المطلع
عاجل

post-image

ڕاوێژکارێکی حکومەت خەرجی مانگانەی مووچە و میکانیزمی خەرجییەکان لە ساڵی ٢٠٢٦ ئاشکرا دەکات


21:56 ئابوری
2026-02-05
81736

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران، مەزهەر محەمەد ساڵح، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە خەرجییەکانی حکومەت بەپێی یاسای (١/١٢) بەردەوامە تا ئەو کاتەی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ پەسەند دەکرێت، ئاماژەی بەوەش کرد کە کۆی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی دەگاتە ٨ ترلیۆن دینار.

ساڵح لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: سیاسەتی دارایی لە مانگی دووەمی ئەمساڵ ٢٠٢٦ەوە ئەرکەکانی خۆی بەپێی بڕگەکانی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٩ی هەموارکراو ئەنجام دەدات، ئەویش لە ڕێگەی خەرجکردنی ڕێژەی (١/١٢) لە تێکڕای خەرجییە گشتییە کارگێڕییە ڕاستەقینەکانی ساڵی ٢٠٢٥. ئاماژەی بەوەش کرد کە دارایی گشتی سوود لە بڕگەی (٢٩)ی یاسای ناوبراو وەردەگرێت، کە ڕێگە بە دەسەڵاتی دارایی دەدات میکانیزمەکانی دابینکردنی دارایی کاتی و بەڕێوەبردنی نەختینە پەیڕەو بکات، لە حاڵەتێکدا ئەگەر نەتوانرێت خەرجییەکان بەپێی بودجەی ئاسایی کە بە یاسا ڕێکخراوە ئەنجام بدرێت.

وتیشی: ئەو بڕگانەی سەرەوە جەخت لە بنەمای دابینکردنی دارایی کاتی دەکەنەوە لە کاتی دواکەوتنی پەسەندکردنی یاسای بودجە یان ڕوودانی کەمیی کاتی لەو نەختینەیەی بۆ خەرجییەکان پێویستە، ئەمەش ڕێگە بە وەزارەتی دارایی دەدات ڕێوشوێنی دارایی کاتی بگرێتەبەر بۆ گەرەنتی بەردەوامی خەرجکردنی ئەو بڕە پارانەی لە پێشینەی کارەکاندان بەبێ دواکەوتن، کە لە سەرووی هەموویانەوە مووچەی فەرمانبەران، کرێ، مووچەی خانەنشینی و تەرخانکراوەکانی چاودێری کۆمەڵایەتییە، کە مانگانە بە نزیکەی هەشت ترلیۆن دینار دەخەمڵێندرێن.

سەبارەت بە ئەگەری دەرکردنی یاسای بودجە لە حاڵەتی دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ساڵح ڕوونی کردەوە: ئەمە حاڵەتێکی دەگمەنە، بەڵام لەوانەیە بەهۆی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانییەوە بسەپێندرێت، بەتایبەت کە ئەنجومەنی نوێنەران لایەنی دەستووریی تایبەتمەندە بە دەرکردنی یاسای بودجە. لەم چوارچێوەیەدا، دەکرێت سەیری ئەگەری دەرکردنی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ بکرێت دوای وەرگرتنی ڕای دادگای باڵای فیدراڵی وەک دادگایەکی دەستووری تایبەتمەند بە یەکلاکردنەوەی کێشەکانی خولەکانی پەرلەمان، بەتایبەتی لە حاڵەتی غیابی تەواوی سەرۆک کۆماردا.

ئاماژەی بەوەش کرد، سەرۆک کۆمار، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، و سەرۆک وەزیران، محەمەد شیاع سودانی، تا ئەم ساتە لە پێگەی بەرپرسیارێتی یاسایی خۆیاندان، ئەمەش لە ڕووی بنەماییەوە ڕێگە دەدات داوای ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بکرێت و پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت بۆ دەستپێکردنی ڕێکارە یاساییەکان، ئەگەر دەسەڵاتی یاسادانانی هەڵبژێردراو ئارەزووی ئەوە بکات

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 1119
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 1056
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 3993
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 4617
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 4718
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4402
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4148
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10862
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7606
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8480
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8432
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6914
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8159
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15444
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7486
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14401
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9951
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7545