المطلع
عاجل

post-image

شاخەوان عەبدوڵلا: هەندێك کەس و لایەن نابەرپرسانە مامەڵەیان لەگەڵ پرسی موچەی فەرمانبەران کرد


10:37 عێراق
2025-07-19
56185

شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، هەندێك کەس و لایەن کە لەپەنجەکانی دەست تێپەڕناکات نابەرپرسانە مامەڵەیان لەگەڵ پرسی موچەی فەرمانبەران کرد، هەرکات نزیکبونەوە و رێکكەوتن دروست دەبو لێدوانێکی نابەرپرسانەیان بڵاوکردنەوەی داتایەکی نادروست رێکەوتنەکانی دوادەخست تائەو کاتەی دەسەلمێنرا کە ئەو زانیارییە دورە لەراستی.

شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌ په‌یامێكدا کە موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە باسی له‌وه‌كردوه‌، "مایەی خۆشحاڵییە دوای 80 رۆژ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەواڵێکی خۆش دەبیستن کە ئەویش خه‌رجکردنی موچەی مانگەکانی 5 و 6ی 2025، ئەگەر هوشیاری خەڵکی کوردستان و درککردنیان بەپیلانی لەناوبردنی ئەزمونی هەرێم و خۆشەویستی بۆ خاک و نیشتیمان نەبێت ئەوە چی ئیرادەیەکە بتوانێت بەرگەی سەختی ژیان و بێ موچەیی بگرێت بۆ ماوەی نزیکەی سێ مانگ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئەو هەڵوێستەی خەڵکی کوردستان لەکاتێکدا مایەی سوپاس و پێزانینە لەهەمانکاتدا هەمو ئەو دەنگۆیانەی لەگۆڕنا کەدەیانگوت ئینتیمای نیشتیمانی لای خەڵکی هەرێمی کوردستان نەماوە یان لاواز بوە". 
شاخه‌وان عه‌بدوڵا ده‌ڵێت، "دیسان ئەوە سەلمێندرا کە هێز لەیەکگرتن و یەک ڕیزییە و چەکێکی بەهێزە بۆ زامنکردنی مافەکانمان و ڕوبەڕوبونەوەی هەر پیلانێک لەدژی خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان". 
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕ، "مایەی داخە هەندێك کەس و لایەن کە لەپەنجەکانی دەست تێپەڕناکات نابەرپرسانە مامەڵەیان لەگەڵ پرسی موچەی فەرمانبەران کرد، بەداخەوە هەرکات نزیکبونەوە و رێکەوتن دروست دەبو لێدوانێکی نابەرپرسانە یان بڵاوکردنەوەی داتایەکی نادروست رێکەوتنەکانی دوادەخست تا ئەوکاتەی دەسەلمێنرا کە ئەو زانیارییە دورە لەراستی، خۆشباوەڕی بەرپرسانی ئیتحادیش بۆ ئەو فەیسبوک چی و لایڤ چیانە لەجێگای خۆی نەبو تاوەکو ئەم دوایانە بۆیان دەرکەوت کە تەنها ئەو داتاو ژمارانە راستن کەلایەن حکومەتەوە و بەفەرمی پێشکەشیان دەکرێت".

شاخه‌وان عه‌بدوڵا نوسیویه‌تی، "پێشنیار دەکەم لەهەر باردۆخێکدا کۆمەڵێک پرنسیب و پیرۆزی و بەهای نیشتیمانی هەیە بیپارێزین و تەجاوزی نەکەین، ناکرێت هێزێکی سیاسی هەبێت یان کەسێک لە هەرێم حەزبکات موچە خه‌رج نەکرێت و خەڵک برسی بکرێت و کێشەکان بەردەوام بێت تەنها بۆ ئەوەی لەهەڵبژاردن سودی لێوەربگرێت".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

نائب يكشف: 3 مليارات دولار نقداً ستصل العراق والرواتب مؤمنة لعام 2027

نائب يكشف: 3 مليارات دولار نقداً ستصل العراق والرواتب مؤمنة لعام 2027

2026-11-02 00:08 3194
إطفاء البدالات الرئيسة لشركة كورك وإيقاف تغطية شبكتها في 14 محافظة

إطفاء البدالات الرئيسة لشركة كورك وإيقاف تغطية شبكتها في 14 محافظة

2026-11-01 23:04 6768
آميدي والحكيم يدعوان إلى ترسيخ الأمن وإبعاد العراق عن صراعات المنطقة

آميدي والحكيم يدعوان إلى ترسيخ الأمن وإبعاد العراق عن صراعات المنطقة

2026-11-01 21:45 4805
ما العلاقة بين فيتامين B12 وأمراض القلب والشرايين؟ دراسة تُجيب

ما العلاقة بين فيتامين B12 وأمراض القلب والشرايين؟ دراسة تُجيب

2026-11-01 21:22 4108
الأنواء الجوية تحذر من استمرار التقلبات الجوية وهطول الأمطار

الأنواء الجوية تحذر من استمرار التقلبات الجوية وهطول الأمطار

2026-11-01 20:47 8116
توجيه بإنهاء الشكاوى والدعاوى المقامة ضد الصحفيين بعموم العراق

توجيه بإنهاء الشكاوى والدعاوى المقامة ضد الصحفيين بعموم العراق

2026-11-01 18:48 5508
السجن 30 سنة لمدانة هاربة اختلست مبالغ مالية

السجن 30 سنة لمدانة هاربة اختلست مبالغ مالية

2026-11-01 17:53 8252
نائب الزيدي يكشف عن انخفاض مرتقب لسعر الدولار الموازي ليقترب من الرسمي

نائب الزيدي يكشف عن انخفاض مرتقب لسعر الدولار الموازي ليقترب من الرسمي

2026-11-01 17:50 4735
ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل عند الإغلاق

ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل عند الإغلاق

2026-11-01 17:23 4970
طهران: المفاوضات جارية وتشهد تقدماً

طهران: المفاوضات جارية وتشهد تقدماً

2026-11-01 17:21 5041
العراق يستهلك 45 مليار متر مكعب من مياه الشرب سنوياً

العراق يستهلك 45 مليار متر مكعب من مياه الشرب سنوياً

2026-11-01 14:56 9244
استرداد ما يتخطى 21 مليار دينار بقضية احتيال لصالح الدولة

استرداد ما يتخطى 21 مليار دينار بقضية احتيال لصالح الدولة

2026-11-01 13:25 8183
المؤبد بحق إرهابي خطط لاستهداف زوار الزيارة الأربعينية

المؤبد بحق إرهابي خطط لاستهداف زوار الزيارة الأربعينية

2026-11-01 12:27 5222
التعليم تعلن بدء التقديم إلى قناة القبول المباشر الخاص بالجامعات الحكومية

التعليم تعلن بدء التقديم إلى قناة القبول المباشر الخاص بالجامعات الحكومية

2026-11-01 11:54 7263
أسعار صرف الدولار تواصل الارتفاع مقابل الدينار في أسواق العراق

أسعار صرف الدولار تواصل الارتفاع مقابل الدينار في أسواق العراق

2026-11-01 11:13 5415
التربية تقرر سنة عدم رسوب للمراحل الدراسية الأكاديمية والمهنية ومعاهد الفنون

التربية تقرر سنة عدم رسوب للمراحل الدراسية الأكاديمية والمهنية ومعاهد الفنون

2026-11-01 10:07 8042
للأسبوع الخامس توالياً... أميركا متوقفة عن شراء الخام العراقي

للأسبوع الخامس توالياً... أميركا متوقفة عن شراء الخام العراقي

2026-11-01 09:02 5362
للأسبوع الخامس توالياً... أميركا متوقفة عن شراء الخام العراقي

للأسبوع الخامس توالياً... أميركا متوقفة عن شراء الخام العراقي

2026-11-01 10:01 5688