المطلع
عاجل

post-image

حزبه‌كه‌ی حه‌لبوسی: مه‌رجه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق ره‌تكراوه‌ن


23:00 عێراق
2026-03-15
36008

حزبی ته‌قه‌دوم به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی رایگه‌یاند، مه‌رجه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ره‌تكراوه‌ن و داوا ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی كه‌ركوك و موسڵ كۆنترۆڵ بكرێنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی بۆریی نه‌وتی عێراق بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانیش كه‌ "موڵكی كۆمپانیای نه‌وتی باكوره‌."

حزبی ته‌قه‌دوم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دوای ئەو مەرجانەی کە حکومەتی هەولێر سەپاندویه‌تی و ڕەتکراوەن له‌باره‌ی  هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بۆری نەوته‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی وەک یەکێک لە جێگرەوە پێویستەکان لە سایەی ئەو قەیرانەی ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت و وەستانی هەناردەی بەندەرەکانی بەسره‌، پێویستە لەسەر هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان هەڵوێستێکی ڕون و توند لە بەرنامەی حکومەتی داهاتودا بگرنەبەر کە دو خاڵ له‌ خۆبگرێت.

خاڵی یه‌كه‌میان به‌بڕوای حزبی ته‌قه‌دوم بریتییه‌ له‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچە و زه‌وییانه‌ی كه‌ له‌ نه‌ینه‌وا ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌و گێڕانەوەی کێڵگە نەوتییەکان و سامانە سروشتییەکان لە هەندێک ناوچەی کەرکوک و موسڵ بۆ ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی.

خاڵی دوه‌م وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حزبی ته‌قه‌دومدا هاتوه‌، بریتییه‌ له‌ ئامادەکردنی ژێرخانێکی تەواو بۆ هەناردەی نەوت لە ڕێگەی زیادکردنی کۆگاکانی گلدانه‌وه‌ی نەوت و هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوت، لە پێش هەمویانەوە تەواوکردنی هێڵی بۆریی (بەسڕە - عەقەبە) و هەماهەنگی دیپلۆماسی لە ئاستی باڵا بۆ دوبارە کاراکردنەوە و کارپێکردنەوەی هێڵەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بەندەری بانیاس لەسەر دەریای ناوەڕاست و بەندەری یەنبع لەسەر دەریای سور و هه‌روه‌ها كۆنترۆڵكردنی بۆری عێراق بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه‌ بەو پێیەی موڵکی کۆمپانیای نەوتی باکورەو ڕێگەنەدان بە هیچ کۆمپانیایەک كه‌ گرێبەستی نایاسایی دانپێدانه‌نراوی لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە هه‌یه‌و هەروەها داواکردنی قەرەبو لەو کۆمپانیایه‌ لە ئەنجامی بەکارهێنانی ئەم هێڵە لە ساڵی 2014وە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 2299
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 2522
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 2894
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10513
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 6952
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 7899
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8186
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6228
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7322
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 14597
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 6789
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 13394
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9404
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 6708
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 5976
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 9451
السجن ستّ سنوات بحقّ النائب مثنى السامرائي

السجن ستّ سنوات بحقّ النائب مثنى السامرائي

2026-10-29 12:13 9861
طقس العراق.. زخات مطر رعدية حتى الاثنين

طقس العراق.. زخات مطر رعدية حتى الاثنين

2026-10-29 09:57 10583