المطلع
عاجل

post-image

سودانی: قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان عێراق و توركیا گەیشتوەتە 20 ملیار دۆلار ‏


21:21 ئابوری
2025-08-31
51831

ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیرانی عێراق،جەختیکردەوە کە قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات 20 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندوه‌ و ده‌یانه‌وێت ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ش زیاتر بكه‌ن

‏نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران ،لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەزە : "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران، بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی، و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقی گەشەپێدانی عێراق، و ژمارەیەک ڕاوێژکار و باڵیۆزی کۆماری تورکیا لە عێراق،پێشوازیی لە کۆمەڵێک بازرگان و سەرۆک و نوێنەری 17 کۆمپانیای تورکی کردووە کە لە بوار و کەرتە جیاوازەکاندا کاردەکەن.
‏وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : لە میانی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ڕێگاکانی پەرەپێدانی لێکتێگەیشتن و هاوکاری لە کەرتی ئاودا کرا، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی گشتیی هاوکاری لە دۆسیەی ئاودا کە لە مانگی ئەیلولی 2024دا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، دوای واژۆکردنی لەلایەن سەرۆک وەزیران و "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆکی تورکیاوە.
‏ "سودانی " جەختی لە پەرۆشیی حکومەت کردەوە بۆ "پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ کۆمپانیا تورکییەکان، لەبەر ڕۆشنایی ئەو پەیوەندییە تایبەتەی نێوان هەردوو وڵات، کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا گەشەیەکی بەردەوامی بەخۆیەوە بینیوە، بە پشتبەستن بە دید و ویستی سەرکردایەتیی هەردوو وڵات بۆ گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندی و هاوبەشیی دووقۆڵی، هەروەک دووپاتیشیکردەوە کە دەروازەی ئابووری و وەبەرهێنان و کار، یەکێکە لە گرنگترین پایەکانی هاوبەشی و پەرەپێدانی پەیوەندی و پتەوکردنی بەستنەوەی بازرگانی و ئابووری.
‏سەرۆک وەزیران ڕاشیگەیاند : کە حکومەت پەرۆشە بۆ پشتیوانیکردنی ئەو یاسا و بڕیارانەی کە باشترین ژینگەی سەرنجڕاکێش بۆ وەبەرهێنان دابین دەکەن لە سایەی ئەم سەقامگیرییە بەرچاوەدا،و کاردەکات بۆ بەهێزکردنی ئامادەیی کۆمپانیا تورکییەکان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان، بەهۆی ئەو ئامادەییە گەورەیەی کە لە عێراقدا هەیانە، لە کاتێکدا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات 20 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، لەو روانگەیشەوە "سودانی " ئاماژەی بە بەردەوامی عێراق کرد لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و ئەو دەرفەتانەی کە دەیڕەخسێنێت و هاوبەشیی نێوان عێراق و تورکیا و وڵاتانی تری ناوچەکە بەهێزتر دەکات.
‏هەر بەپێی راگەیەندراوەکە : لەلایەن خۆیەوە، باڵیۆزی تورکیا پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران لە بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندی و هاوبەشیی نێوان هەردوو وڵاتدا دەربڕی و جەختیشی کردەوە کە پەیوەندییەکە تەنها لایەنی سیاسی لەخۆناگرێت، بەڵکو هاوکاریی ئابووری و وەبەرهێنانیش بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لە عێراقدا دەگرێتەوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

2026-09-15 22:05 2489
أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

2026-09-15 21:49 2292
الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

2026-09-15 18:20 3521
أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

2026-09-15 17:30 3130
الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

2026-09-15 16:41 3798
مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

2026-09-15 15:54 3829
الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 4562
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 5339
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 12911
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 12976
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 5013
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 4840
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 7514
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 7411
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 6823
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 7402
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 18487
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 18700