المطلع
عاجل

post-image

ئەمەریکا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی سیستەمێکی تایبەت بە باشتر کردنی پەیوەندییە بێتەلەکان بە عێراق دەردەبڕێت


20:41 ئابوری
2025-11-14
53861

ئەمەریکا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی سیستەمێکی تایبەت بە باشتر کردنی پەیوەندییە بێتەلەکان، بە بڕی 100 ملیۆن دۆلار بە عێراق دەربڕی، کە تواناکانی ئەو وڵاتە بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە وڵاتەکەدا باشتر دەکات.

وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەت ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی سیستەمی کەنتری واید ڕیپیتەر، بەشێک لە کەلوپەلەکانی کە سیستەمی پەیوەندی سەربازیی و باشتر کردنی پەیوەندییە بێتەلەکانە، بە عێراق دەربڕیوە.

ئاژانسی هاریکاریی ئاسایشی بەرگری (DSCA) لە ڕاگەیەندراوێدا ئاماژەی داوە، سیستەمەکە بە بڕی 100 ملیۆن دۆلار بە عێراق دەدرێت. ڕاشیگەیاندوە: ئەم فرۆشتنە پێشنیازکراوە تواناکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی عێراق باشتر دەکات و بەرگرییەکەی لە دژی هەڕەشە هەرێمییەکان، پاراستنی سنوورەکانی، ژێرخانی وزە و دانیشتووانەکەی بەهێزتر دەکات، هاوکات بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئەمەریکاش دەپارێزێت.

ئەو ئاژانسە ئەمەریکییە باسی لەوەش کردووە، عێراق هیچ کێشەیەکی لە وەرگرتنی ئەم کەرەستە و خزمەتگوزارییانەدا نابێت بۆ ناو هێزە چەکدارەکانی.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، عێراق "بۆ پشتگیریکردن لە سیستەمەکە داوای کڕینی چەندین تەکنۆلۆژیای وەک خاڵەکانی دەستڕاگەیشتن بە ڕادیۆ (RAP)، سیستەمی دووبارەکردنەوەی ڕادیۆیی و چەندین کەلوپەلی دیکەی لە ئەمەریکا کردبوو.

ئاژانسی DSCA ئەوەشی خستووەتەڕوو، جێبەجێکردنی فرۆشتنە پێشنیازکراوەکە پێویستی بەوەیە کە دوو نوێنەری حکوومەتی ئەمەریکا و پێنج نوێنەری بەڵێندەری ئەمەریکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە عێراق بن بۆ پشتیوانیکردنی بەڕێوەبردنی بەرنامە، پێشکەشکردنی ڕاوێژی ئەندازیاری و هەڵسەنگاندنی تەکنیکی بۆ نوێکردنەوەی کەلوپەلەکان و ڕاهێنانی ناوخۆیی. هاوکات ئاژانسەکە ڕۆژی پێنجشەممە کۆنگرێسی لە فرۆشتنە ئەگەرییەکە ئاگادار کردووەتەوە و کۆمپانیای کۆرپەرێیشن هاریس 3 بەڵێندەری سەرەکی دەبێت.

ڕیپیتەر (دووبارەکەرەوە) شەپۆلەکانی ڕادیۆ وەردەگرێت و بەهێزیان دەکات، پاشان بە ناوچەیەکی زۆر فراوانتردا دووبارە بڵاویان دەکاتەوە. کاتێک ڕیپیتەرەکان لە سەرتاسەری وڵاتدا پێکەوە دەبەسترێنەوە، تۆڕێکی پەیوەندیی سەرتاسەری دروست دەکەن.

ئاژانسی DSCA بەشێکە لە وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و لەژێر دەسەڵاتی پێنتاگۆندایە، ئەم ئاژانسە کاروباری هاریکاریی سەربازیی ئەمەریکا لەگەڵ وڵاتانی دیکە بەڕێوە دەبات.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 1054
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 1006
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 3992
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 4616
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 4718
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4402
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4148
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10862
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7606
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8480
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8432
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6914
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8159
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15444
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7414
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14401
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9951
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7545