المطلع
عاجل

post-image

هەسەدە: لە پێكدادنەكانی مانگی ڕابردوی لەگەڵ گروپەكانی سەر بە دیمەشق نۆ شەڕڤان شەهید بوون


20:09 كوردستان
2026-02-22
42764

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند لە پێكدادنەكانی مانگی ڕابردوی لەگەڵ گروپەكانی سەر بە دیمەشق لە دێرەزور، ڕەققە، تەبقا و حەسەكە نۆ شەڕڤان شەهیدبون و وتیشی، "جەخت دەکەینەوە کە خوێنی ئەوان بە فیڕۆ ناچێت و ئێمە لە سەر بەجێگەیاندنی ئەرکی نیشتمانی خۆمان بەردەوام دەبین".

‏ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەکانمان شەهیدبونی نۆ شەڕڤانمان ڕادەگەیەنن، کە لە کاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشقدا گیانیان بەختکرد.  هەڤاڵانمان لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی پاراستنی گەلەکەمان و بەرگریکردن لە دەستکەوتەکانی گەلەکەمان شەهید بون، و پابەندبونی نەگۆڕی خۆیان بە بەهاکانی ئازادی و کەرامەت دوپاتکردەوە.

‏بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ئەو شەڕڤانانە ڕوبەڕوبونەوەی پاڵەوانانەیان ئەنجامدا و ئازایەتی و پێداگرییەکی زۆریان لە تێکشکاندنی هێرشەکاندا نیشاندا، و ڕۆحی بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بە کۆمەڵگا و دۆزە ڕەواکەیان بەرجەستە کرد. قوربانیدانی ئەوان لە چوارچێوەی بەرگرییەکی ڕەوادایە بۆ پاراستنی سەقامگیری و پاراستنی ئیرادەی گەلەکەمان.

‏هەسەدە لە ڕاگەیەندراوەكەیدا دەشڵێت، "ئێمە لە کاتێکدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و هەڤاڵانیان دەکەین، جەخت دەکەینەوە کە خوێنی ئەوان بە فیڕۆ ناچێت و ئێمە لە سەر بەجێگەیاندنی ئەرکی نیشتمانی خۆمان لە بەرگریکردن لە ناوچەکانمان و گەلەکەمان بەردەوام دەبین، تاوەکو بەدیهێنانی هەموو ئەو ئامانجانەی کە ئەوان لە پێناویدا گیانیان بەخت کرد".
‏ناسنامەی شەهیدەكان بریتیە لە؛ مەسعود داود بە نازناوی مەزڵوم عەفرین لە ڕەققە شەهیدبوە، مەحمود بەکر بە نازناوی سەربەست لە ڕەققە شەهیدبوە، هۆگر جومعە بە نازناوی زاگرۆس کۆبانێ لە دێرەزور شەهیدبوە، خەلیل داود بە نازناوی فیداکار لە تەبقا شەهیدبوە.

‏هەروەها دیار موسا بە نازناوی تۆفان دێرک لە دێرەزور شەهیدبوە، ئەنوەر مستەفا بەنازناوی کلێ لە حەسەكە شەهیدبوە، بەکری مستەفا بە نازناوی ئەردال لە حەسەكە شەهیدبوە، بەنگین نەعسان بە نازناوی کارگەر لە دێرەزور شەهیدبوە، حەمودە وەلۆ بەنازناوی جانۆ ە حەسەكە شەهیدبوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 676
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 885
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 1473
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 3851
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 2816
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 2973
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 3660
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 3904
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 5768
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 6160
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 14280
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 14370
العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

2026-09-14 16:44 10718
ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

2026-09-14 15:41 9210
الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

2026-09-14 14:51 6345
جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

2026-09-14 14:07 10672
السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

2026-09-14 13:20 11392
اليوم.. ​ختام الجولة السابعة من دوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

اليوم.. ​ختام الجولة السابعة من دوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

2026-09-14 13:17 7720