المطلع
عاجل

post-image

حەکیم: پێویستە ئێمە ململانێ بکەین لەسەر دروستکردنی حکوومەتێکی هاوچەرخی دادپەروەر


22:51 عێراق
2025-06-07
47824

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی لە بەغدا ئاماژەی بەوە کرد پێویستە ئێمە ململانێ بکەین لەسەر دروستکردنی حکوومەتێکی هاوچەرخی دادپەروەر.
عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە گوتاری نوێژی جەژندا لە بەغدا ئاماژەی بەوە کرد، دەیانەوێت دەوڵەتەکەی خۆیان بکەن بە دەوڵەتێکی پێشکەوتوو، گوتی: هەندێک کەس دەیانەوێت ناکۆکی بخەنە نێوانمان و یەکڕیزیمان تێک بدەن و عێراق دابەش بکەن، ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین ڕێگریی لە دابەشکردنی عێراق بگرین و لە شەڕ دووری بخەینەوە.

عەممار حەکیم ڕەخنەی لە سیستەمی دیموکراسی عێراق گرت و ئاشکرای کرد، بازاڕ بۆ کڕینەوەی دەنگی هاووڵاتییان کراوەتەوە و پارە و سامانی هاووڵاتییان لەلایەن حزب و لایەنەکان بۆ کڕینی دەنگیان بەکاردەهێندرێت و دەڵێت: پێکهێنانی حکوومەتەکان لە عێراقدا، پێویستە لەڕێگەی سندووقەکان و دەنگی خەڵکەوە بێت، ناتوانین سەقامگیرییەکی سیاسییمان هەبێت بەبێ هەڵبژاردنێکی ئازاد، ناشتوانین سەقامگیرییەکمان هەبێت، ئەگەر دامەزراوەکانی حکوومەت لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە نەیەنە سەر حکووم، گوتی: عێراقی ئەمڕۆ پێویستی زۆری بە دامەزراوە حکوومییەکانە، پێویستیشە دامەزراوەکان لەهەر ململانێیەکی نا شەریفانە دوور بخەینەوە، عەممار حەکیم ئاماژەی بەوەدا، پێویستە ئێمە ململانێ بکەین لەسەر دروستکردنی حکوومەتێکی هاوچەرخی دادپەروەر، حکوومەتێک ئێمە هەڵیبژێرین و دروستی بکەین دوور لەهەر بەکارهێنانێکی سیاسیی، دەبێ ڕێگریی بکەین لەبەکارهێنانی پارە بۆ کڕینی دەنگی خەڵک لە پرۆسەی هەڵبژاردن و دیموکراسیدا، پێویستە هەڵبژاردنێکی ئازاد بکەین و دەنگدەران ئازادانە دەنگ بدەن و دەنگیان نەکڕدرێتەوە، زۆر شەرمە کە ئێستا بازاڕ هەبێت بۆ کڕین و فرۆشتنی لایەنی سیاسی و دەنگی هاووڵاتیی، ئەوە خیانەتە  لە گەل و نیشتمان دەکرێت.

عەممار حەکیم ئاشکرای کرد، عێراق لە قەیرانی کارەبادایە، بەتایبەت کە ئێستا بەرەو وەرزی هاوین و گەرمایە، داوای کرد حکوومەت هەوڵەکانی چر بکاتەوە بۆ چارەکردنی ئەو قەیرانە،گوتی: پێویستە حکوومەت، هاووڵاتییان لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بێبەش نەکات، لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارەتی، نیوەی چارەی کێشەکانە، با خەون بە چارەی کێشەکانەوە نەبینین، دەشبێت ڕاستییەکان بە خەڵک بڵێین و بیانخەینە بەرچاویان، دەبێت پێیان بڵێین کێ بەرپرسە لەو کێشانە، دەبێ پێیان بڵێین کێ بەرپرسە لەوەی هاووڵاتییانی عێراق  کارەبای هەمیشەییان نەبێت، لەگەڵ ئەوەی حکوومەتەکانی عێراق چەندین ساڵە بەڵێن دەدەن و پارە خەرج دەکەن، بەڵام کێشەی نەبوونی کارەبا هەر بەردەوامە و هەموو ساڵێک خەڵک دووچاری بارودۆخێکی سەختی بێ کارەبایی دەکاتەوە، دووپاتیشی کردەوە، پێویستە کاری لەپێشینەمان چارەکردنی قەیرانی کارەبا بێت، هەر حکوومەتێکیش کە پێک دێت، پێویستە کاری لەپێشینەی چارەکردنی قەیرانەکان بێت، گوتی: هەر حکوومەتێکی داهاتوو کە دێتە سەر حوکم، پێویستە گەورەترین کار و خەمی، دابینکردنی کارەبا بێت بۆ خەڵکی عێراق، گوتی: قەیرانی کارەبا، کێشەیەکی ئاڵۆزە لە عێراق، عەممار حەکیم تیشکی خستە سەر ئەوەی عێراق لە ئاڵۆزی و دابەشکاریی و تێکدانی یەکڕیزی دەپارێزن، روبەڕووی هەر هەوڵێک دەبنەوە بۆ تێکدانی یەکڕیزی عێراق.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 3180
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 3425
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 4032
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 3961
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3979
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10687
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7428
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8250
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8422
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6735
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7946
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15318
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7325
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14107
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9764
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7164
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6773
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 10060