المطلع
عاجل

post-image

بەغدا و مۆسکۆ تاوتوێی هاوکاری ستراتیژی و ئاسایشی ئەلیکترۆنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکەن


20:02 عێراق
2025-09-16
38889

ئەمڕۆ سێشەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ سێرگی شۆیگۆ، ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا، دووپاتی کردەوە کە حکومەتی عێراق جدی و سوورە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە ئاسایشی، ئابووری، ستراتیژی و وەبەرهێنانییەکان لە نێوان عێراق و ڕووسیادا.
لە راگه‌یندراوێكدا لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانییەوە بڵاوکراوەتەوە و دەستی موتەڵع کەوتووە، هاتووە کە "قاسم ئەعرەجی، پێشوازی لە سێرگی شۆیگۆ و شاندە یاوەرەکەی کرد، بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ڕووسیا لە بەغدا".

ئەعرەجی پێشوازی لە "شانده‌ میوانه‌که‌ کرد و ستایشی سەردانەکەی بۆ عێراق کرد" و ئاماژەی بەوەدا کە "حکومەتی عێراق بەرەو کرانەوەیەکی فراوان دەڕوات بۆ هاوکاری لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهان، لەپێناو بەرژەوەندییە هاوبەشەکاندا".

له‌ راگه‌یندراوێكدا ئاماژەی بەوەشدا کە "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و ڕێگاکانی بەردەوامیدان بە هاوکارییەکان لە سەرجەم ئاستەکاندا کرا".

ئەوەشی خستەڕوو کە "ئەم سەردانە، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانە بۆ کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی نێوان محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، لە پەراوێزی لووتکەی عەرەبی کە لە مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت و محەمەد شیاع سودانی سەرۆکایەتی دەکات".

ڕوونی کردەوە کە "هەردوو لا چەندین دۆسیە و پرسی گرنگی هاوبەشیان تاوتوێ کرد، لەوانە ئاڵوگۆڕی ئەزموون و زانیاری و گواستنەوەی تەکنەلۆجیا و ڕاهێنان لە بوارەکانی ئاسایشی سنوور، ئاسایشی سایبێری، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، و ماددە هۆشبەرەکان".

هەروەها ئه‌وه‌یش هاتووه‌: "لەکۆبوونەوەکەدا باس لە نوێترین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و هەوڵەکانی حکومەتی هەردوو وڵات کرا بۆ ڕاگرتنی ململانێکان لە کەرتی غەززە و پەرەپێدانی چارەسەری دیپلۆماسی بۆ کۆتاییهێنان بە نەهامەتییەکانی گەلی فەلەستین".

ئەعرەجی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە "حکومەتی عێراق جدی و سوورە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە ئاسایشی، ئابووری، ستراتیژی و وەبەرهێنانییەکانی نێوان عێراق و ڕووسیا".

لەلای خۆیەوە، شۆیگۆ سوپاسی ئەعرەجی کرد بۆ پێشوازیی گەرمیانە، و "خواستی ڕاستگۆیانەی حکومەتی فیدراڵی ڕووسیای دەربڕی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و زیادکردنی هاوکاریی هاوبەش لە سەرجەم بوارەکاندا ".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

قائمة بأسعار الدولار في افتتاح تداولات الأسبوع

قائمة بأسعار الدولار في افتتاح تداولات الأسبوع

2026-10-31 11:19 805
ختام الجولة 12 لدوري نجوم العراق اليوم بـ4 مواجهات أبرزها الشرطة ونوروز

ختام الجولة 12 لدوري نجوم العراق اليوم بـ4 مواجهات أبرزها الشرطة ونوروز

2026-10-31 10:05 2838
العراق.. أمطار خفيفة وتباين في درجات الحرارة

العراق.. أمطار خفيفة وتباين في درجات الحرارة

2026-10-31 09:04 3625
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

2026-10-31 00:00 5773
ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

2026-10-30 23:41 5625
قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

2026-10-30 22:30 5633
متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

2026-10-30 21:28 6889
كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 6953
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 7184
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 5681
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 7256
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 6833
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 6181
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 6981
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 10619
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 9741
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 6535
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 6465