المطلع
عاجل

post-image

شەرع دان بە بەشێکی زۆری ماف و داواکارییەکانی کوردی سووریا دەنێت


22:38 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2026-01-16
26248

سەرۆک کۆماری سووریا فەرمانی ژمارە 13ـی ساڵی 2026 ـی دەرکرد، تێیدا دان بە بەشێکی زۆری ماف و داواکارییەکانی کوردی سووریا دەنێت لەوانەش؛ خوێندن بە کوردی و بە فەرمی ناساندنی زمانی کوردی و جەژنی نەورۆز.

ئاوێنە: سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا ڕایگەیاند: مەرسوومێکی تایبەت بە پێکهاتەی کورد لە سووریا دەکرد کە لە چەند ماددەیەک پێکهاتووە، بەپشتبەستن بە بڕگەکانی جاڕنامەی دەستوور و بەپێی مەرجەکانی بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی هاوکات لەسەر ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی دەوڵەت لە پێشخستنی یەکێتی نیشتمانی و دامەزراندنی مافە کولتووری و مەدەنییەکانی هەموو هاووڵاتیانی سووریا.

مەرسوومەکە پێکهاتووە لەم ماددانە:

یەکەم: هاووڵاتیانی کوردی سووریا بەشێکی سەرەکی و دانەبڕاون لە گەلی سووریا و شوناسی کولتووری و زمانەوانییان بەشێکی دانەبڕاون لە شوناسی نەتەوەیی یەکگرتوو و هەمەچەشنی سووریا.

دووەم: دەوڵەت پابەندە بە پاراستنی فرەچەشنی کولتووری و زمانەوانی هاوکات مافی هاووڵاتیانی کورد بۆ زیندووکردنەوەی کەلەپوور و هونەرەکانیا و پەرەپێدانی زمانی دایکیان لە چوارچێوەی سەروەری نەتەوەیی دەستەبەر دەکات.

سێیەم: زمانی کوردی زمانێکی نیشتمانییە و ڕێگە پێدراوە خوێندن لە قوتابخانە حکومی و تایبەتەکان لەو ناوچانەی کورد ڕێژەیەکی بەرچاوی دانیشتوان پێکدەهێنێت بە زمانی کوردی بێت وەکو بەشێک لە پرۆگرامی ئارەزوومەندانە یان وەک چالاکیەکی فەرهەنگی و پەروەردەیی بخوێنرێت.

چوارەم: کارکردن بە هەموو یاسا و ڕێوشوێنە تایبەتەکان کە لە ئەنجامی سەرژمێری ساڵی 1962 لە پارێزگای حەسەکە هەڵدەوەشێنەوە. ڕەگەزنامەی سووری بە هەموو ئەو هاووڵاتیانەی بە ڕەچەڵەک کوردن و نیشتەجێی سووریان، لەوانەش کە لەدایکبوونیان تۆمار نەکراوە، بە یەکسانییەکی تەواو لە ماف و ئەرکەکاندا.

پێنجەم: جەژنی نەورۆز (21ی ئاداری هەموو ساڵێک) پشووی فەرمییە لە سەرانسەری کۆماری عەرەبی سووریا، وەک جەژنێکی نیشتمانی کە هێمای بەهار و برایەتییە.

شەشەم: دەبێت میدیای دەوڵەت و دامەزراوە پەروەردەییەکان پابەندن بە گرتنەبەری گوتارێکی نەتەوەیی گشتگیر، بەپێی یاسا هەر جۆرە جیاکارییەک یان دوورخستنەوەیەک لەسەر بنەمای نەتەوە یان زمان قەدەغەیە و هەرکەسێک هانی ناکۆکی نەتەوەیی بدات بەپێی یاسا کارپێکراوەکان سزا دەدرێت.

حەوتەم: وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرپرسن لە دەرکردنی ڕێنماییە جێبەجێکارییە پێویستەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەحکامەکانی ئەم مەرسوومە، هەر لایەنەو بەپێی تایبەتمەندی خۆی.

هەشتەم: ئەم مەرسوومە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاودەکرێتەوە و لە ڕێککەوتی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەروبەندی واژۆکردنی مەرسوومەکە، شەرع لە پەیامێکی کورتی ڤیدیۆییدا کوردی بە نەوەی سەڵاحەددین ناوبرد و هۆشداریدا  باوەڕ بەو دەنگۆیانە نەکەن کە بانگەشەی ئەوە دەکەن حکومەتی سووریا خراپەی کوردی دەوێت و ڕایگەیاند: هەر کەسێک ئازارتان بدات دوژمنی ئێمەیە تا ڕۆژی دوایی. ناوبراو داوای کرد کە کوردێک کۆچی بە زۆرەملێ و ناچاری کۆچی دەرەوەی کردووە بگەڕێتەوە سووریا هاوکات داوایکرد بەشداربن لە بونیادنانی وڵاتەکە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 1857
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 2145
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 2138
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 2699
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 3234
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 5516
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 5992
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 13822
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 13898
العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

2026-09-14 16:44 10396
ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

2026-09-14 15:41 8844
الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

2026-09-14 14:51 6247
جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

2026-09-14 14:07 10195
السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

2026-09-14 13:20 11035
اليوم.. ​ختام الجولة السابعة من دوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

اليوم.. ​ختام الجولة السابعة من دوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

2026-09-14 13:17 7557
طهران: لا نتدخل بالملف اليمني وتفاهماتنا البحرية مع سلطنة عُمان سيادية

طهران: لا نتدخل بالملف اليمني وتفاهماتنا البحرية مع سلطنة عُمان سيادية

2026-09-14 12:15 7102
دون خسائر.. سقوط 5 صواريخ في السليمانية فجر اليوم

دون خسائر.. سقوط 5 صواريخ في السليمانية فجر اليوم

2026-09-14 11:58 7486
أنصار الله تعلن استهداف بنى تحتية ومرافق عسكرية بالعمق السعودي

أنصار الله تعلن استهداف بنى تحتية ومرافق عسكرية بالعمق السعودي

2026-09-14 11:56 5658