المطلع
عاجل

post-image

پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ی هه‌ینی له‌ كاته‌كانی شه‌وه‌وه‌ هەرێمی كوردستان بكه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی به‌فر و باران


22:22 كوردستان
2026-02-05
35854

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ی هه‌ینی له‌ كاته‌كانی شه‌وه‌وه‌، هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی به‌فر و باران و له‌ماوه‌ی شه‌پۆله‌كه‌دا كه‌ چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك داده‌به‌زن.

كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، پێشبینی دەکرێت درەنگانی شەوی هەینی لەسەر شەممە هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی باران بارین و بەفر بارین.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، سەرەتا لەکاتەکانی دوای نیوەشەو تا پێشنیوەڕۆی شەممە بارانی پچڕپچڕ دەبێت لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم (سلێمانی و هەڵەبجە)و گەرمیان و کەرکوک و ڕاپەڕین و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور تەنیا کەمێک نمە باران دەبێت، پاشان کاریگەری شەپۆلەکە درێژ دەبێتەوەو سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، لە کاتەکانی پێش نیوەشەو تا پێش بەرەبەیانی یەکشەممە بۆ ماوەیەکی کورتخایەن شێوازی باران بارین دەگۆڕێت بۆ بارانی بەلێزمە لە ناوچەکانی سنوری دهۆک-بەردەڕەش- هەولێر و کۆیە و بەشێک لە سنوری ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران و ئاکرێ و ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی دهۆک، هاوکات تێکەڵەی بارینی بەفر و باران دەبێت لە ئیدارەی سۆران و لە ناچەکانی دیکەی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت.

كه‌شناسی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌، بەیانی ڕۆژی یەکشەممە باران بارین لەسەر پارێزگای هەولێر و دهۆک زۆر لاواز دەبێت و تەنیا لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم (سلێمانی و هەڵەبجە)و ناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەبارێت .

به‌پێی قسه‌ی كه‌شناسی هه‌رێم، لە کاتەکانی شەوی یەکشەممە لە سەر دوشەممە کاریگەری باران بارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە بە نمە باران و بارانی مامناوەندی پچڕپچڕ و لەدوای نێوەڕۆوە دیسان کاریگەرییه‌كه‌ی لاواز دەبێت لەسەر هەردو پارێزگای هەولێر و دهۆک، بەڵام کاریگەرییەکەی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات (سلێمانی و هەڵەبجە) و ناوچە شاخاوییەکان به‌رده‌وام دەبێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ماوه‌ی شه‌پۆله‌كه‌دا، پلەکانی گەرما (3-5) پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە بە بەراورد بە پلەکانی گەرمی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌و هه‌روه‌ها خێرایی با (15-25) کم/ک دەبێت به‌ڵام ڕۆژی شەممە لە هەولێر چالاک دەبێت بۆ سەروی 35کم/ک، هه‌روه‌ها له‌ رۆژی دوشه‌ممه‌ لە سلێمانی خێرایی با چالاک دەبێت بۆ سەروی 45 کم/ک.

جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ لە ماوەی ئەم شەپۆلەدا بەفر لە سەرجەم ناوچە شاخاوییە سنورییەکان و هەندێک لەو ناوچانەی نزیکن لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان دەبارێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 2299
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 2522
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 2894
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10513
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 6952
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 7899
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8203
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6275
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7354
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 14660
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 6831
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 13409
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9430
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 6708
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 5976
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 9451
السجن ستّ سنوات بحقّ النائب مثنى السامرائي

السجن ستّ سنوات بحقّ النائب مثنى السامرائي

2026-10-29 12:13 9861
طقس العراق.. زخات مطر رعدية حتى الاثنين

طقس العراق.. زخات مطر رعدية حتى الاثنين

2026-10-29 09:57 10583