المطلع
عاجل

post-image

سەرۆکایەتی کۆمار داوای تەواوکردنی یاساڕێژی دەستووری و خێراکردنی پەسەندکردنی یاسا هەڵپەسێردراوەکان دەکات


21:16 عێراق
2025-10-15
37556

سەرۆکایەتی کۆمار ئەمڕۆ چوارشەممە داوای پابەندبوون بە دەستووری کرد و داوای لە پەرلەمان کرد یاسای هەڵپەسێردراوەکان پەسەند بکات.
سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە، لە ١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٠٥ گەلەکەمان لەڕیفراندۆمێکی مێژوویی جەماوەریدا ڕای خۆی دەربڕی و دەستووری کۆماری عێراقی پەسەند کرد ئەم ڕۆژە وەرچەرخانێکی نیشتمانی بوو لەپرۆسەی بنیاتنانی دەوڵەتی هاوچەرخی عێراق و گواستنەوەی لەڕژێمێکی ناوەندی تۆتالیتارییەوە بۆ سیستمێکی دیموکراسی، فیدراڵی پەرلەمانی کەویستی گەل وبنەمای سەروەری خۆیان بەسەر خاک و نیشتمانەکەیاندا بەرجەستە بێت.
وتیشی دەستوور بەرھەمی ھەڵبژاردنێکی نیشتمانی ئازاد و بەرپرسیارانە بوو، ھەروەھا دەرئەنجامی کۆدەنگییەکی ھەمەلایەنەی کۆمەڵایەتی و سیاسی بوو کە ھەموو پێکھاتەکانی گەلی عێراقی لە عەرەب، کورد، تورکمان، کریستیان  - و پێکھاتەکانی دیکەی کۆکردەوە ، بۆ پێکھێنانی ئەو گرێبەستە کۆمەڵایەتی و سیاسییەی کەژیانی گشتی ڕێکدەخات و ماف و ئەرکەکان مسۆگەر دەکات و بنەمای ھاوبەشی لەبەڕێوەبردنی دەوڵەت و پاراستنی یەکگرتوویییەکەیدا چەسپاند.
ڕوونیشیکردەوە هەر بەم بۆنە نیشتمانییەوە، سەرۆکایەتی کۆمار دووپاتی دەکاتەوە کە عێراقییەکان جگە لەبژاردەی دەستووری بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی و کێشەکان هیچ بژاردەیەکی دیکەیان نییە، پابەندبوون بەدەستوور و جێبەجێکردنی بڕگەکانی، چ دەق و چ ناوەڕۆک بێت، تاکە ڕێگایە بۆ پاراستنی سیستمی دیموکراسی و پاراستنی یەکگرتوویی وڵات.
هەروەها جەختیش دەکەینەوە کە ئەو گۆڕانکارییە دەستورییەی کە عێراق بیست ساڵ لەمەوبەر گەواهیدەری بوو، وەرچەرخانێکی بنەڕەتی بوو لە سیستمێکی ناوەندی تۆتالیتارییەوە کەبڕیارەکانی دەوڵەتی قۆرخ دەکرد بۆ سیستمێکی فیدراڵی دیموکراسی لەسەر بنەمای دابەشکردنی دەسەڵاتەکان و دەستەبەرکردنی بەشداریکردن و ڕێزگرتن لەفرەچەشنی و فرەیی لە چوارچێوەی یەکێتی نیشتمانیدا.
سەرۆکایەتی کۆمار تەئکیدیکردەوە لەبیستەمین ساڵیادی پەسەندکردنی دەستووری کۆماری عێراق، سەرۆکایەتی کۆمار داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات، ئەو پڕۆژە یاسایانە پەسەند بکات کەپێشکەشی ئەنجوومەنی بەڕێزی کردووە، وەک یاسای دادگای فیدراڵی، یاسای دەستەی باڵای یارمەتیدانی ژنان، یاسای ئەنجومەنی باڵای ئاو، یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان، یاسای خەڵاتی داهێنەری عێراق، یاسای دابەشکردنی زەوییە نیشتەجێبوونەکان، یاسای ئەنجومەنی فیدراڵ، یاسای وەرگرتنەوەی داهاتی گەندەڵی، جگە لەچەند پڕۆژە یاسای وەک یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕشی هەڵوەشاوە.
وتیشی  هەروەها داوا لە هێزە سیاسییەکان و دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن دەکەین کاربکەن بۆ خێراکردنی تەواوکردنی ئەو یاسایانەی لە دەستووردا دیاریکراون وەک  جێبەجێ کردنی ماددەی 140ی دەستوور و یاسای نەوت و گاز، بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری دەستووری و سەقامگیری نیشتیمانی.
گەلی عێراقی خۆشەویست...
بنیاتنانی سیستمێکی دەستووری دیموکراسی دوای دەیان ساڵ دەسەڵاتی تۆتالیتاری ئاسان نەبوو، بەڵام ئیرادەی عێراقیەکان لە ئاستەنگەکان بەهێزتر بوو، بەردەوامیشە لەپێشکەوتنی بەردەوام بە ئاراستەی چەسپاندنی دەوڵەتی دامودەزگا و یاسا.
دەستووری کۆماری عێراق یەکێکە لە دەستوورە پێشکەوتووەکان، لەگەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسیدا یەکدەگرێتەوە و گەواهیدەری ئەزموونێکی پێشەنگ لە ناوچەکەدا دەکات.
لەکۆتاییدا داوای یەکبوون و یەکڕیزیی نێوان گەلەکەمان دەکەین، لە باشووری عێراقەوە تا هەرێمی کوردستان و لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا، بۆ ئەوەی عێراق وەک نیشتمانێکی ئازاد و یەکگرتوو بۆ هەموو هاووڵاتیانی بێت.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 2457
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 2916
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 3603
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 3706
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3882
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10686
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7383
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8249
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8380
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6636
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7729
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15147
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7148
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 13964
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9670
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7080
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6513
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 10057