المطلع
عاجل

post-image

دەستپاکی گەڕاندنەوەی زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلار لە داهاتەکانی گەندەڵی ڕادەگەیەنێت


19:38 عێراق
2025-12-08
46248

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی ئیتیحادی، گەڕاندنەوەی زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلار لە داهاتەکانی گەندەڵی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكدا کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە، دەستەکە ڕایگەیاند کە "دەستەکە لە ماوەی ڕابردوودا توانیویەتی بڕی (17,438,620) دۆلاری ئەمریکی لە داهاتەکانی گەندەڵی بگەڕێنێتەوە"، ڕوونی کردەوە کە "پڕۆسەی گەڕاندنەوەکە لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە دادوەری و چاودێرییەکان و پەیوەندیکردن بە لایەنە نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەکانەوە ئەنجام دراوە، بەپێی ڕێککەوتن و یاسا کارپێکراوەکان."
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەڕێوەبەرایەتیی گەڕاندنەوەی پارە فراوانترکردنی هاوکاریی خۆی لەگەڵ تۆڕی کارکردنی جیهانیی دەسەڵاتدارانی جێبەجێکردنی یاسا ڕاگەیاند؛ بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی ئاڵوگۆڕی زانیارییە پەیوەندیدارەکان بە گەندەڵی، پارەی قاچاخ و داواکراوان بۆ دادگا؛ بۆ خێراکردنی ڕێکارەکانی بەدواداچوونی نێودەوڵەتی و گەڕاندنەوەی پارە"، ئاماژەی بە "کردنەوەی پەنجەرەیەکی سەلامەت لەسەر پلاتفۆرمی (goAML)ی سەر بە نووسینگەی ڕووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و دابینکردنی دارایی بۆ تیرۆر؛ بە ئامانجی بەهێزکردنی توانای بەدواداچوونی جووڵەی پارە گوماناوییەکان لە دەرەوەی عێراق، و ئاسانکردنی ڕێکارەکانی هاوکاریی نێودەوڵەتی لە دۆسییە داراییە پەیوەندیدارەکان بە گەندەڵی، هاوکات لەگەڵ کردنەوەی پەنجەرەیەکی تایبەت لەناو دەروازەی ئەلیکترۆنیی (اور)؛ بۆ وەرگرتنی زانیارییە پەیوەندیدارەکان بە پارەی قاچاخ و داتای تایبەت بە داواکراوانی دادگا؛ لەسەر بنەمای دۆسییەکانی گەندەڵی."
لەکۆتاییدا وتی، "بەڕێوەبەرایەتییەکە دەستی کردووە بە کردنەوەی سیستەمی پاڵپشتیی ئەلیکترۆنی (I cass)ی سەر بە وەزارەتی دەرەوە، ئەمەش ڕێگە بە دەستەکە دەدات کە ئاگاداری ئەو داتایانە بێت کە لە سیستەمەکەدا تۆمار کراون و تایبەتن بە تۆمارکردنی زانیاریی هاووڵاتییانی عێراقیی دانیشتووی دەرەوەی وڵات؛ بۆ بەهێزکردنی توانای بەدواداچوونی داواکراوان و گرتنەبەری ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییە پێویستەکان بە وردی و کاریگەریی تەواو"، ئاماژەی بە "دەستپێکردنی کارکردن لە پەنجەرەی گەیشتنی ڕاستەوخۆ بە بنکەی داتاکانی ئینتەرپوول و زانیارییە پەیوەندیدارەکان بە دۆسییەکانی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا، ئەمەش توانای دەستەکە لە بەدواداچوونی داواکراوان و گەڕاندنەوەی پارە بەتاڵانبراوەکان بەهێز دەکات؛ بۆ کەمکردنەوەی کاتی گەیشتن بە زانیارییەکان."
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە "دەستەکە دەستی بە هاوکاریش کردووە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی، پاسپۆرت و نیشتەجێبوون، وەک بەهێزکردنەوەی کارامەیی بەدواداچوونی دۆسییەکان و بەدەستهێنانی دادپەروەری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لە ڕێگەی کردنەوەی پەنجەرەیەکی هاوکاری کە ڕێگە بە پرسیارکردنی دەستبەجێ لەبارەی داتای داواکراوان دەدات، هەروەها دەستی کرد بە کارکردن بە سیستەمی ئەلیکترۆنی (12N) بۆ پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی؛ بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری لەبارەی ناوی داواکراوانی هەڵاتوو، ئەمەش بەشداری لە خێراکردنی تەواوکردنی مامەڵەکان دەکات."

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 2641
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 2981
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 3603
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 3707
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3961
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10686
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7383
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8249
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8380
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6636
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7729
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15147
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7148
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 13964
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9670
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7080
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6513
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 10057