المطلع
عاجل

post-image

بارزانی و ماکرۆن پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا ‏


23:04 كوردستان
2026-03-13
30972

‏نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرخۆشی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فرەنسا كرد بەبۆنەی كوژرانی ئەو سەربازە فڕەنسیەی لە هێرشەكانی شەوی ڕابردوی سنوری مەخمور گیانی لەدەستدا. لایخۆشیەوە ماكرۆن دوپاتیکردەوە کە فرەنسا لە پشتگیری و هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

‏لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ  ئیمانوێل ماکرۆن، بە توندی سەرکۆنەی هێرشی تیرۆریستیی شەوی ڕابردوی سنوری مەخموری بۆ سەر سەربازگەیەکی هاوبەشی پێشمەرگە و هێزەکانی فرەنسا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا کرد کە لە ئەنجامدا سەربازێکی پلەداری فرەنسی گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەشیان برینداربون.

‏نێچیرڤان بارزانی، سەرەخۆشی و هاوخەمیی قوڵی خۆی و گەلی کوردستانی ئاراستەی سەرۆک ماکرۆن و گەل و حکومەتی فەرەنسا و خێزان و هاوڕێیانی ئەو سەربازە فەرەنسییە کرد کە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و بەرەنگاربونەوەی تیرۆردا لە هەرێمی کوردستان گیانی بەخشی. هەروەها دوپاتیکردەوە کە بیر و دڵمان لای ئەوانە و هیوای زو چاکبونەوەی بۆ بریندارەکان خواست.

‏نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیری و هاوکاریی فرەنسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان و قوربانیدانی هێزە سەربازییەکانی فرەنسا لە هەرێمی کوردستان دەربڕی. هەروەها دوپاتیکردەوە کە پێویستە حکومەتی عێراق ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات بۆ ڕێگەگرتن لە هێرشی ئەو گروپانە و سزادانیان، تاکو چیتر بەرژەوەندییەکانی وڵات و پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەکەونە مەترسییەوە.

‏لایخۆیەوە ماکرۆن، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندی و هاوخەمیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و گەلی کوردستان دەربڕی و دوپاتیکردەوە کە فرەنسا لە پشتگیری و هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

‏تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەکانی لەسەر ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکە بو. تيایدا هەردولا جەختیان لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و چارەسەری کێشەکان بە شێوەیەکی ئاشتییانە کردەوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 1938
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 2145
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 2138
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 2699
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 3234
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 5516
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 5992
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 13822
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 13898
العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

2026-09-14 16:44 10396
ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

2026-09-14 15:41 8844
الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

2026-09-14 14:51 6247
جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

2026-09-14 14:07 10195
السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

2026-09-14 13:20 11035
اليوم.. ​ختام الجولة السابعة من دوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

اليوم.. ​ختام الجولة السابعة من دوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

2026-09-14 13:17 7557
طهران: لا نتدخل بالملف اليمني وتفاهماتنا البحرية مع سلطنة عُمان سيادية

طهران: لا نتدخل بالملف اليمني وتفاهماتنا البحرية مع سلطنة عُمان سيادية

2026-09-14 12:15 7102
دون خسائر.. سقوط 5 صواريخ في السليمانية فجر اليوم

دون خسائر.. سقوط 5 صواريخ في السليمانية فجر اليوم

2026-09-14 11:58 7507
أنصار الله تعلن استهداف بنى تحتية ومرافق عسكرية بالعمق السعودي

أنصار الله تعلن استهداف بنى تحتية ومرافق عسكرية بالعمق السعودي

2026-09-14 11:56 5658