المطلع
عاجل

post-image

نێچیرڤان بارزانی: ڕێگە ناده‌ین خاکی هه‌رێم ببێته‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئێران ووڵاتانی دراوسێ


22:28 كوردستان
2026-03-10
37867

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سەرپەرشتیی کۆبونەوەیەکی باڵای سەربازی و ئەمنی دەکات و رایگه‌یاند، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگە نادرێت خاکی هەرێمی کوردستان ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران یان هەر وڵاتێکی دیكه‌ی دراوسێ.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ سەرپەرشتیی کۆبونەوەیەکی باڵای سەربازی و ئەمنیی کرد کە تێیدا وەزیرانی پێشمەرگە، ناوخۆ، سوپاسالاری پێشمەرگە و فەرماندە باڵاکانی هێزی پێشمەرگە ئامادەی بون.

لە کۆبونەوەکەدا باسی دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ و کاریگەرییە مەترسیدارەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان كرا، هه‌روه‌ها چه‌ندین بڕیار و ڕێنمایى بۆ پته‌وكردنى پاراستنى ئاسایش و ئارامیى هه‌رێمى كوردستان و چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردنى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن له‌گه‌ڵ ڕوداو و پێشهاته‌كاندا ده‌رچون.

نێچیرڤان بارزانی له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند، هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک نابێتە بەشێک لە شەڕ و ململانێکان و پاراستنی ئارامیی وڵات لە پێشینەی کارەکان دەبێت.

بارزانی  جەختى کرده‌وه‌ کە "به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگە نادرێت خاکی هەرێمی کوردستان ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران یان هەر وڵاتێکی دیكه‌ی دراوسێ". 
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تێکدەرانە کرا کە لەلایەن گروپە لەیاسادەرچوەکانی عێراقەوە بە درۆن و موشەک دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و زیانى گیانى و ماڵییان لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، حکومەتی فیدڕاڵیی عێراق بەرپرسیاره‌ له‌وه‌ى ئه‌ركى خۆی جێبەجێ بکات بۆ ڕێگریکردن لەو هێرشانە و دۆزینەوە و سزادانی ئەنجامدەرانی، چونکە ئەم پەلامارانە پێشێلکارییەکی ڕونی سەروەریی وڵاتن و هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیریی گشتی.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 2369
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 2644
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 2952
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10537
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7028
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 7899
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8203
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6275
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7430
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 14660
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 6831
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 13441
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9478
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 6806
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 5991
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 9606
السجن ستّ سنوات بحقّ النائب مثنى السامرائي

السجن ستّ سنوات بحقّ النائب مثنى السامرائي

2026-10-29 12:13 9926
طقس العراق.. زخات مطر رعدية حتى الاثنين

طقس العراق.. زخات مطر رعدية حتى الاثنين

2026-10-29 09:57 10660