المطلع
عاجل

post-image

سودانی: گواستنەوەی دیلەکانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق بە بڕیارێکی عێراقی بووە


21:27 عێراق
2026-02-10
36605

ئەمڕۆ سێشەممە "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،جەختی کردەوە کە گواستنەوەی زیندانیانی تیرۆریستی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق بڕیارێکی عێراقی بووە، داواشی لە وڵاتانی پەیوەندیدار کرد هاوکاری بکەن لەم دۆسیەیەدا و هاوڵاتییانی خۆیان لە زیندانییە تیرۆریستەکان وەربگرنەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە،تیایدا هاتووە : "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران ،پێشوازی کرد لە "ماهر سالم تەراونە"باڵیۆزی شانشینی هاشمی ئوردن لە عێراق.
وەک لە ناوەڕۆکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە میانی دیدارەکەدا، باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکان و بەهێزکردنی هاوکاریی سێقۆڵیی نێوان عێراق، ئوردن و میسر کرا، بەهۆی ئەو کاریگەرییە ئەرێنییەی کە هەیەتی لەسەر چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
راگەیەندراوەکە ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە : کە سەرۆکوەزیران جەختی لە پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی سووریا و سەقامگیرییەکەی،و ئاماژەی بەوەشکرد کە گواستنەوەی زیندانیانی تیرۆریستی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق ،بڕیارێکی عێراقی بووە بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی،و ناوچەیی و نێودەوڵەتی، داواشی لە وڵاتانی پەیوەندیدار کرد هاوکاری بکەن لەم دۆسیەیەدا وگیراوانی خۆیان لە زیندانییە تیرۆریستەکان وەربگرنەوە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : "سودانی " سەرکۆنەی بڕیارەکانی حکومەتی قەوارەی زایۆنی داگیرکەری کرد بۆ فراوانکردنی نیشتەجێبوون لە کەناری ڕۆژئاوا و دەستدرێژیکردنە سەر شاری خەلیل و حەرەمی ئیبراهیمی شەریف، بەتایبەتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز،جەختیشی کردەوە کە ئەم ڕێکارانە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانن.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: باڵیۆزی ئوردن لای خۆیەوە سڵاوی پاشای ئوردن و حکومەتەکەی گەیاندە سەرۆکوەزیران و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا دەربڕی، هەروەها سوپاسی شانشینی ئوردنی گەیاندە عێراق بۆ ڕۆڵی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەدا، و جەختیشی کردەوە لە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری لە دۆسیەی گواستنەوەی زیندانیانی تیرۆریستی داعش و بەهێزکردنی ڕێکارەکانی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 2299
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 2522
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 2894
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10513
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 6952
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 7845
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8186
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6228
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7322
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 14597
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 6789
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 13394
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9404
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 6708
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 5976
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 9451
السجن ستّ سنوات بحقّ النائب مثنى السامرائي

السجن ستّ سنوات بحقّ النائب مثنى السامرائي

2026-10-29 12:13 9861
طقس العراق.. زخات مطر رعدية حتى الاثنين

طقس العراق.. زخات مطر رعدية حتى الاثنين

2026-10-29 09:57 10514