المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک وەزیران: پابەندین بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا، بەو پێیەی بناغەی سیستەمی دیموکراسیە


20:08 عێراق
2025-09-16
31142

ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران دووپاتیکردەوە عێراقی نوێ بەرەو پێشەوە چووە و گەڕانەوە بۆ دووم نییە. هەروەها جەختی لە پابەندبوونی خۆی کردەوە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا و بە بناغەی سیستەمی دیموکراسی لە قەڵەم دا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران  محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری بەغداد بەشداری کرد لە ئاهەنگێک کە لەلایەن ڕوانگەی عێراقی بۆ چاودێریکردنی دیموکراسییەوە ڕێکخرا، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی دیموکراسییەوە.

وتیشی سودانی سڵاوی لە ئامادەبووان کرد و ستایشی ئەو کەسانەی کرد کە بەرپرسن لە ڕێکخستنی ئەم ئاهەنگە هاوکات لەگەڵ تێپەڕبوونی 18 ساڵ بەسەر بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان و ناساندنی 15ی ئەیلول لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک ڕۆژی جیهانی دیموکراسی.

سودانی جەختی لەوە کردەوە کە عێراق شایستەترین وڵاتە بۆ ئاهەنگگێڕان بە ڕۆژی دیموکراسی، چونکە ئەم ڕۆژە نوێنەرایەتی مۆدێلێکی ناوازە دەکات بۆ بەکارهێنان و گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە گەلەکەمان دوایی ساڵانێکی زۆری خەباتی دژی دیکتاتۆرییەت کرد، و ڕووبەڕووی قێزەونترین شێوەی پراکتیزە سەرکوتگەرانە بووەوە و دەیان هەزار کەس بوونە قوربانی هەر لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان و هەڵەبجە و ئەنفال و هەڵمەتی لەناوبردنی زانایانی ئایینی و سەرکردە و کەسایەتییە سیاسی و سەربازی و ڕۆشنبیری و ئابووری و وەرزشییەکانیانەوە و باجی شەڕە بێسوودەکانی ڕژێمی پێشوو و وێرانکردنی بناغەکانی ژیان و وێرانکردنی ژینگەی دا، لەوانەش تاوانی وشککرنەوەی ئەهوارەکان.

ئەمانەی خوارەوە دەقی وتارەکەی  سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە کەنوسینگەکەی بڵاویکردۆتەوە:

? زۆر گرنگە گەنجانمان ئاگاداری ئەو نادادپەروەری و ستەمکارییە بن کە ڕوویان دا، بە لەبەرچاوگرتنی بوونی پڕوپاگەندەی سیستماتیکی نا ڕاستی لەسەر ژیان لە ژێر دیکتاتۆریەتدا دروستکرد.

? لە سەردەمی دیکتاتۆرییەتدا عێراق گۆڕدرا بۆ زیندانێکی فراوان و لە لایەن یەک حیزبە کۆنترۆڵکرا و بەرتەسکی ئازادی و بیرکردنەوە بەسەر تاک و کۆمەڵدا سەپێندرا.

? دیکتاتۆرییەت لە ڕێگەی قوربانیدانی عێراقییەکانەاە بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە، و بە هاوکاری گەلانی دۆست ڕووخێنرا.

? هەنگاومان نا بەرەو سیستەمێکی دیموکراسی کە لەسەر بنەمای دەستورێکی هەمیشەیی دامەزراوە، لە چوارچێوەی سیستەمێکی پەرلەمانیدا کە 5 خولی پێشوومان تێیدا تێپەڕاند، و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانی تێدا چەسپاندووە.

? هێشتا کاری زۆرمان ماوە بۆ پتەوکردنی بناغەکانی دیموکراسی، وەک پێشخستنی پرەنسیپی هاوڵاتیبوون و ڕەتکردنەوەی پشک، و بنیاتنانی تەواوی دامەزراوەکان.

? لە ماوەی 22 ساڵدا دیموکراسی لە عێراق سەرکەوتوو بووە لە بەدەستهێنانی ڕێز و دانپێدانانی هەموو وڵاتانی جیهان.

? تەواوکردنی چوارچێوە سیاسییەکان ئاسانکاری بۆ کۆتاییهێنان بە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پشتیوانی عێراق (یۆنامی) و کۆتایی هێنان بە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گواستنەوە بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرد.

? حکومەتەکەمان پاڵپشتی جێبەجێکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و قۆرخکارییەکەی لەسەر بەکارهێنانی چەک و زامنی ئازادییە گشتیەکانی کرد، بەمەرجێک لەگەڵ ئازادییەکانی ئەوانی تردا ناکۆکی نەبن.

? تیرۆر هەوڵیدا ڕێگری لە پڕۆسەی دیموکراسی بکات، گەلەکەمانیش دوور لە چنگی تیرۆر و توندڕەوی و تەکفیر خەباتی کرد بۆ دەربڕینی ڕێگای خۆی.

? ڕێبازی دیموکراسی پێویستی بە پاراستنی زیاتر و کار و هەوڵی بەکۆمەڵ و پێشخستنی بەرژەوەندی کۆمەڵگا و سیستەم و یاسایە.

? یەکەم ئەرکی بەهێزکردنی ڕۆڵی دەوڵەت ئەوەیە یاسا پارێزگاری لە بوونی بکات و ڕێگری بکات لە بەکارهێنانی ئازادیەکان بۆ سوکایەتی کردن بە یاساکانی.

? ناوبانگی عێراق و ئازادی هاووڵاتیانی و مافیان لە زانینی ڕاستییەکانیان لە ناوەڕۆکی ئامانجەکانی دیموکراسیدایە.

? بەرنامەی حکومەتەکەمان تیشکی خستۆتە سەر پاراستنی دەستکەوتەکانی سیستەمی دیموکراسی لە ڕێگەی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دابینکردنی مەرجەکانی ژیانێکی شایستە و ئاوەدانکردنەوەی وڵات و گەشەپێدان و لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە هەڕەشە لە ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکەن.

? مەرجەعییەتی باڵای ئایینی جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم بنەمایانە نوێنەرایەتی ڕێبازێکی دروست دەکات بۆ ئەوەی گەلەکەمان پەیڕەوی بکاتا.

? پاڵپشتی تەواومان بۆ کارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پێشکەش کردووە بۆ بەڕێوەبردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنەکان لە سیستەمی دیموکراسیماندا.

? ڕێگە نادەین هیچ کەسێک هەوڵی پەکخستنی هەڵبژاردن یان شێواندنی بدات، هەروەها هەموو شتێکی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی سەلامەتی کاندیدەکان و ئازادی هەڵبژاردن دابین دەکەین.

? هیچ جێگرەوەیەک بۆ ڕێڕەوی دەستوور و دیموکراسی کۆکەرەوەی هەموو عێراقییەکان نییە، هەروەها گەڕانەوە بۆ هەموو کارەسات و شکستەکانی ڕابردوو نییە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

2026-10-30 21:28 599
كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 2451
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 3234
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 2902
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 3914
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 3677
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 3555
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4912
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 6327
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 6451
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 5015
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 5015
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 11040
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 8061
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 9099
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8901
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7566
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8808