المطلع
عاجل

post-image

مەسعود بارزانی: خوازیارین كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست به‌ ئاشتی چاره‌سه‌ر بكرێن


21:02 كوردستان
2026-02-06
36347

مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی له‌گه‌ڵ جان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فڕەنسا كۆبوه‌وه و رایگه‌یاند، خوازیاری ئەوەن سەرجەم كێشە و گرفتەكانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕێگەی ئاشتیانە بگاتە چارەسەر و ناوچەكە سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێت، بارۆتیش ده‌ڵێت، "وڵاتەكەی هەمیشە سۆزێكی تایبەتی بۆ دۆزی گەلی كوردستان هەبوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، مەسعود بارزانی ئه‌مڕۆ لە پیرمام له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا كۆبوه‌وه‌ و لە دیدارەكەدا كە پاتریك دورێل، باڵیۆزی فڕەنسا لە عێراق و یان برێم، كونسوڵی گشتیی فڕەنسا لە هەولێر ئامادەی بو، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژەی بە هەوڵە بەردەوامەكانی ماكرۆن و بارزانیدا لە هاندانی لایەنەكان بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لە سوریا و ئەو هەوڵانەی بەرزنرخاند.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا "نامەیەكی مه‌لا مسته‌فا بارزانی پێشكەشی مه‌سعود بارزانی كرد كە لە ساڵی 1967 لە لایەن بارزانیه‌وه‌ بۆ جەنەڕاڵ دیگۆل سەرۆكی فڕەنسا نێردرابو و لە ئەرشیڤی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسادا هەڵگیرابو".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و سوریا و پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و پڕۆسەی سیاسی عێراق و هەرێم ئاڵوگۆڕ كرا و بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە "خوازیاری ئەوەن سەرجەم كێشە و گرفتەكانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕێگەی ئاشتیانە بگاتە چارەسەر و ناوچەكە سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێت".

په‌یوه‌ست به‌ پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا، مه‌سعو بارزانی هیوای خواستوه‌ كە پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا بە ڕێگەی دیالۆگ بگاتە ئەنجام و هەمیشە پشتیوانی ئەو پڕۆسەیە بون.

له‌باره‌ی رۆژاڤاشه‌وه‌، مه‌سعود بارزانی وتویه‌تی، "هەمو هەوڵی خۆم بەكارهێنا بۆ ئەوەی ڕێگری بكرێت لەوەی ناكۆكی سیاسی بكرێتە شەڕی نەتەوەیی نێوان كورد و عەرەب و هەروەها ڕێگری لەوە بكرێت كە پاكتاوی ڕەگەزی لەدژی گەلی كورد لە سوریا ڕوبدات"، جەختیشی لەوە كردەوە كە پشتگیری لە ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی سوریا و هەسەدە دەكەن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، مه‌سعود بارزانی لەبارەی مەترسیی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر ئەوەی خستەڕو، "مەترسی بەهێزبونەوەی داعش لەئارادایە و پێویستە میكانیزمێكی گونجاو و هەماهەنگیی لەنێوان لایەنەكان هەبێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەی تیرۆر و داعش".

هاوكات وەزیری دەرەوەی فڕەنسا جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی هەمیشە سۆزێكی تایبەتی بۆ دۆزی گەلی كوردستان هەبوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاڵپشتی ئەوەیە گەلی كوردستان بە ڕێگەی ئاشتیانە بە مافەكانی خۆی شاد ببێت و هەروەها وڵاتەكەی لەگەڵ پاراستنی هەرێمی كوردستان و بەردەوامیی هەرێمی كوردستانێكی بەهێزدایە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 2265
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 2522
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 2894
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10513
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 6952
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 7845
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8186
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6228
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7322
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 14597
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 6789
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 13394
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9404
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 6653
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 5976
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 9451
السجن ستّ سنوات بحقّ النائب مثنى السامرائي

السجن ستّ سنوات بحقّ النائب مثنى السامرائي

2026-10-29 12:13 9861
طقس العراق.. زخات مطر رعدية حتى الاثنين

طقس العراق.. زخات مطر رعدية حتى الاثنين

2026-10-29 09:57 10514