المطلع
عاجل

post-image

هەرێم..لەرێگەی پرۆژه‌ی مێگه‌لەوە هه‌زار هه‌لیكار ده‌ڕه‌خسێنرێت ‏


22:44 كوردستان
2025-10-26
42424

ئەمڕۆ یەکشەەمە ،سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، له‌ ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی "مێگه‌ل"ی راگەیاند كه‌ زیاتر له‌ هه‌زار هه‌لیكار ده‌ره‌خسێنێت، ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه‌ هاوڵاتییان هه‌یانه‌، ئێستا ده‌توانن به‌ شێوازێكی زۆر باشتر لێیان دڵنیا بن، كه‌ به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كان به‌ ستانداردێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستبهێنن.
‏
‏مه‌سرور بارزانی پڕۆژه‌یه‌كی كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر كرده‌وه‌ و له‌ وتارێكدا رایگه‌یاند، "خۆشحاڵم كه‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێوه‌م له‌ كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی (مێگه‌ل)، كه‌ بێگومان پرۆژه‌یه‌كی زۆر زۆر گرنگه‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌، خزمه‌تێكی زیاتری هاوڵاتییان ده‌كرێت".
‏وتیشی، "خۆشحاڵ بوم كه‌ سه‌ردانی پرۆژه‌كه‌مان كرد و چه‌ندین به‌شی ئه‌م پرۆژه‌كه‌مان به‌سه‌ر كرده‌وه‌، ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشییه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌، به‌ ده‌ست و بازوی خه‌ڵكی خۆمان دروست كراوه‌ و ته‌كنه‌لۆژیا و ئه‌و ئامێره‌ پێشكه‌وتوانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ هێنراون، هه‌مویان به‌ڕاستی له‌ ستانداردێكی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ شێوازێكی زۆر جوان و سه‌رده‌میانه‌ ئاماده‌ كراون، ئه‌وه‌ یارمه‌تیده‌رێكی زۆر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند ڕویه‌كه‌وه‌، هاوڵاتیان دڵنیا بكاته‌وه‌، له‌ لایه‌ك، بۆ دابین كردنی پێداویستییه‌ خۆراكییه‌كان، كه‌ خه‌ڵكی كوردستان پێداویستی هه‌یه‌، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بۆ دابینكردنی خۆراكی گۆشت بۆ ئاژه‌ڵداری، بۆ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ، بۆ كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵ، به‌ هه‌موی دروست كراوه‌".
‏ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌، "ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه‌ هاوڵاتییان هه‌یانه‌، ئێستا ده‌توانن به‌ شێوازێكی زۆر باشتر لێیان دڵنیا بن، كه‌ به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كان به‌ ستانداردێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستبهێنن، بیستم كه‌ به‌رده‌وام ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر كۆنترۆڵی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و هه‌مو ڕێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌ له‌به‌رچاو بگیرێن و ئه‌و هاوڵاتییه‌ی كه‌ به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ سوپه‌ر ماركێته‌كان ده‌كرێت، ده‌توانێت دڵنیا بێت كه‌ له‌ كوالێتی كۆنترۆڵی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌رچوه‌ و زۆر سه‌لامه‌ته‌ بۆ به‌كارهێنان".
‏
‏ بارزانی ئاشكراشیكرد، "پێشتریش چه‌ندین پرۆژه‌ی هاوشێوه‌ هه‌بون كه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ كه‌رتی كشتوكاڵی یارمه‌تیمان داون و هاوكاری خوشك و برا جوتیاره‌كانمان كردوه‌ كه‌ ئه‌وانیش توانیویانه‌ به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان ساغ بكه‌نه‌وه‌ و بتوانن هه‌تا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ش بكه‌ن. ئه‌مه‌ش ببێته‌ ببن به‌ یه‌كێك له‌و پرۆژانه‌ی كه‌ بتوانێت هه‌مو پێداویستی ناوخۆییه‌كان دابین بكات و ئه‌گه‌ر پێویست بێت، بتوانێت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ش بكات.".
‏هه‌ر له‌ وتاره‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، "ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌كرێت چه‌ندین پرۆژه‌ی تریش پێوه‌ی ببه‌سترێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت بابه‌تی ئاژه‌ڵداری، به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ، كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵ، پێویستی به‌ عه‌له‌ف هه‌یه‌، پێویستی به‌ به‌خێوكردن هه‌یه‌ و ئه‌وانه‌ش چه‌ندین كۆمپانیای تر ده‌توانن سود له‌م پرۆژه‌یه‌ وه‌ربگرن و ببن به‌ هاوبه‌ش له‌ ته‌واوكردنی ئه‌و زنجیره‌یه‌، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ پاشماوه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه‌ دواتر وه‌ك خۆراك به‌كاردێن، وه‌ك پێسته‌ یان ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ده‌مێننه‌وه‌، دیسان بكرێت به‌ پرۆژه‌ی تر بكرێت، كۆمپانیای تر بتوانن سودیان لێوه‌ربگرن و هه‌لی كاری زیاتر دروست بكات".
‏
‏ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "خۆشحاڵم كه‌ بیستم زیاتر له‌ هه‌زار هه‌لی كار هه‌ر له‌م پرۆژه‌یه‌دا به‌رهه‌م هاتووه‌ و ئه‌مه‌ جێی دڵخۆشییه‌، دیسان ته‌مه‌ننانی سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم و هیوادارم هاووڵاتییان له‌مه‌ودا دڵنیا بن كه‌ ئه‌و گۆشته‌ی له‌م پرۆژه‌، له‌م كارگه‌یه‌ ده‌چێته‌ سوپه‌ر ماركێته‌كان، گۆشتێكی ته‌ندروسته‌، سه‌لامه‌ته‌، به‌ كوالێتیدا تێپه‌ڕیوه‌ و ده‌توانن سوودی لێوه‌ر بگرن".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

2026-10-30 21:28 1898
كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 2863
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 3586
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 3039
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 4011
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 3976
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 3638
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 5071
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 6679
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 6696
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 5141
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 5128
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 11040
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 8061
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 9227
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 9070
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7612
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8851