المطلع
عاجل

post-image

فوئاد حوسێن: قەیرانی ئێران لە ئەتۆمییەوە گۆڕاوە بۆ مووشەکی و مەترسیی جەنگێکی گشتگیر هەیە


22:29 عێراق
2026-02-13
32795

وەزیری دەرەوەی عێراق، هۆشدارییەکی توند دەدات لەوەی قەیرانی نێوان ئێران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گەیشتووەتە قۆناغێکی زۆر ئاڵۆز و چیتر تەنیا لە چوارچێوەی "دۆسیەی ئەتۆمی"دا نەماوەتەوە، بەڵکو ئێستا پرسی مووشەکە بالیستییەکان گەورەترین ئاستەنگە لەبەردەم ئاشتی.

هەینی 13ـی شوباتی 2026، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی "زە ناشناڵ" لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن رایگەیاند،"پێموانییە چیتر کێشەکە تەنیا پڕۆژەی ئەتۆمی بێت، ئێرانییەکان ئامادەن لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی رێکبکەون، بەڵام کێشە سەرەکییەکە سیستەمی مووشەکی بالیستییە"، ئاماژەی بەوەشکرد،" تاران بە توندی رەتیدەکاتەوە پرسی مووشەکەکان بخرێتە ناو بەرنامەی هیچ دانوستانێکەوە، ئەمەش ئومێدی رێککەوتنی لاواز کردووە.

فوئاد حوسێن، نیگەرانیی قووڵی عێراقی نیشاندا بەرامبەر بە زیادبوونی گرژییەکان و بوونی زیاتر لە 40 هەزار سەربازی ئەمریکی لە ناوچەکەدا و گوتی،"پرسیارەکە ئەوەیە؛ چی روو دەدات؟ ئەگەر دانوستانەکان شکستیان هێنا، جێگرەوەکەی جەنگ دەبێت، بۆیە دەترسم جەنگی داهاتوو سنووردار نەبێت و تەواوی ناوچەکە بگرێتەوە، ئەوەش کارەساتێکی راستەقینە دەبێت".

سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی عێراق، وەزیری دەرەوە جەختی کردەوە، سیاسەتی بەغدا دوورخستنەوەی عێراقە لە هەر جەنگێکی هەرێمی، بەڵام هۆشداری دا، ئەگەر گرووپە چەکدارەکان لە ناو خاکی عێراقەوە هێرش بکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە قورس دەبێت.

فوئاد حوسێن گوتیشی،"پێویستە حکوومەتی داهاتوو چارەسەرێکی راستەقینە بۆ پرسی چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بدۆزێتەوە، ئەگەر ئەم گرووپانە بەشێکن لە سیستەمی سیاسی، بۆچی رێگەیان پێ دەدرێت لە دەرەوەی دەوڵەت کار بکەن؟"

لە تەوەرێکی دیکەدا، وەزیری دەرەوە ئاشکرای کرد، عێراق نزیکەی 5000 زیندانی داعشی لە سووریاوە وەرگرتووەتەوە کە زۆربەیان بیانیین، لەمبارەیەوە گوتویەتی،"ئەمە بارگرانییەکی قورسە لەسەر عێراق، ئێمە دەستمان بە رێکارە یاساییەکان کردووە، بەڵام ئەمە دۆسیەیەکی بەپەلەیە و دەبێت مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت."

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 2265
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 2522
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 2894
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10513
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 6952
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 7845
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8186
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6228
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7322
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 14597
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 6789
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 13394
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9404
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 6653
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 5976
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 9451
السجن ستّ سنوات بحقّ النائب مثنى السامرائي

السجن ستّ سنوات بحقّ النائب مثنى السامرائي

2026-10-29 12:13 9861
طقس العراق.. زخات مطر رعدية حتى الاثنين

طقس العراق.. زخات مطر رعدية حتى الاثنين

2026-10-29 09:57 10514