المطلع
عاجل

post-image

سەرکردە سیاسییەکان و وەزیران لە هەشتەمین ساڵیادی سەرکەوتندا پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکەن


20:30 عێراق
2025-12-10
28028

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرکردە سیاسییەکان و وەزیران بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی سەرکەوتن بەسەر چەتەکانی تیرۆریستی داعشدا، پیرۆزباییان لە گەلی عێراق کرد.
لەلای خۆیەوە، سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، لە ڕۆژی سەرکەوتندا و لە بەیاننامەیەکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی موتەڵع ناردووە، دەڵێت: لەم ڕۆژەدا، ڕۆژی سەرکەوتنی عێراق، بەرزترین سڵاو ئاراستەی خاوەنی فەتوا پیرۆزەکە و ئەوانەی بەدەم بانگەوازەکەوە چوون، هەروەها سەرجەم شەهیدانی عێراق دەکەم، ئەوانەی خاک و کەرامەت و پیرۆزییەکانیان پاراست.

هاوکات، شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند: بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵیادی جەژنی سەرکەوتنی یەکجاری بەسەر گرووپە تەکفیرییەکانی داعش و ئازادکردنی خاکی پاکی عێراق لە پیسی و گڵاو‌ی ئەوان لە داستانێکی قارەمانانەی نەمردا، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی مەقامى مەرجەعییەتی ئایینی پیرۆز، و خێزانی شەهیدە نەمرەکانمان و بریندارە پاڵەوانەکانمان، و موجاهیدە دلێرەکانمان دەکەین کە گیان و ماڵی خۆیان لەپێناو بەرگریکردن لە نیشتمان و پیرۆزییەکان بەخشی.

لەلایەکی دیکەوە، ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار لە ساڵیادی ڕۆژی سەرکەوتنی مەزن بەسەر چەتەکانی تیرۆریستی داعش، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی موتەڵع ناردووە، جەختی کردەوە: بە شانازی و شکۆوە ئەو داستانە نەمرە وەبیر دەهێنینەوە کە ڕۆڵەکانی عێراق بە قارەمانێتی و قوربانیدانیان تۆماریان کرد و لاپەڕەیەکی پرشنگداریان لە مێژووی نیشتماندا نووسیەوە.

وتیشی: پیاوانی هێزە ئەمنییەکانمان و حەشدی شەعبی بەرزترین وێنەی باوەڕبوون بە نیشتمانیان پێشکەش کرد و وەک بەربەستێکی قایم لە بەردەم هێزەکانی تاریکیدا وەستانەوە، تا ئەو سەرکەوتنە یەکجارییە بەدی هات کە خاک و کەرامەتی عێراقی پاراست.

لەلای خۆیەوە، عەبدولکەریم بەسری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی موتەڵع ناردووە، دەڵێت: ڕۆژی سەرکەوتن بەسەر باندە تیرۆریستییەکاندا، وێستگەیەکی نیشتمانیی نەمرە لە یادەوەریی عێراقییەکاندا، و سەرکەوتنێکە کە ڕۆڵەکانی هێزە ئەمنییەکان بە هەموو جۆرەکانیانەوە دروستیان کردووە، لە پێش هەمووشیانەوە دەزگا هەواڵگرییەکان کە کارێکی جۆرییان لە بەدواداچوونی ورد و چاودێری و شیکردنەوەدا پێشکەش کرد و بەشدارییان کرد لە پووچەڵکردنەوەی سەدان پیلانی تیرۆریستی و پاراستنی شارەکان و هاووڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشکرد: دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بەردەوامە لە چەسپاندنی ڕێبازەکەی کە بریتییە لە کارکردنی پێشوەختە و بەهێزکردنی تواناکانی لە ڕووی تەکنیکی و مەیدانییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان بە هەموو شێوەکانیانەوە، بە جۆرێک کە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری مسۆگەر بکات و یەکێتیی وڵات بپارێزێت و ڕێگە لە گەڕانەوەی تیرۆر بگرێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

2026-09-15 22:05 4094
أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

2026-09-15 21:49 3418
الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

2026-09-15 18:20 4879
أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

2026-09-15 17:30 3796
الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

2026-09-15 16:41 4309
مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

2026-09-15 15:54 4533
الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 4733
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 6086
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 17471
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 17563
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 5390
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 5274
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 8922
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 9006
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 7709
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 7848
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 19916
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 20038