المطلع
عاجل

post-image

هەرێم پێشوازی لە ڕێككەوتننامەی سێ لایەنە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت دەكات ‏


23:20 كوردستان
2025-09-24
35164

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێكردنی پابەندیەكانی لەپێناوی دابینكردنی مووچە و شایستەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
‏نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە: بە سەرپەرشتی سەرۆك وەزیرانی هەرێم مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.
‏راشیگەاند: بڕگەی یەكەم تایبەت بوو بە خستنەڕوووی بابەتی ڕێككەوتنی سێ لایەنەی حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییەكان تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەبەر ڕۆشنایی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی هەمواركراو و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەردوولا.
‏ئاشكراشیكرد: سەرەتا كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت، پوختەی بابەتەكەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران خستەڕوو و ئاماژەی دا بەوەی، دوای گفتوگۆ و دانووستانێكی دوور و درێژ، ڕێككەوتنامەكە گەڵاڵە كرا و هەر دوێنێش بە نوسراوی فەرمیی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ڕێككەوتننامە سێقۆڵییەكە بە ئیمزای وەزیری سامانە سروشتییەكان و سەرجەم كۆمپانیا نەوتییەكان جگە لە كۆمپانیای (DNO)، ڕەوانەی حكومەتی فیدڕاڵ كراوە، بەم جۆرەش هیچ ئاستەنگێك نەماوە لەبەردەم هەناردەكردنەوەی تەواوی نەوتی بەرهەمهاتووی هەرێمی كوردستان و بەبازاڕكردنی لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە جگە لەو بەشەی بە ڕێككەوتننامەی هاوبەش بۆ بەكارهێنانی ناوخۆ تەرخانكراوە.
‏رونیشیكردەوە: وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت، لە كۆتایی ڕاپۆرتەكەی، ئاماژەی دا بەوەی كە ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان، چاوەڕێی ئیمزای ئەو ڕێككەوتننامە سێقۆڵییەیە لەلایەن وەزارەتی نەوتی حكومەتی فیدڕاڵییەوە، تا لەم یەك دوو ڕۆژە، ڕێككەوتنامەكە بكەوێتە بواری جێبەجێكردن، دڵنیایی بە هەموو لایەكیش دا كە حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەموو ئامادەكارییەكی بۆ جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنامەیە كردووە.
‏پاشان ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بە وردیی باسی لە بەڕێوەچوونی دانوستانەكان كرد و ئاماژەی بە هەموو ئەو ئاستەنگانە كرد كە بە هەوڵی هاوبەشی هەموو لایەك لابران و دواجار هەر سێ لایەن، ڕێككەوتنامەكەیان بە هاوبەشی گەڵاڵە كرد.
‏دواتر ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، ناوەڕۆكی ڕێككەوتننامە سێقۆڵییەكەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران خستەڕوو و وردەكاریی ماددە و بڕگەكانی ڕێككەوتننامەكە و پابەندی و ماف و شایستەكانی هەر یەك لە حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكانی ڕوونكردەوە كە وا چاوەڕان دەكرێت بە جێبەجێكردنی ئەم ڕێككەوتنامەیە، ئیتر سەقامگیری لە ناردنی ماف و مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بێتەكایەوە و چیتر مووچەخۆرانی هەرێم بێبەش نەكرێن لە وەرگرتنی مووچەكانیان لە كات و ساتی خۆی هاوتای مووچەخۆرانی ناوچەكانی دیكەی عێراق.
‏هەر لە راگەیەنراوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە، دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران، وێڕای دەستخۆشی و پێزانین بۆ هەوڵ و ماندووبوونی شاندی دانوستانكاری هەرێم، كە دڵسۆزانە و لێهاتووانە و پشتبەست بە مافە دەستوورییەكان، ئەركی خۆیان جێبەجێ كرد، لە گەیشتن بە ڕێككەوتنی نەوت، لە هەمان كاتدا ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە بڕیاری كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ دەكات بە پەسەندكردنی ڕێككەوتننامەی سێقۆڵی و خەرجكردنی مووچەی هەرێم بۆ مانگی تەمموزی ساڵی 2025، كە وا چاوەڕوان دەكرێت لێرە بەدواوە، مووچەی مانگی ئاب و مانگەكانی دیكەش بۆ هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت، لە بەرامبەریشدا، ئەنجومەنی وەزیران وەك هەمیشە، ئامادەیی خۆی دووپات كردەوە بۆ بەردەوامبوون لەسەر جێبەجێكردنی پابەندیەكانی خۆی لەپێناوی دابینكردنی مووچە و شایستەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
‏لە بڕگەی دووەم و كۆتاییدا، گفتوگۆ لەبارەی دواپێشهاتی دۆسیەی پۆلێنكردنی داهاتە نانەوتییەكان و دەستنیشانكردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی كرا.
‏لەمبارەیەوە سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، بەوردی دواپێشهاتەكانی خستەڕوو و لایەنی دەستووری و یاسایی بابەتەكەی بەوردی بۆ ئەنجومەنی وەزیران شیكردەوە. دواتر ئەندامانی دیكەی شاندی دانوستانكار بە درێژی وردەكاریی گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵیان سەبارەت بەم دۆسیەی ڕوونكردەوە.
‏دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران، جارێكی تر ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ چارەسەری ئەم بابەتە پشتبەست بە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵ و یاسای بودجەی گشتی فیدڕال و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، وەك لە دوا یاداشتی یاسایی شاندی دانووستانكاری هەرێم هاتووە و ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ كراوە. لە هەمان كاتدا ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری دارایی و ئابووری ڕاسپارد كە بە زووترین كات، بڕی 120 ملیار دیناری دیكە، وەك بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی بۆ مانگی تەمووزی ساڵی 2025 بخەنە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، بەهیوای ئەوەی پەلە بكرێت لەسەر یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی داهاتی نانەوتی بە ڕێككەوتنێكی هاوبەشی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ، بۆ ئەم مەبەستەش، ئامادەیی نیشان درا بۆ هاوئاهەنگیكردن لەگەڵ ئەو لیژنە وەزارییە شەش كەسییەی، كە بۆ بابەتی داهاتە نانەوتیەكان لە بەغدا پێكهێنراوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

2026-09-15 17:30 1126
الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

2026-09-15 16:41 1556
مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

2026-09-15 15:54 1782
الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 3321
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 3699
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 5899
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 6456
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 3978
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 4172
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 5496
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 5173
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 6232
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 6826
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 15496
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 15617
العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

2026-09-14 16:44 12124
ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

2026-09-14 15:41 9751
الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

2026-09-14 14:51 7023