المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك كۆمار پابەندبوونی عێراق بە ئاسایش و سەقامگیری و چەسپاندنی بناغە و بنەماكانی دیموكراسی دووپات دەكاتەوە


21:26 عێراق
2025-12-13
34818


ئەمڕۆ شەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار دووپاتی كردەوە كە ڕاگەیاندنی ڕەسمی كۆتایی هاتنی ئەركی نێردەی هاوكاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق (یۆنامی) نوێنەرایەتی قۆناغێكی نوێی كاری هاوبەشی نێوان عێراق و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات. هاوكات پابەندبوونی عێراقی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و چەسپاندنی بناغە و پرەنسیپەكانی دیموكراسی دووپاتكردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە ڕایگەیاند: سەرۆك عەبدولەتیف جەمال ڕەشید لە كۆشكی ئاشتی لە بەغدا، بە ئامادەبوونی فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە و نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی لە عێراق، محەمەد حەسان، پێشوازی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد.
لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا سەرۆك كۆمار ستایشی ڕۆڵی دیار و بەرچاوی گۆتێرێسی كرد لە پاڵپشتیكردنی عێراق بە درێژایی قۆناغە جیاجیاكان و پابەندبوونی بەردەوامی بە بەهێزكردنی هاوكارییەكانی نێوان عێراق و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی، بەگوێرەی بەیاننامەكە سەرۆك كۆمار ستایشی ڕۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان و پاڵپشتییە بەردەوامەكانی بۆ عێراق بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو كردووە، جەختیشی لەوە كردووەتەوە كە ڕاگەیاندنی فەرمی كۆتایی هاتنی ئەركی نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاری عێراق (یۆنامی) نوێنەرایەتی قۆناغێكی نوێی كاری هاوبەشی نێوان عێراق و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات، هاوتەریب لەگەڵ پێداویستییەكانی قۆناغی داهاتوو و ئەولەویەتەكانی دەوڵەتی عێراق، هەروەها بەشدارە لە پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی گەشەپێدانی بەردەوام و جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامی هاوكاری لە بوارە جیاوازەكاندا كردەوە.
ووتیشی : ڕۆڵێكی كاریگەرتر بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان لە دۆسیەی ئاودا و بۆ چاودێریكردنی جێبەجێكردنی پابەندبوونی وڵاتان بە ڕێككەوتن و لێكتێگەیشتنەكان كە گەرەنتی وەرگرتنی پشكی دادپەروەرانەی ئاو بۆ هەموو لایەنەكان دەكات.
سەرۆك كۆمار پابەندبوونی عێراقی دووپاتكردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و چەسپاندنی بناغە و بنەماكانی دیموكراسی، ئاماژەی بەوەشكرد سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە هەنگاوێكی گرنگە لەم ئاراستەیەدا.
لای خۆیەوە گۆتێرێس پێزانینی خۆی بۆ ئەو ڕۆڵە دەربڕی كە عێراق لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەیگێڕێت، دووپاتی كردەوە بەردەوامی پاڵپشتی ڕێكخراوەكە بۆ عێراق و دەستخۆشی لەو هەنگاوە گرنگانەی كرد كە دەینێت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و گەیشتن بە گەشەپێدان و سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی، كە دیموكراسی لە عێراقدا بەهێزتر كردووە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

قائمة بأسعار الدولار في افتتاح تداولات الأسبوع

قائمة بأسعار الدولار في افتتاح تداولات الأسبوع

2026-10-31 11:19 805
ختام الجولة 12 لدوري نجوم العراق اليوم بـ4 مواجهات أبرزها الشرطة ونوروز

ختام الجولة 12 لدوري نجوم العراق اليوم بـ4 مواجهات أبرزها الشرطة ونوروز

2026-10-31 10:05 2838
العراق.. أمطار خفيفة وتباين في درجات الحرارة

العراق.. أمطار خفيفة وتباين في درجات الحرارة

2026-10-31 09:04 3625
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

2026-10-31 00:00 5773
ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

2026-10-30 23:41 5625
قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

2026-10-30 22:30 5633
متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

2026-10-30 21:28 6889
كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 6953
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 7184
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 5681
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 7256
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 6833
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 6181
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 6981
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 10619
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 9741
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 6535
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 6465