المطلع
عاجل

post-image

مالیكی: عێراق ئاماده‌یه‌ به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات


20:18 عێراق
2026-02-09
28400

نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ ئاماده‌یی عێراقی بۆ به‌رگریكردن له‌ په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دوپاتكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، عێراق سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ په‌یڕه‌و ده‌كات له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌مو وڵاتانی ناوچه‌كه‌.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، نوری مالیكی ئه‌مڕۆ پێشوازی له‌ ڤیكتۆریا تایلۆر  جێگری یاریده‌ده‌ری پێشوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كردوه‌، و له‌ میانی دیداره‌كه‌دا باسیان له‌ پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه‌ و كاردانه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر عێراق كردوه‌.

نوری مالیكی له‌و دیداره‌دا ڕایگه‌یاندوه‌، "عێراق و ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان هه‌یه‌، هه‌ردو وڵات ڕێككه‌وتنێكی چوارچێوه‌ی ستراتیژییان واژۆكردوه‌ كه‌ ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی هاوكاری هاوبه‌ش و پاڵپشتیكردنی پرۆسه‌ی بنیاتنانی تواناكانی عێراقه‌ له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا"، داوایكرد له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كارابكرێت.

نوری مالیكی "ئاماده‌یی عێراق بۆ به‌رگریكردن له‌ په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا" دوپاتكرده‌وه‌ و ڕونیشیكرده‌وه‌ "تێگه‌یشتنمان له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ ڕێگه‌ی به‌رده‌وامكردنی هاوبه‌شی ئابورییه‌وه‌ دێت بۆ گه‌یشتن به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دو گه‌لی دۆست".
نوری مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "عێراق سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ په‌یڕه‌و ده‌كات له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌مو وڵاتانی ناوچه‌كه‌، ئه‌و دیالۆگانه‌شی كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ نیشتیمانییه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێن ئامانجیان ته‌واوكردنی مه‌رجه‌ ده‌ستورییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ قۆناغی داهاتوه‌ له‌ پێكهێنانی حكومه‌تێك كه‌ توانای جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی گه‌لی عێراقی هه‌بێت".

لای خۆیه‌وه‌، ڤیكتۆریا تایلۆر  جه‌ختی له‌ "گرنگی ڕۆڵی سه‌ره‌كی عێراق له‌ ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ به‌شدارێكی كارایه‌ له‌ هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسایشی ناوچه‌كه‌".
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 1910
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 2298
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 2009
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4347
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 5360
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 5275
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4708
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4635
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10928
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7907
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8685
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8704
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7016
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8394
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15610
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7753
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14561
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9978