المطلع
عاجل

post-image

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان وه‌ك گه‌وه‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی خۆی راگه‌یاند


23:33 عێراق
2025-11-17
39610

ئەمڕۆ دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی شيعەکان ، وەک گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی راگەیاند، کە پێکهاتووە لە هەموو قەوارەکانی، لەکاتێکدا دوو لیژنەی پێکهێنا بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بەربژێرانی پۆستی سەرۆک وەزیران.
‏لە ڕاگەیەندراوێکی چوارچێوەی هەماهەنگیدا هاتووە: "چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (٢٥٠)ی ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی سەرجەم سەرکردەکانی لە نووسینگەی حەیدەر عەبادی، و کۆبوونەوەکە بە پیرۆزبایی ئاراستەکردنی گەلی عێراق و سەرجەم هێزە سیاسییەکان دەستی پێکرد، بە بۆنەی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە، و دووپاتی کردەوە کە هاوکاری نیشتمانی گشتگیر بنەمای سەرەکییە لە تێپەڕاندنی قۆناغی داهاتوو و چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی".
‏بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، چوارچێوەی هەماهەنگی "گرنگی یەکلاییکردنەوەی شایستە هەڵبژاردنییەکان لە چوارچێوەی ماوە دەستوورییەکاندا و بە شێوەیەک کە لەگەڵ ڕێکارە یاساییە پەسەندکراوەکاندا بگونجێت" دووپات کردەوە، جەختی لەوەش کردەوە کە "پابەندبوون بە کاتە دەستوورییەکان گەرەنتییە بۆ گواستنەوەیەکی دەستووری ڕێکخراو کە ڕێز لە ئیرادەی دەنگدەران دەگرێت".
‏لەم بارەیەوە، چوارچێوەکە واژۆی لەسەر ئەوە کرد کە بە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی دابنرێت، کە پێکهاتووە لە هەموو قەوارەکانی بەپێی ڕێکارە دەستوورییەکان، و بەردەوام دەبێت لە بەربژێرکردنی سەرۆک وەزیران بۆ قۆناغی داهاتوو.
‏لە چوارچێوەی ڕێکخستنی شایستە داهاتووەکاندا، چوارچێوەکە بڕیاری دا دوو لیژنەی سەرکردایەتی پێکبهێنێت: یەکەمیان تایبەت بێت بە گفتوگۆکردن لەسەر شایستە نیشتمانییەکانی قۆناغی داهاتوو و دانانی دیدگایەکی یەکگرتوو بۆ پێداویستییەکانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، و دووەمیان سەرپەرشتی چاوپێکەوتن لەگەڵ بەربژێرانی پۆستی سەرۆک وەزیران بکات بەپێی پێوەرە پیشەیی و نیشتمانییەکان.
‏هەروەها کۆبوونەوەکە بە درێژی گفتوگۆی لەسەر پێوەرە پەسەندکراوەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران کرد، جگە لە سروشتی بەرنامەی حکومی داواکراو بە شێوەیەک کە لەگەڵ ئەو ئاستەنگە سیاسی و ئابووری و خزمەتگوزارییانەدا بگونجێت کە عێراق ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، و بەو شێوەیەش هیوا و ئاواتەکانی هاوڵاتیان لە چاکسازی و سەقامگیری و گەشەپێداندا بهێنێتە دی.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

2026-09-15 16:41 441
مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

2026-09-15 15:54 1411
الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 2768
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 3355
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 4853
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 5673
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 3644
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 3858
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 4917
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 4628
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 6114
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 6685
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 14953
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 15349
العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

2026-09-14 16:44 11807
ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

2026-09-14 15:41 9523
الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

2026-09-14 14:51 6928
جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

2026-09-14 14:07 11886