المطلع
عاجل

post-image

باراک بۆ بارزانی: ئه‌مریكا هه‌میشه‌ وه‌ك هاوپه‌یمان و دۆست سه‌یری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات


22:00 كوردستان
2026-03-12
43833

نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ وڵاته‌كه‌ی، هه‌رێمی كوردستان و عێراق پێگه‌یه‌كی گرنگی ناوچه‌كه‌ن و ئه‌وان هاوكار ده‌بن كه‌ له‌م دۆخه‌ ئاڵۆزه‌ی ئێستای ناوچه‌كه‌ كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن و ده‌شڵێت، "ئه‌مریكا هه‌میشه‌ وه‌ك هاوپه‌یمان و دۆست سه‌یری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ نێوان مه‌سعود بارزانی و تۆم باراك نوێنه‌ری سه‌رۆك تره‌مپ بۆ كاروباری سوریا و باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ توركیا ئه‌نجامدرا.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا تۆم باراك سڵاو و ڕێزی سه‌رۆك تره‌مپی به‌ مه‌سعود بارزانی گه‌یاند و سوپاسی ڕۆڵی بارزانی كرد كه‌ هه‌میشه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تییه‌كی حه‌كیمانه‌ ئیداره‌ی سیاسه‌ت و پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی كردوه‌ و ڕایگه‌یاند، "ئه‌مریكا هه‌میشه‌ وه‌ك هاوپه‌یمان و دۆست سه‌یری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان".

نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ بۆ ئه‌مریكا، هه‌رێمی كوردستان و عێراق پێگه‌یه‌كی گرنگی ناوچه‌كه‌ن و ئه‌وان هاوكار ده‌بن كه‌ له‌م دۆخه‌ ئاڵۆزه‌ی ئێستای ناوچه‌كه‌ كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن به‌ جۆرێك كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردولابێت له‌ هه‌مو بواره‌كاندا. 
له‌لای خۆیه‌وه‌، مه‌سعود بارزانی سوپاسی سه‌رۆك تره‌مپی كرد و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆی ده‌ربڕی و سوپاسی تۆم باراكی كرد بۆ رۆڵه‌ كاریگه‌ره‌كه‌ی و وتی، "هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه‌ خوازیاری سه‌قامگیری و ئارامییه‌ بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه‌ و گه‌لی كوردستان هه‌میشه‌ باوه‌ڕی به‌ دیموكراسیه‌ت و پێكه‌وه‌ژیان و گفتوگۆ هه‌یه‌ و "ئێمه‌ هه‌میشه‌ به‌شێك بوین له‌ چاره‌سه‌ر و هه‌رگیز به‌شێك نه‌بون و نابین له‌ هیچ كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌ك".
له‌پاشخانی په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا، مه‌سعود بارزانی ئاماژه‌ی به‌و هێرش و په‌لاماره‌ ناڕه‌وایانه‌دا كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك هێزی به‌ده‌ر له‌ یاسا ده‌كرێنه‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردولا هاوڕابون كه‌ پێویسته‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌دوربگیرێن له‌م شه‌ڕه‌ و پارێزراو بن.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 2369
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 2644
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 2952
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10537
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7028
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 7899
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8203
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6275
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7430
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 14660
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 6831
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 13441
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9478
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 6806
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 5991
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 9606
السجن ستّ سنوات بحقّ النائب مثنى السامرائي

السجن ستّ سنوات بحقّ النائب مثنى السامرائي

2026-10-29 12:13 9926
طقس العراق.. زخات مطر رعدية حتى الاثنين

طقس العراق.. زخات مطر رعدية حتى الاثنين

2026-10-29 09:57 10660