المطلع
عاجل

post-image

ترەمپ دوا مۆڵەت دەداتە حەماس: ئازادکردنی بارمتەکان یان 'دۆزەخێکی بێوێنە'


22:12 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-10-03
31475

سەرۆکی ئەمریکا دوا مۆڵەتی دایە بزووتنەوەی حەماس و رایگەیاند، دەبێت تاوەکو کاژێر 06:00ی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە بە کاتی واشنتن، واتە 01:00ی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بەکاتی غەززە، بە رێککەوتن رازی ببێت، ئەگەرنا رووبەڕووی "دۆزەخێک" دەبنەوە کە "کەس پێشتر وێنەی نەبینیوە."

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ، ئاماژەی بەوە کردووە، "وڵاتە گەورە و بەهێز و دەوڵەمەندەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست" و وڵاتانی دیکە، لەگەڵ ئەمریکادا رێککەوتوون، ئیسرائیلیش واژۆی لەسەر پلانەکەی کردووە بۆئەوەی "دوای 3000 ساڵ، ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست" بەدیبێت.

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەم رێککەوتنە دەرفەتێکە بۆ حەماس، "ژیانی هەموو چەکدارە ماوەکانی حەماسیش دەپارێزێت! وردەکاریی بەڵگەنامەکە بۆ جیهان ئاشکرایە و بۆ هەموو لایەک رێککەوتنێکی نایابە!"

ترەمپ وەک مەرجێکی سەرەکی داوای کردووە، "دەستبەجێ هەموو بارمتەکان ئازاد بکەن، هەموویان، تەنانەت تەرمی ئەوانەشی مردوون."

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشە دەکات و دەڵێت، "ئەگەر ئەم رێککەوتنە، کە کۆتا دەرفەتە، ئەنجام نەدرێت؛ دۆزەخێکی تەواو، بە شێوەیەک کە کەس پێشتر وێنەی نەبینیوە، بەسەر حەماسدا دەکرێتەوە."

بە گوتەی ترەمپ، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 25 هەزار "سەربازی" حەماس کوژراون، زۆربەی ئەوانەی ماونەتەوە "گەمارۆ دراون و لەڕووی سەربازییەوە ئابڵوقە دراون،" سوپای ئیسرائیلیش تەنیا چاوەڕێی فەرمانی ئەوە، بۆئەوەی "ژیانیان بە خێرایی کۆتایی پێبهێنێت."

هاوکات، ترەمپ داوا لە "هەموو فەلەستینییە بێتاوانەکان" دەکات، دەستبەجێ ئەو ناوچانە چۆڵ بکەن کە ئەگەری هەیە لە داهاتوودا ببنە شوێنی مەرگ و بچنە بەشە ئارامترەکانی غەززە، "هەمووان بە باشی چاودێری دەکرێن لەلایەن ئەوانەی چاوەڕێن یارمەتی بدەن."

سەرۆکی ئەمریکا پۆستەکەی بەم رستەیە کۆتایی پێهێناوە، "بە هەر رێگەیەک بێت، ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دا بەرقەرار دەبێت."

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: نافذة التفاوض مع إيران قصيرة وخيار العمل العسكري قائم

ترامب: نافذة التفاوض مع إيران قصيرة وخيار العمل العسكري قائم

2026-07-27 19:05 0
تقارير تكشف: ارتفاع جرحى القوات الأمريكية أمام إيران إلى 624

تقارير تكشف: ارتفاع جرحى القوات الأمريكية أمام إيران إلى 624

2026-07-27 18:06 1034
بارزاني: بعض المسيرات التي استهدفت أربيل انطلقت من الموصل

بارزاني: بعض المسيرات التي استهدفت أربيل انطلقت من الموصل

2026-07-27 14:14 2168
أسعار صرف الدولار تعاود الارتفاع في العراق

أسعار صرف الدولار تعاود الارتفاع في العراق

2026-07-27 11:31 3493
طقس العراق.. ارتفاع في درجات الحرارة بدءاً من الغد

طقس العراق.. ارتفاع في درجات الحرارة بدءاً من الغد

2026-07-27 09:52 4407
أمريكا.. إطلاق نار يقطع مهرجاناً شهيراً ويسفر عن سقوط ضحايا

أمريكا.. إطلاق نار يقطع مهرجاناً شهيراً ويسفر عن سقوط ضحايا

2026-07-27 09:34 3370
الذهب يرتقي بأكثر من 1% مستفيداً من تراجع النفط والدولار

الذهب يرتقي بأكثر من 1% مستفيداً من تراجع النفط والدولار

2026-07-27 09:02 3480
تراجع أسعار النفط بنسبة 4% عقب توقف الضربات بين واشنطن وطهران

تراجع أسعار النفط بنسبة 4% عقب توقف الضربات بين واشنطن وطهران

2026-07-27 08:20 3279
"المطلع" تنشر أسماء المحافظات العراقية التي عطلت الدوام الرسمي خلال الأربعينية

"المطلع" تنشر أسماء المحافظات العراقية التي عطلت الدوام الرسمي خلال الأربعينية

2026-07-26 22:10 9864
ضمن حراك إقليمي موسع.. الزيدي يزور الرياض الخميس لتوقيع مذكرات تفاهم

ضمن حراك إقليمي موسع.. الزيدي يزور الرياض الخميس لتوقيع مذكرات تفاهم

2026-07-26 21:00 7463
العراق يعزي سوريا في ضحايا حادث طريق دير الزور - دمشق

العراق يعزي سوريا في ضحايا حادث طريق دير الزور - دمشق

2026-07-26 20:19 6252
رئيس الجمهورية لرئيس الحكومة اللبنانية: العراق يدعم استقرار لبنان

رئيس الجمهورية لرئيس الحكومة اللبنانية: العراق يدعم استقرار لبنان

2026-07-26 19:01 6499
إيران تؤكد انتظام الملاحة بمضيق هرمز وتقدم المحادثات مع عمان

إيران تؤكد انتظام الملاحة بمضيق هرمز وتقدم المحادثات مع عمان

2026-07-26 18:05 5154
ارتفاع طفيف بأسعار الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

ارتفاع طفيف بأسعار الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

2026-07-26 17:48 6186
الزيدي وسلام يترأسان مباحثات بغداد لتعزيز الشراكات الاقتصادية والاستقرار الإقليمي

الزيدي وسلام يترأسان مباحثات بغداد لتعزيز الشراكات الاقتصادية والاستقرار الإقليمي

2026-07-26 16:22 7599
الشرع يكشف خريطة دمشق الأمنية ويتمسك بالجولان ويرفض التدخل في لبنان

الشرع يكشف خريطة دمشق الأمنية ويتمسك بالجولان ويرفض التدخل في لبنان

2026-07-26 15:08 6611
وزير الصدر يعلن القبض على "مندسين" بين زوار الأربعينية في النجف

وزير الصدر يعلن القبض على "مندسين" بين زوار الأربعينية في النجف

2026-07-26 14:04 8994
فتح طريق بغداد – جرف النصر لتسهيل حركة زائري الأربعينية باتجاه كربلاء

فتح طريق بغداد – جرف النصر لتسهيل حركة زائري الأربعينية باتجاه كربلاء

2026-07-26 13:03 6562