک پەرتەوازەیی و دابەشبوون".
له‌ راگەیندراوێكدا ئاماژە بەوەش کردووە: "دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق کارێکی گرنگە و بەرژەوەندی باڵای وڵات دەپێکێت"، داواشی لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە "هاوکاری تەواو بکەن لەپێناو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ دەرەوەی عێراق، و کارکردنی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە و پرسە هەڵپەسێردراوەکان بە شێوەیەک کە لەگەڵ بڕگەکانی دەستوور و یاسادا بگونجێت و بەرژەوەندی باڵای وڵات بەدیبهێنێت و خزمەتی هەموو ڕۆڵەکانی گەلی عێراق بکات".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "بەدواداچوونمان بۆ ئەو نیشانە ئەرێنییانە کردووە کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەم چوارچێوەیەدا دەرچوون، و هیوادارین ئەم هەنگاوانە بەهێزتر بکرێن بە جۆرێک کە یارمەتیدەر بێت لە چارەسەرکردنی ئەم دۆسیە زیندووە و بەهێزکردنی سەقامگیری ئابووری و خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان لە سەرانسەری وڵاتدا".
بەپێی راگه‌یندراوه‌كه‌، سەرۆکایەتی کۆمار داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران کردووە کە "بە ڕۆحیەتی بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە مامەڵە بکات، و بەرژەوەندی نیشتمان بخاتە سەروو هەر پێوەرێکی ترەوە، و کار بکات بۆ دوورکەوتنەوە لە ناکۆکییەکان، چونکە بەرژەوەندی عێراق دەبێت لە سەروو هەموو شتێکەوە بێت".
له‌راگەیندراوێكدا جەختی کردەوە کە "جەوهەری سیستەمی فیدراڵی لەسەر بنەمای یەکگرتوویی و هاوکاری نێوان هەموو دەسەڵاتەکان و پێکهاتەکانە، ئەمەش داوا لە هەمووان دەکات کە خاوەن ڕۆحیەتی بەرپرسیارێتی بن و کار بکەن بەرەو بەهێزکردنی لێکتێگەیشتن و یەکڕیزی نیشتمانی و دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندن و ناکۆکییەکان"، لە کۆتاییدا هیوای خواست "گەلەکەمان لە هەر ناخۆشییەک پارێزراو بێت و هەموومان سەرکەوتوو بین بۆ ژیان لەناو ئاشتی، گەشەپێدان و یەکڕیزییەکی نیشتمانی پتەودا".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 2369
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 2644
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 2952
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10537
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7028
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 7899
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8203
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6275
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7430
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 14660
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 6831
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 13441
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9478
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 6806
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 5991
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 9606
السجن ستّ سنوات بحقّ النائب مثنى السامرائي

السجن ستّ سنوات بحقّ النائب مثنى السامرائي

2026-10-29 12:13 9926
طقس العراق.. زخات مطر رعدية حتى الاثنين

طقس العراق.. زخات مطر رعدية حتى الاثنين

2026-10-29 09:57 10660