المطلع
عاجل

post-image

ڕوسیا و ئۆكرانیا رێکەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی دیلەکان ‏


23:04 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-06-02
87176

ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ ،لەمیان خولی دووه‌می دانوستانی ڕاسته‌وخۆی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا کە له‌ ئیستانبوڵ به‌ئاماده‌بونی هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بەرێوەچوو ، هه‌ردولا رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی سەرجەم دیله‌كان.
 


 

‏له‌م خوله‌دا هه‌ردولا دو نوسراویان ئاڵوگۆڕ كرد كه‌ دیدگاكانیان بۆ مه‌رج و پره‌نسیپه‌كان به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ململانێی نێوان ئۆكرانیا و روسیا خرابونه‌ڕو.
 


 


 

‏له‌ كاتی دانوستانه‌كاندا زۆر پرس چاره‌سه‌ر كران.
 

‏- ڕوسیا و ئۆكرانیا له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین ئاڵوگۆڕی زیندانییه‌كان ڕێككه‌وتون.
 

‏- كه‌سانی نه‌خۆش و برینداری سه‌خت له‌سه‌ر بنه‌مای "بۆ هه‌موان" ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن.
 

‏- ڕوسیا و كیێڤ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی چه‌كدارانی خوار ته‌مه‌نی 25 ساڵ.
 

‏-  ڕوسیا پێشنیاری "ئاگربه‌ست"ی بۆ ئۆكرانیا له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی به‌ره‌ی ئه‌و وڵاته‌ بۆ ماوه‌ی دو بۆ سێ ڕۆژ كردوه‌.
 

‏- ڕوسیا له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ڕێككه‌وتوه‌ له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی هێڵی پێشه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌كان بتوانن ته‌رمی سه‌ربازه‌ كه‌وتوه‌كان وه‌ربگرنه‌وه‌.
 

‏- كیێڤ پرسی ڕفاندنی منداڵانی كردوه‌ به‌ "نمایشێك بۆ ئه‌وروپییه‌كان".
 

‏- ڕوسیا له‌ ئۆكرانیا لیستێكی 339 منداڵی پێگه‌یشت كه‌ به‌هۆی ململانێكانه‌وه‌ خۆیان له‌ دۆخێكی سه‌ختدا بینیه‌وه‌.
 

‏- یه‌ك منداڵ نییه‌ له‌لایه‌ن ڕوسیاوه‌ ڕفێندرابێت، ته‌نها ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ڕوسیا ڕزگاركراون.
 

‏- به‌شی دوه‌می یاداشتنامه‌ی ڕوسیا سه‌باره‌ت به‌ هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و ئاگربه‌ستی ته‌واوه‌تی چه‌ندین بژارده‌ و مه‌رجی تێدایه‌.
 

‏- دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا به‌ زمانی ڕوسی ئه‌نجامدرا.
 

‏- ڕوسیا كار له‌سه‌ر یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ ده‌كات كه‌ به‌هۆی ململانێی ئۆكرانیا جیابونه‌ته‌وه‌.
 


 


 

‏ده‌رئه‌نجامی دانوستانه‌كان به‌پێی وته‌ی ڕوسته‌م ئه‌میرۆڤ وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا: 
 

‏- له‌ كاتی دانوستانه‌كانی ئیستانبوڵ هیچ ڕێككه‌وتنێكی ئاگربه‌ست و كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كان نه‌كرا.
 

‏- ڕوسیا و ئۆكرانیا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی سه‌رجه‌م زیندانی نه‌خۆش و سه‌ربازانی خوار 25 ساڵ.
 

‏- شاندی ئۆكرانیا پێشنیاریان بۆ نوێنه‌رانی ڕوسیا كرد كه‌ له‌ كۆتایی مانگی (حوزه‌یران/6)كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ ئه‌نجام بده‌ن.
 

‏- ڕوسیا و ئۆكرانیا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی ته‌رمی مردوه‌كان به‌پێی پرۆژه‌ی "شه‌ش هه‌زار به‌ شه‌ش هه‌زار".
 

‏- كیێڤ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و یاداشته‌ لێكتێگه‌یشتنه‌ ده‌كات كه‌ شاندی ڕوسیا له‌ ئیستانبوڵ پێشكه‌شی كردوه‌.
 

‏- دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌ی كه‌ شاندی ڕوسیا پێشكه‌شی كرد، ده‌توانین هه‌نگاوه‌كانی داهاتو هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

2026-09-15 17:30 68
الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

2026-09-15 16:41 1068
مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

2026-09-15 15:54 1629
الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 2935
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 3365
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 5209
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 6024
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 3733
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 3908
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 5286
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 4877
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 6143
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 6815
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 15284
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 15520
العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

2026-09-14 16:44 11935
ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

2026-09-14 15:41 9622
الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

2026-09-14 14:51 6928