المطلع
عاجل

post-image

سودانی جەختیکردەوە لەسەر گرنگی پێشهاتە خێراکانی تەکنەلۆجی لە دەروازە سنوورییەکان ‏


13:43 عێراق
2025-08-26
43255

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە،جەختیکردەوە لەسەر گرنگی هاوسەنگبوون لەگەڵ خێراکانی تەکنەلۆجی لە دەروازە سنوورییەکان،ئاماژەی بەوەشکرد دەبێت پەرەپێدانی تەکنەلۆژی خێراتر و هاوتەریب بێت لەگەڵ کارەکانیان.
‏
‏نسینگەی راگەیاندتی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند :- سودانی سەردانی بارەگای دەستەی دەروازە سنوورییەکانی کرد، و لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری دەروازەکان کۆبووەوە، بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی دەروازەکان و بەڕێوەبەرانی گشتی و ڕاوێژکاران.
‏
‏ئاماژەی بەوەکرد سەرۆک وەزیران گەشتێکی بە بارەگای دەستەکەدا کرد و تێڕوانینێکی وردی لەبارەی ڕێکارە جێبەجێکراوەکان لە هەر دەروازەیەک پێدرا، هەروەها گوێی لە کورتەیەک لە سەرۆکی دەستەکە گرت سەبارەت بە میکانیزمی کارکردن لە دەروازەکان.
‏
‏ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سەردانە لە چوارچێوەی چاودێریکردنی کاری دەروازە سنوورییەکاندایە، و نوێنەرایەتی پێویستییەک بۆ وڵاتە خۆشەویستەکەمان دەکات لە هەموو بوارە سیاسی و ئەمنی و بازرگانی و ئابوورییەکاندا و ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسایش بە گشتی بەتایبەت ئاسایشی خۆراک و دەرمان پەیوەستە بە کارەکانی دەستەی دەروازە سنوورییەکانەوە.
‏
‏ ئەوەشی ڕوونکردەوە کە دەروازە سنوورییەکان یەکێکە لەو دۆسیانەی کە ئاماژەی پێدەکرێت بەهۆی ناڕێکخراوی و پراکتیزەی نەرێنی و خاڵە لاوازەکانی دەوڵەت و گەندەڵی و قاچاخچێتییەوە، جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت ڕێوشوێنی کۆنکرێتی و چاکسازیی پێکهاتەیی گرتووەتەبەر، لەنێویاندا سیستەمی ئاسیکودا، کە ڕێگەی خۆشکردووە بۆ جۆرێکی جیاواز لە کارکردن.
‏
‏ئەم خاڵانەی خوارەوە دەقی وتارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە:
‏
‏?ڕێکارەکانی دەستەکە و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران بەشدار بوون لەو دەستکەوتانەی کە لە دەروازە سنوورییەکان بەدەست هاتوون، هیوایەکی زۆرمان هەیە کە ئەم دەستکەوتانە بەردەوام بن و گەشە بکەن.
‏
‏?لایەنی ناوخۆ و دەرەکی هەیە کە لە دەروازە سنوورییەکان بە هیچ حاڵەتێکی ڕێکخراوەیی ڕازی نین.
‏
‏?پێویستە ڕێکار و هەنگاوەکانمان بەشێوەیەک دیاری بکەین کە ئامانجە دیاریکراوەکان بەدی نهێنێت.
‏
‏?پێشکەوتووترین وڵاتانی جیهان بەدەست کێشەی دەروازە سنوورییەکانیانەوە دەناڵێنن.
‏
‏?دەروازە سنوورییەکان لە عێراق بە چەند هۆکارێک ناوازەن، لەوانە سیاسی و ڕێکخراوەیی، و یاسایی.
‏
‏? ئێمە جەخت لەسەر گرنگی ئۆتۆماتیکی و حوکمڕانی ئەلیکترۆنی دەکەینەوە لە ڕێکارە جۆراوجۆرەکانی کۆنترۆڵکردن لە دەروازە سنوورییەکان و پەرەپێدانی تەکنەلۆژی خێراتر دەبێت و هاوتەریب بێت لەگەڵ کارەکانیان.
‏
‏? دەروازە سنوورییەکان پەیوەستن بە ئامانجێکی سەرەکی حکومەتەوە ئەوەیش زیادکردنی داهاتە.
‏
‏? هاوردەمان هەیە کە زیاتر لە 70 ملیار دۆلارە، بەپێی خەمڵاندنەکانی وەزارەتەکانی بازرگانی و پلاندانان و پێشبینی دەکرێت داهاتی بەرچاو و ڕوون بێت.
‏
‏? حکومەتەکەمان لە بەرنامەی حکومەتەکەیدا ئامانجی 20%ی داهاتی نا نەوتی دیاری کردووە، بەو پێیەی ئەمانە نوێنەرایەتی دەروازەی سەرکەوتن دەکەن لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە.
‏
‏? داهاتی نا نەوتی سوودی بۆ کەرتی تەندروستی و پەروەردە و نیشتەجێبوون دەبێت، پارێزگاری لە بەرهەمی نیشتیمانی دەکات، هەروەها بەشداری دەکات لە گەشەپێدانی کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی، و چالاکییەکانی تر.
‏
‏? کۆمەڵێک ڕێوشوێنمان لە بواری گواستنەوەی دارایی و بەستنەوەی بە کارپێکردنی دەروازە سنوورییەکانەوە گرتووەتەبەر.
‏
‏? دەبێت بەراوردێک هەبێت لە نێوان ئەو دراوە بیانیەی کە بانکی ناوەندی دەیفرۆشێت و ئەو حەواڵەییەی کە بۆ هاوردەکردن بۆ بانک و بازرگانەکان دابینی دەکرێت، و هاوتاکردنی لەگەڵ ئەو پارەیەی کە کۆدەکرێتەوە، ئەم میکانیزمە لە 1ی/ کانوونی دووەمی داهاتووە جێبەجێ دەکرێت.
‏
‏? دەبێت هاوکاری لە نێوان دەستەی دەروازەکان و لایەنەکانی چاودێری کردن و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، و دەسەڵاتی دادوەری هەبێت.
‏
‏? ڕێکخراوی ناوەندی بۆ ستانداردکردن و کۆنتڕۆڵی جۆری لە وەزارەتی پلاندانان هاوبەشێکی گرنگ و جەوهەرییە بۆ دەروازە سنوورییەکان.
‏

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 3264
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 3688
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 4121
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4033
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3979
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10780
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7516
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8314
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8422
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6792
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8022
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15318
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7414
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14229
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9852
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7300
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6888
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 10060